زۆرجار ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ درووست ده‌بن له‌ كاتی وێنه‌گرتن ناڕوونی وێنه‌كه‌یه‌ یاخود جوان ده‌رنه‌چوونی وێنه‌كه‌یه‌  ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئاماده‌ نه‌بوون یاخود جولاندنی ده‌ستمان ڕوو ده‌دا، به‌ تایبه‌تی له‌ كاتی وێنه‌گرتنی خودی یاخود سێلفی .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌مرۆ ئه‌پڵیكه‌یشنێكی نایابتان و ئاسانتان پێ ده‌ناسێنین بۆ ئه‌و مۆبایلانه‌ی كه‌ به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید كار ئه‌كه‌ن ،بۆ وێنه‌گرتن له‌ رێگه‌ی ئاماژه‌ی ده‌ستت كه‌ ئه‌مه‌ش كار ئاسانیه‌كی باشت بۆ ئه‌كا له‌ كاتی وێنه‌گرتن و هه‌روه‌ها جوان ده‌رچوونی وێنه‌كانمان.

قه‌باره‌ی به‌رنامه‌كه‌ ته‌نها : 5.2M

ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ ناوی Snapi ه‌ و له‌ Play store به‌خۆرایه‌. به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید ئه‌توانن دایگرن

شێوازی به‌كار هێنانی به‌رنامه‌كه‌ ته‌نها له‌ رێگه‌ی كرنه‌وه‌ی ده‌ست و داخستنی ئه‌كرێ وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌

unnamed

HEART2-9

دواتر چه‌ند چركه‌یه‌ك چاوه‌رێ ئه‌بی و به‌ سه‌ركه‌وتووی وێنه‌مان ده‌گرێت.

how-to-increase-laptop-battery-life

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.