مێژووی کۆمپیوتەر لە کونکردنی کاغەزەوە تاکو سەردەمی باینەری

 

بەناوی قاضي الحاجات

الله

 

پێشەکی/ سەرەتا سوپاسی خوا ئەکەم بۆ ئەو هێز و تواناییەی پێی بەخشیم لە کۆی زیاتر لە یەک هەفتە توانیم چەندان بابەت و ڕاپۆرتی زانستی بخوێنمەوە سەبارەت بەم  ڕاپۆرتە و گەنجینەی مێشکم دەوڵەمەندتر بکەم و وەک ئەرکێکی هەمیشەییم بە سەکۆی تێک ئایدا هەلێڕێژم ، و سوپاس بۆ تۆی خوێنەریش کە بە خوێندنەوەی ئەم بابەتە هێز بە پەنجەکانم ئەبەخشیت تاوەکو بە درێژایی ئەو تەمەنەی ماومە خزمەت بە سەکۆی تەکنەلۆژیای کوردی بکەم ، دیارەر کە ئەم بابەتە زۆر بە کەمی باسی لێوە کراوە یاخوود ئەتوانم بڵێم باسی لێوە نەکراوە ، بۆیە ئێمە وەک ماڵپەڕی تێک ئای وەک هەمیشە ئارەزوومەندی پەلکێشکردنی ئەو بابەتانەین کە ون و نادیارن لە نێو زەڵکاوی زانیاری تەکنەلۆژی کوردیدا و لەپێناو گەرمکردنی مەکینەی گەڕانی گۆگل و هاوڕێکانی بە زمانی کوردی شان بە شانی زەحمەتکێشانی تر تەواوی هەوڵی خۆمان داوە و ئەشدەین بۆ جێگیرکردن و فراوانکردنی گەڕان بە زمانی کوردی.

هەرچەند بۆ ئەم ڕاپۆرتانە و زنجیرە ڕاپۆرتەکانی ڕابردووش ڕووبەڕووی چەندان ڕەخنەی ڕووخێنەر و درووستکەر بووینەوە بەلام ئەمە نەبووە و نابێتە هۆی کۆتایی هێنان بە بەخشین لەپێناو فێربوون و کۆتا شت کە ئەمەوێ لە کۆتاییدا بیڵێم قسەیەکی جوانی محمد حسەین هەیکەلــە کە ئەم زانایە کتێبێکی هەیە لە ژێر ناوی ((الفاروق عمر)) دا ، باسی چۆنیەتی ژیانی عومەر و پێگەیشتن و شەخسیات و هەموو لاپەڕەیەکی ژیانی ئەکا ، لە بیشکە دارەوە تا بێشکەی خاک ، لە ئاخرا ئەڵێ: ((عومەرێک کە خوای ڕازی کرد ، ئیمپڕاتۆریەتی ئیسلامی ڕازی کرد ، بە ڕێشتنی ڕێچکەی قەزاوەت و دادپەرەستیەکەی غەیری ئیسلامەکانی دەوری خۆی و پاش خۆشی هەر ڕازی کرد؛ کەچی هێشتا هەڕ مایەوە کە نەتوانێ ڕازی بکا ، وە یا لێی ڕازی نەبێ ، با ئەو کەسەش هەڕ تاقە کەسێ بێ وەکو ئەبوولۆلۆ بێ)).

 

کۆمپیوتەر ئەو ئامێرەی کە بە درێژایی مێژووی گەشەسەندنی بە چەندان قۆناغی جیاوازدا تێپەڕبووە و گەشەیسەندووە و بە درێژایی ئەو گەشەکردنەش بە شێوازێکی جیا جیا خزمەتی بە مرۆڤایەتی کردووە ، ئەم ئامێرە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1725 ـــدا بە شێوەی کارتێک کە ئەو کات پێی دەوترا Punch Card و هەروەها ناسرابوو بە کارتە کوندارەکان (Hollerith Cards) یاخوود (IBM Cards) چونکە لە لایەنی کۆمپانیای IBM ـــەوە بەرهەم ئەهێندران ناسرابوو.
جێی سەرنجە کە ئەم کارتانە 80 ژمارەیان لەخۆ دەگرت کە هەر ژمارەو بە مانای پیتێکی زمانی ئینگلیزی ئەهات کە بە دەست یاخوود لەڕێگەی ئامێری تایبەتەوە شوێنی ئەو ژمارانە کون دەکرا و زانیاریان تێیدا پاشەکەوت ئەکرد و لەدوای تەواوبوونی کارتەکان گشت کاردەکان یەک لە دوای یەک ڕیزدەکران و ئەخرانە نێو ئامێرێکی ترەوە کە بە (Punch Card Reader) ناسرابوو کە بەرپرس بوو لە خوێندنەوەی زانیاری کارتەکان چونکە لەتوانای مرۆڤایەتیدا نەبوو ئەو کارتانە بخوێنێتەوە چونکە جگە لە کون هیچی تریان لەخۆ نەدەگرت بەڵام هەر یەک لە کونەکان هەڵگری پیتێک بوون هەر بۆیەش بە یارمەتی Punch Card Reader ـــەکان کە پەیوەستی کۆمپیوتەرێک یان باشتر وایە بڵێم ڕوونمایەک کرابوو ئەتوانرا ئەم کونانە بناسرێنەوە و پیتی ئەو شوێنەی کە کونکرابوو لەسەر ڕوونماکە بە شێوەی پیتی ڕاستەقینە نیشان ئەدرا بەم شێوەیەش نوسینەکان تایپ ئەکران و چاپ دەکران و دەبوون بە زانیاری بەنرخ گە خەڵکی لێیان تێدەگەیشت.

 

 

 

ئایا Punch Card ـــەکان چۆن کاریان دەکرد؟!
بەبەکارهێنانی ئامێرێک کە بە ( Punch Card Machine ) ناسرابوو ، کە بە گشتی کیبۆردێکی بچووک و ئامێرێکی کون کەری لەخۆ ئەگرت بە پەنجە نان بە کیبۆردەکە شوێنی مەبەست کون دەکرا بەم شێوەیەش زانیاری لەسەر Punch Card تۆمار دەکرا و ئەو کارتانەی کە زانیاریان لەخۆ ئەگرت پاشگری ed یان ئەکرد بە ناویانەوە وەک ( Punched Cards) ئەمەش واتای ئەوەی ئەدا کە کارتەکە کون کراوە و زانیاری لەخۆ گرتووە.
Screenshot 2021-11-21 175218
شایەنی باسە کە هەر یەک لەم کارتانە بەهۆی بچوکیان توانەی هەڵگرتنی 1 دێر نوسینیان هەبوو کە ئەمەش وای ئەکرد بۆ نوسینی ڕاپۆرتێکی درێژ زیاتر لە هەزار (Punch Card) بەکاربهێندرێن و دەبوایە لەدوای تەواوبوونی (Punch Card)ـــەکان بە جوانی ڕیز بکرابان لە سەر یەک بۆ ئەوەی زانیاریە نوسراوەکان تێکەڵی یەکتر نەبن و دوای تەواوبوونی ڕاپۆرت کۆمەڵێکی زۆر لە (Punch Card) کۆ ئەبوونەوە کە بە لەسەریەک دانانیان بە گشتی پێیان ئەوترا (Punch Card Stack) و هەروەها جێی سەرنجە کە ئەگەر بهاتبا و کارتەکان تێکەڵی یەکتر بووبان ئەوا هەفتەیەک زیاتری ئەویست بۆ دووبارە ڕیزکردنەوەیان بە شێوازێکی دروست چونکە گەر بە تێکەڵی خرابانە بەردەم (Punch Card Reader)ـــەکانەوە ئەوا زانیاریەکان بە تێکەڵی چاپ دەکران و هیچ سوودێکیان نەدەبوو.
ئایا Punch Card Reader ـــەکان چۆن کاریان ئەکرد؟!
دوای نوسینەوەی زانیاریەکان بە کونکردنی کارتەکان و ڕیزکردنیان ب دروستی کارتەکان ئەخرانە ژێر ئامێری (Punch Card Reader)ـــەوە کە بە ڕوونمایەکەوە بەسترابوویەوە و ئامێرەکە پێکهاتبوو لە دوو دەروازە لە دەروازەی دەستە ڕاست کە دەروازەی دەستپێک یان چوونەژوورەوەیان پێ دەوترا کارتە کون کراوە هەڵگرە زانیاریەکانیان ئەخرانە ناوی و لە دەستە چەپ کە دەروازەی کۆتایی یان چوونە دەرەوەیان پێ ئەوترا کارتە خوێندراوەکان ئەچوونە ناوی و یەک لە دوای یەک ڕیز ئەکران ، و هەروەها جێی سەرنجە کە ئەم ئامێرە بە شێوەی ستوونی کارتەکانی ئەخوێندەوە واتە لە سەرەوە بۆ خوارەوە و هەر کاتێ لە خوێندنەوەی ڕیزی یەکەم تەواو ئەبوو بە ئوتوماتیکی و بە شێوەیەکی زیرەکانە بازی ئەدا بۆ ڕیزی دواتر تاکو کارتەکەی تەواو ئەخوێندەوە و کاتێک کە زانیاریەکانی سەر کارتێکی ئەخوێندەوە ڕاستەوخۆ لە بیرگەی کۆمپیوتەردا هەڵی ئەگرت و دوای تەواوبوون لە خوێندنەوەی تەواوی کارتەکان زانیاریە پاشەکەوتکراوەکانی نێو بیرگەی کۆمپیوتەرەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر ڕوونماکە پشان ئەدران.

 

 

شایەنی باسە کە گەورەترین پڕۆگرامی نوسراو بە (Punch Card)ـــەکان لەساڵی 1950 نوسرایەوە لەلایەن (SAGE air Defense System) کە بڕی 62,500 کارتی (Punch Card)ـــی تێدا بەکارهێنرا کە بە گشتی تەنیا بە بڕی (5MB) زانیارییان لەخۆ ئەگرت ، و ئەمەی خوارەوەش نموونەی کارتەکانی ئەو پڕۆگرامەیە:

وێنەی ئافرەتێک لە بەرامبەر Punch Cardـــەکانی پڕۆگرامە گەورەکە.

وێنەی ئافرەتێک کە لە بەرامبەر ئەو Punch Cardــــانە وەستاوە کە لە داڕشتنی پڕۆگرامەکەی SAGE air defense systemــــدا بەکارهێندرابوون

ئایا زانیاریەکانی سەر Punch Card چۆن چاپدەکران؟!
زۆربەی ئەم کارتانە زانیاری نێویان لەسەرەوەی کارتەکە چاپ دەکرا (دەنوسرایەوە) ئەمەش بەهۆی کەمی ئەو زانیاریانەی کە هەر کارتێک لەتوانایدابوو لەخۆ بگرێت و هەروەها لەو کاتەشدا زۆر کەس هەبوون شوێنی پیتەکانیان لەبەر کردبوو ، ئەمەش واتە توانایی ئەوەیان هەبوو زانیاری سەر کارتەکان بخوێننەوە بە دیاریکردنی ئەو پیتەی کە شوێنەکەی کون کراوە ، و بێگومان ئەگەر زانیاریمان هەبێ لەسەر کۆمپیوتەرە مۆدێرنەکانی ئێستا کە Binary بەکاردێنن بۆ باشتر لەم بابەتە تێدەگەین کە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا باسی ئەکەین.

 

 

بێگومان لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیا چەندان تەکنیکی تر هاتنە کایەوە کە بە درێژایی ئەم مێژووە کۆمپیوتەری ئێستای لێ بەرهەم هێندراوە دوای ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی کە کۆمپانیاکانی جیهان بەخۆیانەوە بینی توانیان کۆمپیوتەر بگەیێنن بەم ئاستەی ئێستا و جیهان لە نەهامەتی و سەرئێشەی Punch Card ـــەکان ڕزگار بکەن ئەمەش بەهۆی تەکنیکێکەوە کە بە Binary ناودەبردرێ ، بێگومان زۆربەمان کاتێک ناوی باینەری ئەبیستین لەوانەیە بە شتێکی کەمی دابنێین و تاکە پێناسەی ناسراویش کە زۆربەمان لەبەرمانە “بریتییت لە زمانی کۆمپیوتەر کە بەکاردەهێندرێ بۆ تێگەیشتنی کۆمپیوتەر لە زمانی مرۆڤ” و بێگومان ئەوە گونجاوترین پێناسەیە بەڵام ئایا تا ئێستا ئەزانی بۆچی باینەری بە سفڕ و یەک ئەنوسرێ و چۆن و بە چ شێوازێک ئەو سفڕ و یەکانە ڕێک ئەخرێت؟ ئایا بە ڕاستی بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ڕێک ئەخرێن یاخوود بیردۆزێکی تایبەتی هەیە؟! بۆ وڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پێویستە ببین بە کۆمپیوتەرێک و پێکەوە گەشتێک بەنێو باینەری و شیکاری بیرکاریانەی کۆمپیوتەردا بکەین.
ئایا Binary Code چییە؟!
لە جیهانی کۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیکترۆنیەکاندا بە گشتی باینەری تەکنیکێکە یان باشتر وایە بڵێین زمانێکە کە لەسەرەتای دەرکەوتنی کۆمپیوتەر بە مەبەستی تێگەیشتنی کۆمپیۆتەر بو شێوازی گفتوگۆکانی مرۆڤ بە زمانە جیاوازەکانەوە گەشەیپێدراوە و بەڵام پێویستە ئەوە بزانین کە ئەم زمان تەنیا کار لەگەڵ نوسیندا ناکا بەڵکو کار لەگەڵ وێنە و ڤیدیۆ و دەنگیشدا ئەکا ئەمەش واتە بە گشتی هەر شتێک لەناو (HDD – SSD – SD Card – USB Flash هتد…)ــدا پاشەکەوت بکرێ بە شێوەی باینەری حسابی بۆ ئەکرێت و جێی سەرنجە کە هەر Byte ێک لە زانیاری یەکسانە بە 8bit ــی باینەری کە لە درێژەی باسەکەدا باسی ئەکەین.
سیستەمی باینەری لەسەر بنچینەی سیستەمی دوو ژمارەیی بنیات نراوە واتە تەنیا کار بە 0 و 1 ئەکا ئەمەش واتە جیا لە سیستەمی ژمارەی مرۆیی کە لەسەی بنچینەی ژمارەیی 10 یی واتە 0,1 تا 9 بنیاد نراوە و بە (Decimal Number System) ناسراوە ، لەوانەیە ئێستا بڵێیت کە بۆچی کۆمپیوتەر سیستەمی Decimal Number ی بەکار نەدەهێنا؟!
بۆ وڵامی ئەم پرسیارە نموونەیەکتان بۆ دەهێنمەوە ، بۆ نموونە ئێمە گڵۆپێکمان هەیە ئەگەر حاڵەتی کوژانەوەی گڵۆپەکە بە 0 دابنێین و حاڵەتی داگیرساندنیشی بە 1 دابنێین ئەوا باشتر لە باینەری تێ ئەگەین چونکە باینەری لەڕاستیدا زمان نییە بەڵکو کارەبایە ئەگەر کارەبا هەبوو 1 ـــە ئەگەر نەبوو سفڕ (0)ـــە وا بزانم ئێستا باشتر لە باینەری تێگەیشتین کەوایە وڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی سەرەوە زۆر ئاسانە چونکە گەر هاتباو کۆمپیوتەر کاری بە سیستەمی Decimal Number کردبا کاتێکی زۆری ئەویست بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان چونکە بۆ هەر پڕۆسەیەک زیاتر لە 2 ئەگەری دەبوو بۆ نموونە بۆ پڕۆسەی داگیرساندن و کوژاندنەوەی گڵۆپەکە 10 حاڵەتمان ئەبوو واتە لە (0) تا (10) چونکە سیستەمی Decimal Number لەسەر بنچینەی 10 ژمارەیی بنیات نراوە هەر بۆیەش گەر بهاتایە کۆمپیوتەریش بە زمانی مرۆڤ کاری بکردایە ئەوا تەنیا بۆ ڕاپەڕاندنی پڕۆسەیەک زیاتر لە 10 حاڵەتی ئەبوو کە ئەمەش کارێکی زۆری ئەکردە سەر لایەنی ڕەقە کاڵا (Hardware) وەکو (HDD – CPU – RAM) و کۆمپیوتەر زۆر خاو ئەبوویەوە!!

 
ئەی باشە زانیاریەکان چۆن پاشەکەوت ئەکرێن لەنێو HARD و چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا ئەکرێ؟!
بێگومان هەموومان هارد دیسکمان بینیوە کە ڕووە سەرەکیەکەی پێک دێ لە موگناتیسی و ئەو ڕووە پک دێ لە بڵیۆنان و تڕڵیۆنان ناوچەی بچووک بچووک کە ئەتوانین بڵێین هەر یەک لەو ناوچانە 1Bit لە باینەری هەڵەگرن جا یان سفڕ (0)ــە یاخوود یەک (1) کاتێک و لێرەدا پرسیارێکی ترمان بۆ درووست ئەبێ کە ئاخۆ چۆن زانیاریەکان ئەخوێندرێنەوە یاخوود ئەنووسرێنەوە؟!
بۆ ئەم پرسیارە سەرنجتان ئەخەمە سەر ئەو دەزووەی کە لەسەر ڕووە موگناتیسیەکەی هارد دیسکەوە درێژ بۆتەوە و 1 ملیم دوورە لە ڕووکەیەوە کە بەردەوام لە کاتی سوڕانەوەی ڕووە مووگناتیسیەکە کارەبا ئەنێرێ بۆ هەموو ناوچەکان و ئەگەر ناوچەکان هەڵگری زانیاری بوون بە شێوەی باینەری ئەیدەنەوە بە دەزووەکە بەم شێوەیەی خوارەوە:
Reading The Info On The Disk
و بە هەمان شێوەش گەر بەکارهێنەرەکە زانیاریەکی نوێ جا چ (وێنەبێ یان ڤیدیۆ یان نووسین یان دەنگ) بخاتە نێو کۆمپیوتەرەکەوە ئەوا لەڕێگەی ئەو دەزووەوە زیادئەکرێ بۆ ناوچەکان بەو شێوەیەی لای خوارەوە:
Writing to Disk

 

 

بەتەکە تێگەیشتبن ، ئێستاش با بێین و باسی ئەوە بکەین کە کۆمپیوتەر چۆن زانیاری بە دیاریکراوی نووسین ئەگۆڕێت بۆ باینەری؟!
ئەم پڕۆسەیە پڕۆسەیەکی زۆر دوور و درێژە بەڵام هەوڵ ئەدەم بە کورتی باسی لێوە بکەم.
پڕۆسەی گۆڕینی نووسین بۆ باینەری پشت بە خشتەی ASCII دەبەستێ کە کورتکراوەی (American Standard Code For Information Interchange)ـــە ، ئەم خشتەیە ستانداردێکی سەرەکییە بۆ ئینکۆد کردنی تێکستەکان کە چەندان جۆری ئینکۆد لەخۆ ئەگرێ لەوانە (Decimal Number – Hex – Binary – HTML – Char) و لە 255 ڕیز بێکهاتووە ، بەڵام سەرەتا بەبێ بەکارهێنانی ئەم خشتەیە هەوڵ ئەدەین چۆنیەتی گۆڕینی ژمارە بۆ باینەری ڕوونبکەینەوە ئەویش بە ئاماژە کردن بەوەی کە باینەری لەسەر 4bit کاردەکا ئەمەش واتە هەر ژمارەیەک چوار 0 و 1 لەخۆ دەگرێ بۆ نموونە ژمارە 1 گەر بگۆڕین بۆ باینەری ئەوا ئەبێ بە 0001 بەڵام چۆن؟!
بۆ ئەم بابەتە وانەیەکی ڤیدیۆییم بۆ تۆمار کردوون بە زمانی کوردی ئەتوانن بینەری بن و باشتر لێی تێ بگەن:

 

تێبینی/ تکایە بەسەر ڤیدیۆکەیا مەڕۆ بۆ تێگەیشتن لە کۆتایی بابەتەکە!!
ئێستا تێگەیشتین کە پڕۆسەی گۆڕینی ژمارە بۆ باینەری پڕۆسەیەکی شیکارییە ، بەڵام دەبێ ئاگاداربین کە پڕۆسەی گۆڕینی پیت بۆ باینەری پڕۆسەیەکی لۆژیکییە بۆ باشتر تێگەیشتن لە چۆنیەتی گۆڕینی پیت بۆ باینەری لەلایەن کۆمپیوتەرەوە کورتەوانەیەکمان بۆ ئامادە کردوون بە زمانی کوردی ئەتوانن بینەری بن:

 

 

ئایا خشتەی ASCII چییە؟!

بریتییە لە خشتەیەک کە لە شەش ستوون و ٢٥٥ ڕیز پێک هاتووە و ستانداردێکی جیهانییە بۆ ئینکۆد کردن و دیکۆد کردنی تێکستەکان کە ئەمەی خوارەوە تەواوی خشتەکەیە:

DecHexBinaryHTMLCharDescription
00000000000NULNull
10100000001SOHStart of Header
20200000010STXStart of Text
30300000011ETXEnd of Text
40400000100EOTEnd of Transmission
50500000101ENQEnquiry
60600000110ACKAcknowledge
70700000111BELBell
80800001000BSBackspace
90900001001HTHorizontal Tab
100A00001010LFLine Feed
110B00001011VTVertical Tab
120C00001100FFForm Feed
130D00001101CRCarriage Return
140E00001110SOShift Out
150F00001111SIShift In
161000010000DLEData Link Escape
171100010001DC1Device Control 1
181200010010DC2Device Control 2
191300010011DC3Device Control 3
201400010100DC4Device Control 4
//
211500010101NAKNegative Acknowledge
221600010110SYNSynchronize
231700010111ETBEnd of Transmission Block
241800011000CANCancel
251900011001EMEnd of Medium
261A00011010SUBSubstitute
271B00011011ESCEscape
281C00011100FSFile Separator
291D00011101GSGroup Separator
301E00011110RSRecord Separator
311F00011111USUnit Separator
322000100000spaceSpace
332100100001!!Exclamation mark
342200100010Double quote
352300100011##Number
362400100100$$Dollar sign
372500100101%%Percent
382600100110&&Ampersand
392700100111Single quote
402800101000((Left parenthesis
412900101001))Right parenthesis
422A00101010**Asterisk
432B00101011++Plus
442C00101100,,Comma
452D00101101Minus
462E00101110..Period
472F00101111//Slash
48300011000000Zero
49310011000111One
50320011001022Two
51330011001133Three
52340011010044Four
53350011010155Five
54360011011066Six
55370011011177Seven
56380011100088Eight
57390011100199Nine
583A00111010::Colon
593B00111011;;Semicolon
603C00111100<<Less than
613D00111101==Equality sign
623E00111110>>Greater than
633F00111111??Question mark
644001000000@@At sign
654101000001AACapital A
664201000010BBCapital B
674301000011CCCapital C
684401000100DDCapital D
694501000101EECapital E
704601000110FFCapital F
714701000111GGCapital G
724801001000HHCapital H
734901001001IICapital I
744A01001010JJCapital J
754B01001011KKCapital K
764C01001100LLCapital L
774D01001101MMCapital M
784E01001110NNCapital N
794F01001111OOCapital O
805001010000PPCapital P
815101010001QQCapital Q
825201010010RRCapital R
835301010011SSCapital S
845401010100TTCapital T
855501010101UUCapital U
865601010110VVCapital V
875701010111WWCapital W
885801011000XXCapital X
895901011001YYCapital Y
905A01011010ZZCapital Z
915B01011011[[Left square bracket
925C01011100\\Backslash
935D01011101]]Right square bracket
945E01011110^^Caret / circumflex
955F01011111__Underscore
966001100000``Grave / accent
976101100001aaSmall a
986201100010bbSmall b
996301100011ccSmall c
1006401100100ddSmall d
1016501100101eeSmall e
1026601100110ffSmall f
1036701100111ggSmall g
1046801101000hhSmall h
1056901101001iiSmall i
1066A01101010jjSmall j
1076B01101011kkSmall k
1086C01101100llSmall l
1096D01101101mmSmall m
1106E01101110nnSmall n
1116F01101111ooSmall o
1127001110000ppSmall p
1137101110001qqSmall q
1147201110010rrSmall r
1157301110011ssSmall s
1167401110100ttSmall t
1177501110101uuSmall u
1187601110110vvSmall v
1197701110111wwSmall w
1207801111000xxSmall x
1217901111001yySmall y
1227A01111010zzSmall z
1237B01111011{{Left curly bracket
1247C01111100||Vertical bar
1257D01111101}}Right curly bracket
1267E01111110~~Tilde
1277F01111111DELDelete

ئەمەی خوارەوەش تەواوکەری خشتەکەیە:

DecHexBinaryCharHTMLHTML Name
1288010000000&euro;
1298110000001
1308210000010&sbquo;
1318310000011ƒƒ&fnof;
1328410000100&bdquo;
1338510000101&hellip;
1348610000110&dagger;
1358710000111&Dagger;
1368810001000ˆˆ&circ;
1378910001001&permil;
1388A10001010ŠŠ&Scaron;
1398B10001011&lsaquo;
1408C10001100ŒŒ&OElig;
1418D10001101
1428E10001110ŽŽ
1438F10001111
1449010010000
1459110010001&lsquo;
1469210010010&rsquo;
1479310010011&ldquo;
1489410010100&rdquo;
1499510010101&bull;
1509610010110&ndash;
1519710010111&mdash;
1529810011000˜˜&tilde;
1539910011001&trade;
1549A10011010šš&scaron;
1559B10011011&rsaquo;
1569C10011100œœ&oelig;
1579D10011101
1589E10011110žž
1599F10011111ŸŸ&Yuml;
160A010100000&nbsp;
161A110100001¡¡&iexcl;
162A210100010¢¢&cent;
163A310100011££&pound;
164A410100100¤¤&curren;
165A510100101¥¥&yen;
166A610100110¦¦&brvbar;
167A710100111§§&sect;
168A810101000¨¨&uml;
169A910101001©©&copy;
170AA10101010ªª&ordf;
171AB10101011««&laquo;
172AC10101100¬¬&not;
173AD10101101­­&shy;
174AE10101110®®&reg;
175AF10101111¯¯&macr;
176B010110000°°&deg;
177B110110001±±&plusmn;
178B210110010²²&sup2;
179B310110011³³&sup3;
180B410110100´´&acute;
181B510110101µµ&micro;
182B610110110&para;
183B710110111··&middot;
184B810111000¸¸&cedil;
185B910111001¹¹&sup1;
186BA10111010ºº&ordm;
187BB10111011»»&raquo;
188BC10111100¼¼&frac14;
189BD10111101½½&frac12;
190BE10111110¾¾&frac34;
191BF10111111¿¿&iquest;
192C011000000ÀÀ&Agrave;
193C111000001ÁÁ&Aacute;
194C211000010ÂÂ&Acirc;
195C311000011ÃÃ&Atilde;
196C411000100ÄÄ&Auml;
197C511000101ÅÅ&Aring;
198C611000110ÆÆ&AElig;
199C711000111ÇÇ&Ccedil;
200C811001000ÈÈ&Egrave;
201C911001001ÉÉ&Eacute;
202CA11001010ÊÊ&Ecirc;
203CB11001011ËË&Euml;
204CC11001100ÌÌ&Igrave;
205CD11001101ÍÍ&Iacute;
206CE11001110ÎÎ&Icirc;
207CF11001111ÏÏ&Iuml;
208D011010000ÐÐ&ETH;
209D111010001ÑÑ&Ntilde;
210D211010010ÒÒ&Ograve;
211D311010011ÓÓ&Oacute;
212D411010100ÔÔ&Ocirc;
213D511010101ÕÕ&Otilde;
214D611010110ÖÖ&Ouml;
215D711010111××&times;
216D811011000ØØ&Oslash;
217D911011001ÙÙ&Ugrave;
218DA11011010ÚÚ&Uacute;
219DB11011011ÛÛ&Ucirc;
220DC11011100ÜÜ&Uuml;
221DD11011101ÝÝ&Yacute;
222DE11011110ÞÞ&THORN;
223DF11011111ßß&szlig;
224E011100000àà&agrave;
225E111100001áá&aacute;
226E211100010ââ&acirc;
227E311100011ãã&atilde;
228E411100100ää&auml;
229E511100101åå&aring;
230E611100110ææ&aelig;
231E711100111çç&ccedil;
232E811101000èè&egrave;
233E911101001éé&eacute;
234EA11101010êê&ecirc;
235EB11101011ëë&euml;
236EC11101100ìì&igrave;
237ED11101101íí&iacute;
238EE11101110îî&icirc;
239EF11101111ïï&iuml;
240F011110000ðð&eth;
241F111110001ññ&ntilde;
242F211110010òò&ograve;
243F311110011óó&oacute;
244F411110100ôô&ocirc;
245F511110101õõ&otilde;
246F611110110öö&ouml;
247F711110111÷÷&divide;
248F811111000øø&oslash;
249F911111001ùù&ugrave;
250FA11111010úú&uacute;
251FB11111011ûû&ucirc;
252FC11111100üü&uuml;
253FD11111101ýý&yacute;
254FE11111110þþ&thorn;
255FF11111111ÿÿ&yuml;

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.