وەكو دیارە هەر مۆبایلە و ئۆپەرەیتن سیستەمێكی جیاوازی لەسەر جێگیركراوە ، لە م بابتەدا هەوڵدەدەین بە شێوەیەكی زانستی باسی 5 گرنگترین ئۆپەرەیتن سیستەمەكانتان بۆ بكەین ..
کاتێک مۆبایل به‌کارده‌هێنیت چه‌ندین ئامراز‌و به‌رنامه‌و فرمانێکی تێدایه ئه‌گه‌ر به‌کارهێنه‌رێکی درێژ خایه‌نی کۆمپیوته‌ریش بیت هێشتا ئه‌و کردارانه‌ت له کۆمپیوته‌ردا نه‌بینیوه ، کاره‌کان له مۆبایله سه‌ره‌تاییه‌کاندا ساده‌و ساکارن به‌ڵام له ئێستادا و له سمارت فۆنهکاندا ئه‌وه‌نده پیشکه‌وتوه ده‌که‌ویته گومانه‌وه له فرمانه جۆربه‌جۆره‌کانی هه‌ر وه‌ک کۆمپیوته‌رێک ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌یت له‌به‌ر هه‌ستاری کاره‌کانی و فراوانی تواناکه‌ی ، له ئێستادا کۆمه‌ڵێک کۆمپانیای به‌ناوبانگ پێشه‌نگی ئه‌م ڕه‌وته ده‌که‌ن وه‌ک (سیمبیان و ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆزفۆن و ریم) لێره‌دا ڕونکردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێکیان ده‌که‌ین و هه‌ندێک زانیاری وه‌ک ناساندنێک بۆ ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌خه‌ینه به‌رچاو
بێگومان به‌ده‌ر له‌م سیسته‌مانه‌ش ده‌بێت سیسته‌می که دروستکرابێت و هه‌مان کار بکات وه‌ک ئه‌وسیسته‌مه جیاوازانه‌ی له‌سه‌ر مۆبایله (چینیه‌کان) به‌رچاو ده‌که‌وێت به‌ڵام ، ئه‌م سیسته‌مانه ناوبانگێکی جیهانیان نیه‌و ناکرێت منیش لێره‌دا باسی هه‌موو جۆره‌کانیان بکه‌م به‌م به پێ ی زانیاری خۆم ئه‌م سیسته‌مانه بڵاوترین جۆرن و زۆرترین به‌کارهێنه‌ریان هه‌یه له‌م سه‌ده‌مه‌دا .
ئۆپەرەیتن سیسته‌می ئای ئۆ ئێس (IOS):
به‌رهه‌می کۆمپانیای ئه‌پڵه‌و له‌ساڵی 2007 دا به‌رهه‌م هێنراوه بۆ به‌گه‌ڕخستنی ئایفۆن ، ئه‌م سیسته‌مه ته‌نها له لایه‌ن کۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه به‌کار ده‌هێنرێت و به‌رهه‌مه‌کانی خۆی پێ پرۆگرام ڕێژ ده‌کات وه‌ک ( ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد ) که ناودارترین ئامێره‌کانی سه‌رده‌من به‌زمانی (C, C++, Objective-C)دارێژراوه ، سیسته‌مه‌ی (IOS) ئه‌گه‌ر چی سیسته‌مێکی زۆر به‌هێزه‌و تایبه‌تمه‌ندی ئێجگار به‌رزی تایبه‌ت به‌خۆی تێدایه به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه له‌لایه‌ن کۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ره‌وه لۆک کراوه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی ، ئه‌گه‌ر ئێستا ئایفۆن به نمونه وه‌ربگرین، ئایفۆن دوو جۆر له‌م سیسته‌مه‌ی له‌سه‌ر جێگیر ده‌کرێت جۆرێکیان که ( ) که له‌هه‌ر وڵاتێک بیت هه‌ر هێڵێکی گه‌یاندنی تێله‌فۆنی هه‌بێت بێ کێشه له‌گه‌ڵیدا ده‌گونجێت و چالاک ده‌بێت ، به‌ڵام جۆری دووه‌میان لۆک ده‌کرێت له‌سه‌ر جۆرێک له هێڵی تایبه‌ت بۆ نمونه ئه‌و ئایفۆنه‌ی بۆ ئه‌مریکا به‌رهه‌م دێت له وڵاتی خۆماندا هیچ سیمێک تیایدا به‌کار نا‌خرێت ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م کاره‌ش بوه به نێچیری هاکه‌ره‌کان ڕۆژانه به‌دوای هه‌ڵه‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕێن له‌م سیسته‌مه تا ئه‌و مافه‌ی له‌سه‌ر لابه‌رن ئه‌و کاره‌ش پێ ی ده‌وترێت جێڵبرێک واته له زیدان ئازادکردن ، دیاره پاش جێڵبرێک کردن ئایفۆن وه‌ک هه‌ر ئینتهرناشناڵێک له‌سه‌ر ته‌واوی سیمه‌کان چالاک ده‌بێت و له‌هه‌ر شوێنێکداو له‌هه‌ر وڵاتێک‌دا ده‌توانیت ئازادانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌یت ، ئای ئۆ ئێس بازاڕێکی گه‌وره‌ی فرۆشتنی به‌رنامه‌و یاری هه‌یه که ئه‌پڵ دایمه‌زراندوه تا ئێستا ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆری به‌رنامه‌و یاری تێدایه.
ئۆپەرەیتن سیسته‌می ئەندرۆید (android):
کۆمپانیای گۆگڵ پاڵپشت و پشتیوانیه‌تی له‌ساڵی 2005 دا ئه‌م پرۆژه‌یه‌یی له به‌رهه‌م هێنه‌رانی کڕی و پاشان له ساڵی 2007 وه که‌وته گه‌شه‌پێدانی ، ئه‌م سیسته‌مه فریه‌و سه‌رچاوه‌که‌ی ئازاده له ئێستاشدا به‌ته‌واوی بازاڕی سمارت فۆنه‌کانی خستوه‌ته جووڵه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌م سیسته‌مه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیان جێگیر بکه‌ن ، مۆبایلی گالاکسی که سامسۆنگ به‌رهه‌می ده‌هێنێت ئه‌م سیسته‌مه‌ی له‌سه‌ر جێگیر کراوه خاوه‌نی جوانیه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ره‌و توانایه‌که‌ی بێ وێنه‌ی هه‌یه . ئه‌م سیسته‌مه به زمانی (سی) دروست کراوه و ئه‌و به‌رنامانه له‌سه‌ری کارده‌کات که به‌زمانی جافا داده‌ڕێژرێت له ئێستادا 700000 به‌رنامه و یاری بۆ ئه‌م سیسته‌مه به‌رهه‌م هێنراوه که گۆگڵ خۆی بازاڕێکی بۆ داونلۆدکردنی ئه‌م به‌رنامه و یاریانه داناوه له ساڵی 2010 دا زۆرتین ڕێژه‌ی ئه‌و مۆبایلانه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌یان له‌سه‌ره فرۆشراوه ، ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که ئێستا ئه‌م سیسته‌مه به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن له مۆبایله‌کانیاندا بریتین له ( سۆنی ، سامسۆنگ . ئێڵ جی ، مۆتۆرولا ، توشیبا ، ئهیثهر . دێڵ …. هتد .
ئۆپەرەیتن سیسته‌می سیمبیان(symbian) :
یه‌کێکه له‌و سیسته‌مانه‌ی که به‌کارده‌هێنرێت بۆ به‌گه‌ڕخستنی مۆبایله زیره‌که‌کان له ئێستا زۆرترین ڕێژه‌ی مۆبایل له جیهاندا ئه‌م سیسته‌مه‌یان له‌سه‌ره ، زۆرترین به‌کارهێنه‌ریی ئه‌م سیسته‌مه کۆمپانیای نۆکیایهو ته‌واوی مۆبایله‌کانی به‌م سیسته‌مه پرۆگرام ڕێژ ده‌کات چونکه له‌ساڵی 2008 دا هه‌موو پشکه‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی کڕی و دامه‌زراوه‌ی سیمبیانی ڕاگه‌یاند . به‌شێک له مۆبایله‌کانی سۆنی ئه‌ریکسۆن و سامسۆنگ و .. هتد هه‌ر ئه‌م سیسته‌مه به‌کار ده‌هێنن ، ئه‌م سیسته‌مه به زمانی (++C) سی پله‌س پله‌س دارێژراوه‌و به‌شێک له کاری بایثۆن و جاڤاشی تێدایه به‌کارهێنانی ئاسانه‌و ڕێژه‌یه‌کی زۆر له پرۆگرام له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه کارده‌کات وه‌ک پاشگره‌کانی (sis,sisx,jar) که به پێ ی نه‌وه‌ی ده‌رچوونی مۆبایله‌که ده‌گۆڕێت ، له‌ساڵی 2010 دا سه‌رچاوه‌ی کۆده‌کانی ئاشکرا کرد ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م سیسته‌مه له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی بواری به‌رهه‌م هێنانی سمارت فۆنه‌وه ورده ورده پشتی تێده‌کرا ، ئه‌م سیسته‌مه کارده‌کات له‌سه‌ر پرۆسێسه‌ری (ARM Processo) که له ئێستادا 75% ته‌واوی مۆبایله‌کانی جیهان ئه‌م پرۆسێسهرهیان تێدا جێگیر کراوه .
ئۆپەرەیتن سیسته‌می ویندۆز فۆن (Windows Phone) :
به‌رهه‌می کۆمپانیای مایکرۆسۆفته بۆ سمارت فۆنه‌کانی پرۆگرام ڕێژکردوه به زمانی (++C) له‌گه‌ڵ ده‌رچونی هه‌ر ویندۆزێکی مایکرۆسۆفتدا جۆرێک له ویندۆزی تایبه‌ت به مۆبایل به‌رهه‌م ده‌هێنێت له ساڵی 2009 دا ئه‌م سیسته‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و له‌ساڵی 2010 دا به‌ته‌واوی بڵاو بوه‌وه ، پێشکه‌وتنی ئه‌م سیسته‌مه له‌ده‌ستی مایکرۆسۆفتدایهو تا ئێستا گۆڕانکاریه‌کی به‌رچاو پاش ئه‌وه‌ی بۆیه‌که‌م جار ئاشکرای کرد له‌م سیسته‌مه‌دا ڕوینه‌داوه چونکه به چه‌ند زمانێک به‌رهه‌م هێنراوه و پاش ده‌رچونی چه‌ند ڤێرژنێک له‌م سیسته‌مه هێشتا هیچ زمانێکی تری بۆ زیاد نه‌کردوه ، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سه‌باره‌ت به سیسته‌مه ڕایگه‌یاند که {دووباره لێکدانه‌وه‌یه‌کی ورد له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه ده‌که‌ین به‌و ئهمێدهی بچێته کێ بڕکێوه له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌کانی تری ئه‌م بواره} .
ئۆپەرەیتن سیسته‌می ڕیم(Rim) :
که به‌سیسته‌می بلاک بێری ناوی ده‌رکردوه کۆمپانیای (Research In Motion Limited) به‌رهه‌می هێناوه که کۆمپانیایه‌کی کهنهدیهو له‌بواری گه‌یاندنی هه‌وایدا به‌رهه‌مه‌کانی ختستوهته گه‌ڕ ئه‌م کۆمپانیایه به‌رهه‌می بلاک بێری وه‌ک باشترین به‌رهه‌می ناو زه‌ند ده‌کات و له ئێستا 90 وڵاتی دنیای پێکه‌وه به‌ستوه‌ته‌وه ، ئه‌م سیسته‌مه‌ی له‌سه‌ر بلاک بێری جێگیرکراوه زیاتر بۆ دامه‌زراوه بازرگانیه‌کان به‌سوده‌و ده‌توانرێت به‌سه‌دان که‌س له کۆمپانیایه‌کی زه‌به‌لاحدا پێکه‌وه ببه‌ستێته‌وه له هه‌ر شوێن و جێگایه‌کدا بن هه‌ربۆیه له‌م سه‌ده‌یه‌دا گرنگترین پێداویستی بازرگانیه ، سیسته‌می ڕیم زیاتر بۆ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌رهه‌م هێنراوه‌و هیچ سیسته‌مێک وه‌ک سیسته‌می بلاک بێری ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی پێکه‌وه گرێدانه‌ی نیه