ئەو پرۆسەیەیە کە ڕێ بە بەکارهێنەرانی iPhone, iPod Touch, iPadدەدات ئەو پرۆگرامانە بەکاربهێنن کە لە لایەن Appleڕێگەپێنەدراون، ئەمەش لە ڕێگەی کردنەوە unlockی سیستەمە کارگێڕییەکەی و ڕێگەدان بە بەکارهێنەر بۆ دەستکاریکردنی ڕووت فایلەکان.
پاش جەیڵبرەیک، دەتوانیت زۆر لە زیادکراوەکان یان ڕووکار دابمەزرێنیت کە لە App Storeدا نین لە ڕێگەی هەندێ پرۆگرامی تری وەک Cydia, Icy, Rock. پاش جەیڵبرەیکش هەر دەتوانیت App Store, iTunesبەکاربهێنیت.
جەیڵبرەیککردن جیاوازە لە SIM unlockingکە ڕێگە بە iPhoneەکە دەدات هەموو جۆرە سیم کارتێک بەکاربهێنێت.
جەیلبرەک دەبێتە هۆی لەدەستدانی وەرەنتی ئامێرەکەت.
بەپێی وتەی Jay Freemanداڕێژەری پڕۆگرامی Cydia، ڕێژەی زیاتر لە ١٠% ی iDeviceەکانی جیهان جەیڵبرەیک کراون.
……………………………………..
:: مێژووی جەیڵبرەیک:
یەکەمین جەیڵبرەیک لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ بڵاوکرایەوە، پاش مانگێکیش یەکەمین یاری دەرەکی بۆ Phone, iPod Touchبڵاوکرایەوە.
پاشان لە ٢٠٠٨ گروپێکی هاکەر بە ناوی iPhone Dev Teamپڕۆگرامێکی جەیڵبرەیک بە ناوی PwnageToolیان بڵاوکردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی iPhone 2G, iPhone 3G, iPod Touch.
لەمانگی نیسانی ٢٠٠٩ کۆمپانیای Appleوەشانی iOS 3.0ی ڕاگەیاند کە ڕێگەی لە جەیڵبرەیککردن گرت تا دەرچوونی PwnageTool 3.0و redsn0w 0.7.2.
پاشان لە مانگی ئەیلوولدا iOS 3.1جارێکی تر ڕێگەی لە جەیڵبرەیک گرت، تا دەرچوونی blackra1nلە لایەنGeorge Hotz. زیاتر ناسراوە لەڕێی نازناوە
هاکەرییەکەی کە Geohotzـە.
مانگی ئابی ٢٠١٠، یەکێک لە ئەندامانی گرووپی iPhone Dev Team، ناسراو بە Comexکە پێشتر جەیڵبرەیکێکی بە ناوی Spiritبڵاوکردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی وەشانی 3.1.2, 3.1.3ی iPhone 3G, iPod touchوە وەشانی 3.2 ی iPad، ماڵپەڕێکی کردەوە بۆ جەیڵبرەیککردنی iPhone 4بەناوی jailbreakme.comکە تەنها پێویستی بەوە هەیە لە ئایفۆنەکەتەوە ئەو ماڵپەڕە بکەیتەوە و جەیڵبرەیکی بکەیت.
پاش ده‌رچونی فیرموێری 4.1 هه‌ندێک له پرۆگرامه‌کانی جه‌یلبره‌یک نوێ کرانه‌وه بۆ وه‌شاندنێکی نوێ له‌وانه‌ش
Pwnagetool, Sn0wbreeze, Redsn0w..هتد
هەندێک لە پرۆگرامەکانی جەیلبرەیکی نوێ : Greenpoison, Acid Sn0w, limera1n Coronaلەگەڵ Absinthe.
……………………………………..
له ساڵی 2010 دا رێكخراوی سنوری ئه‌لیكترۆنی (EFF) دوو ڕه‌خنه گرتنی برده‌وه كه په‌یوه‌ندی به یاسای بڵاو كردنه‌وه‌وه هه‌بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ڕێگه پێدانی یاسای كاری جه‌یلبرێك و ئه‌نلۆكی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ر چه‌نده كه چیرۆكی مشك و پشیله له نێوان كۆمپانیای ئه‌پڵ و جیهانی جه‌یل برێك به‌رده‌وامه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا تا ئێستاش جه‌یلبرێكی ئامیڕه‌كان به شێوه‌ی 100% یاسایین.
تازه كردنه‌وه‌یه‌ك هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌خنه گرتنه‌ی كه پێشتر جه‌ختی له‌سه‌ر كرابوویه‌وه وه ده‌بوایه سه‌ر له نوێ تازه بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ڕێگه پێدانی ته‌واو نه‌بێت چونكه ئه‌بووه هۆی قه‌ده‌غه كردنی كاری جه‌یلبرێك، ئه‌مڕۆ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر و سه‌رنج ڕاكێش بۆ گرنگی پێدانی یان رازی بوون لێی پێیه.
یه‌كه‌م هه‌واڵ ئه‌وه‌یه: كه كاری جه‌یلبرێك كردنی ئامێره‌كانی مۆبایلی هۆشمه‌ند واته :ئایفۆن: خرایه لیستی كاری یاسایی 100% واته جه‌یلبرێك كردنی ئامێره‌كانی ئایفۆن قه‌ده‌غه نیه.
دووه‌م هه‌واڵ ئه‌وه‌یه: به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م لێبوردنه ئامێری ئایپاد ناگرێته‌وه چونكه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ووتیان یاسای رێگه پێدانی كردنی جه‌یلبرێكی ئامێری :ئای پاد: رێگه گرتنه له مافی بڵاو كردنه‌وه (یاسای بڵاو كردنه‌وه).
ئه‌مه به جه‌یلبرێك كردنه‌وه نه‌وه‌ستا و كاری ئه‌نلۆك كردنیشی گرته‌وه، چونكه وا پێناسه‌ی كاری ئه‌نلۆك كراوه كه زه‌ره‌ر مه‌نده له‌سه‌ر بازار و كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی كردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پاره‌ی كه‌متر ده‌ستیان ئه‌كه‌وت له‌و :ئای پاد:انه‌ی كه به فه‌رمی ئه‌نلۆك كراون له كۆمپانیا.
به كورتی كاری ئه‌نلۆك ئه‌بێت به شێوه‌ی فه‌رمی بێت له ڕێگای كۆمپانیاوه ئه‌گینا به هه‌ر جۆرێكی تر بێت ئه‌وه نایاساییه؟
شایه‌نی باسه جێبه‌جێ كردنی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها له ووڵاتی ئه‌مریكا ئه‌بێت.
……………………………………..
چەند زانیاریەکی هەڵە کە لە لای خۆمان باون:
١) یەکێک لەو زانیاریانەی لای خۆمان بەهەڵە باسی لێ دەکریت ئەوەیە ، کە ئەگەر iDeviceێک جەیلبرەیک نەکرابێت پرۆگرام وەرناگرێت ، کە ئەم زانیاریەش زۆر دوورە لە ڕاستیەوەو ( ئەگەر وا بوایە ئەو ٩٠٪ iDeviceی کە جەیلبرەیک نەکراون بەس بۆ پەیوەندی کردنی تەلەفۆنی و نامە ناردن بەکار دەهاتن.
٢) مەبەستی سەرەکی لە جەیلبرەیک بۆ ئەوەیە پرۆگرامی دزراو (کراککراو) بەکار بێت، ئەم زانیاریەش بە هەمان شێوە هەڵەیه. ڕاستە ئەگەر ئامێرەکەت جەیلبرەیک بکەیت ئەتوانیت ئەو پرۆگرامانە دابەزێنیت بەس مەبەستی سەرەکی لە جەیلبرەیک ئەوەیە کە بتوانیت ئەو تویکانە بە کاربێنیت کە لە Cydiaدا هەیە و دانانی روکار (Theme) و زیاد کردنی تەختەکلیلی نوێ (keyboard) زۆر پێوە کراوی تر.
ئەو کەسانەی کە ئەم جەیلبرەیکانە دروست ئەکەن هەموویان دژی Piracyن.
ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە