هەرچەندە کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت بۆ لەمەودوا پاڵپشتی کردنی خۆی بۆ ویندۆزی 7 ڕاگرتووە ، بەڵام بەو مانایە نەبوو کە تەواو دەستبەرداری بوبێت ، بەڵکوو واتای ئەوەیە کە چیتر کۆمپانیاکە تایبەتمەندی نوێ ی بۆ زیاد ناکات و ڕووکاری سیستمەکە ناگۆڕێت وە چیتر نوێکاری سیستم نانێرێت بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز 7.

ئەوەی تاڕادەیەک جێگەی خۆشحاڵیە ئەوەیە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە ناردنی نوێکارییەکانی تایبەت بە پاراستنی سیستمەکە و کەلێنبڕکردنی و چارەسەرکردنی کێشەکانی بواری ئاسایش و پاراستن،ئەویش تەنها تا ساڵی 2020! و لەو ساڵە بەدواوە سیستمەکە بەهیچ شێوەیەک پاڵپشت ناکرێت و کەلێنبڕناکرێت.

بەمەش ئەگەری تووشبونی سیستمەکە بە مالوەر و جۆرەکانی دیکەی هێرشی ئەلیکتڕۆنی زۆرتر دەبێت.

وە هەروەها هەرچەند پاڵپشتی کردنی پاراستن بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆزی 8.1 بڕیاربوو تا ساڵی 2018 بێت بەڵام ئەویش درێژ کرایەوە و بڕیارە تا ساڵی 2023 و 1ی مانگی 1 ساڵەکە ،سیستمەکە بە پارێزراوی بهێڵدرێتەوە.

شایەنی باسە،ویندۆسی 7 لەبەرواری 22ی 7ی ساڵی 2009 بڵاوکرایەوە و تا ئێستاش بە سەرکەوتووترین سیستمی وەگەڕخەری کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت ئەژماردەکرێت.وە لە دوای ئەو مایکڕۆسۆفت دوابەدوای ڤێستا ویندۆسی 8ی لە بەرواری 26 ی 10ی ساڵی 2012 بڵاوکردەوە بەڵام وەک ویندۆسی 7 نەیتوانی بچێتە دڵی بەکارهێنەرانی.
reportئاماری ژمارەی بەکارهێنەران بۆ ساڵی2016.(netmarketshare).

ساڵی پار و ڕێک یەک ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و بەرواری 29ی 7 ی 2015 کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت ویندۆسی 10 ی بڵاوکردەوە،و وەک دواهەمین  سیستمی وەگەڕخەر ناساندی و بڕیارە چیتر کۆمپانیاکە وەشانی نوێتر لە10 بڵاونەکاتەوە ئەمیان جیاواز لە وەشانەکانی دیکەی ویندۆز ، مایکڕۆسۆفت بەخۆڕایی بە بەکارهێنەرانی دەبەخشێت، لە ساتی نوسینی ئەم پۆستە، هێشتا چەند کاتژمێرێکی ماوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بەخۆڕایی وەشانی ویندۆسەکەیان بەرزبکەنەوە.
PostUpgardeبەرواری وێنەکە 29-7-2016 کات: 23:26 (هەولێر)

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.