لەم هەفتەیەدا تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك كۆمەڵێك بڕیاری گرنگی دەركرد ان شاءاللە بە پێی هەبوونی كات بریارەكانتان بۆ بڵاو ئەكەمەوە .
یەكێكیش لەوانە داخستنی ئەكاونتی ساختەیە ، بە تایبەت ئەو كەسە نێرانە(بۆیە ئەڵێم نێر، چونكە هەموو نێرێك پیاو نیە )،كە بە ناوی كچەوە ئەكاونتیان دروست كردوە یاخود ئەوانەی وێنەی كچە هونەرمەند و كورە ئەكتەر و نازانم چی و چیان لەسەر پرۆفایلیان داناوە ..
بە كورتیەكەی ، لەمەودوا هەر ئەكاونتێك ناوی دوانی خۆی نەنوسرابێت ، یان وێنەی ئەو كچە هونەرمەند و كورە ئەكتەر و یاریزان و گۆرانبێژ و نازانم چی و چی دانا بێت ،ئەوا دوای ئاگاداركردنەوەی فەیسبووك ، ئەكاونتەكەی دادەخرێت …
من لە چەند ڕۆژی رابردوو ، فەیسبووكم ئاگادار كردەوە لە دەیان ئەكاونتی ساختە ، شوكر ئێستا سەیرم كرد كە زۆربەیان داخراون .
ئیتر لەمەودا بە ئارەزووی خۆم سەیر ئەكەم ، چ ناوێكم ئاقل نەگرت داوای داخستنی ئەكەم ، ئاخر مناڵیش ئەزانیت ئەو ناوانە ساختەن ( لارا سلێمانی ، لانە هەولێری ، سۆزان چۆمانی ، كچە جوانەكە ، كچە قشتەكە ، هەناسە كۆیی ،،،هتد)
شێڕل ساندبێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كرداری كۆمپانیای فەیسبووك ئامۆژگاری ئەندامانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەكاتەوە كە زانیاریەكان بە دروستی تۆمار بكەن و لە جیاتی ناوی شار و ووڵات ،ناوی راستەقینەی خۆیان و یاوكیان بنوسن ، هەروەها وێنەی ساختە بەكارنەهێنن ، لە هەمان كاتدا ژمارە مۆبایلی خۆشیان لە فەیسبووك تۆمار بكەن .
*
تیبینی : سەیری وێنەكە بكەن، دوا 2 رۆژ ریپۆرت كردن ئەكاونتەكەم بە داخستن دا كە بە ناوی (…….چاو جوان )بوو