كۆمپانیای (سوزوكی) ژاپۆنی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی نمایش كرد و رایگەیاند كە زۆرترین كریارەكانی ئافرەت بوە , ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە بە شێوەیەكی تایبەت مامەڵە لەگەل ئافرەتاندا دەكات .
ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیە ناوی سوزوكی ئاڵتۆ لاپینە و زیاتر ئافرەتانەیە ئەمەش لەبەر جیاواز و رەنگ و دیزایینی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكان .
كاتێك ئافرەتان دەچنە نێو ئەو ئۆتۆمبێلە ئەوە سڵاو و بەخێر هاتنیان دەكات و لە كاتی دابەزینیش ماڵئاواییان لێدەكات ، جگە لەمانە پیرۆزبایی چەژنی لەدایكبوون لە شوفێرەكەی دەكات .
ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە جیا دەكاتەوە لە تەواوی ئۆتۆمبیلەكانی تر ئەوەیە كە لە نێویدا سندوقێكی تایبەت هەیە بە جلوبەرگ و مێزێكی بچووكیش هەیە بۆ ماكیاژ كردن , هەر لەبەر ئەمەشە ئافرەتان حەز بەو ئۆتۆمبێلە دەكەن .
شایەنی باسە نرخی ئۆتۆمبێلی سوزوكی ئاڵتۆ لاپین تەنها 12 هەزار دۆلاری ئەمریكیە و لە ئێستادا لە ووڵاتی ژاپۆن و فەرەنسا دەفرۆشرێت و لە ماوەیەكی نزیكدا رەوانەی تەواوی بازارەكانی جیهان دەكرێت .