بەکارهینەران و شارەزایانی لاپتۆپ ئەم هەنگاوانە بە چارەسەری کورتی تەمەنی لاپتۆپ دەزانن ئیمەش وەکو بەکارهێنەرانی لاپتۆپ پێویستە بیانزانین کە ئەوانەن :

ـ وا باشترە پاتری لاپتۆپ شەحن نەکرێتەوە واتا چارج نەکرێتەوە تا نەگاتە ٪۱٠ ئینجا بدرێت لە شەحن.

لە کاتى به‌کار هێنانى لاپتۆپ به‌ ( کاره‌با ) ەوە پێویستە پاترى لاپتۆپه‌کەمان ده‌ربهێندرێت و له‌ لاپتۆپدا نە بێت ئینجا لاپتۆپەکەت بەکاربهێنە(ئه‌م ڕێنماییه‌ بۆ لاپۆتیه‌كه‌ مۆدیل كۆنه‌كانه‌)

-لە کاتى به‌کار هێنانى لاپتۆپ به‌ پاترى وا باشتره‌ پاترى فوول بێت واتا با شەحنی لاپتۆپەکەت ٪۱٠٠ بێت ئینجا ئیش بە لاپتۆپەکەت بکە.

-پاترى لاپتۆپ نابێت ماوه‌یه‌ك بێ شەحن کردنەوە ( چارچ کردن )‌ دابنرێت وا باشتره‌ له‌ هه‌فته‌یه‌کدا بە لایەنی کەمەوە جارێک شەحن بکرێتەوە.

-واپێویستە کە لاپتۆپمان دا لە شەحن تا کاتی پڕبوونی دەری نەکەین واتا بە شێوەی پچڕ پچڕ نەیکەینە شەحن بەم شێوەیە تەمەنی پاتری کورت دەبێت چونکە پاتری لاپتۆپ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە شەحن کردن دروستکراوە.

ئاماده‌كردنى : پێشه‌ حوسێن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.