لەم بابەتە باس لەوە دەکەین کە چۆن پەڕەکانی ئینتەرنێت دەیگۆڕین بۆ فایلی PDF بەبێ دابەزاندنی هیچ بەرنامەیەک.
سەرەتا لە وێبگەر ئەو ناونیشانە بکەرەوە “pdfmyurl.com” کە گەورەترین خزمەتگوزاری لەسەر ئینتەرنێت پێشکەش دەکات، وە یەکەم ماڵپەڕە لەسەر ئینتەرنێت کە پەڕەکانی ئینتەرنێت دەگۆڕێت بۆ فایلی PDF، وە دەتوانی دوایی سەیری بکەیتەوە بەبێ هەبوونی هێڵی ئینتەرنێت.

بە شێوەیەکی گشتی یەکەم شت لینکی ناونیشانی ئینتەرنێتە کۆپی بکە کە دەتەوێت بیکەینە فایلی PDF ئینجا لەناو خانەی ئەو ماڵپەڕە پەیستی بکە کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردووە ئینجا کلیک Save as pdf
سەیری وێنەکە بکە..

65DC507C-BCA8-4487-B475-DE83920C2A17

لە دوا هەنگاو پەنجەرەیەکت پیشان دەدات تۆش بۆ تەواو کردنی پرۆسەکە و دابەزاندنی فایلەکە بە PDF کلیک لەسەر Start Download بکە.

58813458-6329-47AC-BBCD-46D7D7421AAA

لەگەڵ ئەم هەنگاوانە ئێستا تۆ دەتوانی هەرچی ماڵپەڕێکت ویست دەتوانی بیکەیت بە PDF، ئەو ماڵپەڕە بۆ قوتابیان زۆر سودی هەیە بەتایبەتی بۆ توێژینەوەی قوتابیان لە زانکۆکان و پەیمانگاکان.

 

ئامادەکردنی : رەزوان خۆشناو

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.