لەم بابەتەدا باسی بەشێکی گرنگ و بەسوودی سێتینگی ئای ئۆ ئێس دەکەین ئەویش restriction کار و فرمانی ئەم بەشە چیە؟ لەڕێی ئەم بەشەوە دەتوانین توانای کەسی بەکارهێنەر سنوردار بکەین مەبەستیش لەم قسەیە ئەوەیە کاتێک تۆ بتەوەوێت رێگری بکەی لە کردنی هەندێک فرمان لە مۆبایلەکەتدا بە بێ رەزامەندی خاوەنی مۆبایلەکە زیاتر ئەم بەشە بۆ ئەو دایک و باوکانە بەسوودترە کە منداڵەکانیان مۆبایلی سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەکاردێنن. لێرەشەوە فەرمون چٶنیەتی بەکارهێنانی:

١-دەچینە سێتینگ پاشان جێنەرال
Screenshot_143
2-
restriction
Screenshot_144
3-enable restriction پاشان کۆدێک دادەنێن بۆ ئەوەی منداڵەکەمان دەستکاری ئەو بەشە نەکات
Screenshot_145
16558476_902956969844836_1290653807_n
دواتر ئەم بەشانەی خوارەوەمان بۆ دەکرێتەوە کە ئەمە فرمانەکانیەنە:
١-سافاریە کە براوسەرە لە مۆبایلەکە بە کوژاندنەوەی منداڵەکەت ناتوانێت چیتر بەکاری بێنێت
٢-کامێرا:منداڵەکەت ناتوانێ بە هیچ جۆرێک کامێرا بەکار بێنێت
٣-سیری:منداڵەکەت ناتوانێ سیری بەکار بهێنێ
٤-ئایەر درۆپ:منداڵەکەت ناتوانێ ئایەر درۆپ بەکاربهێنێ
٥-کار پلەی:منداڵەکەت ناتوانێ بەکاری بهێنێت
٦-ئای تونس ستۆر:منداڵەکەت ناتوانێ بەکاری بهێنێ
٧-ئەپڵ موزیک:منداڵەکەت ناتوانێ بەکاری بهێنێ
٨-بووک ستۆر:منداڵەکەت ناتوانێ بەکاری بهێنێ
٩-بەهۆیەوە مندالەکەت ناتوانێ پرۆگرام دابمەزرێنێ لە مۆبایلەکەدا
١٠-بەهۆیەوە منداڵەکەت ناتوانێ هیچ بەرنامەیەک بسڕێتەوە
١١-ناتوانێ بە هیچ جۆرێک بەرنامەکانی ئاپستۆر بکرێت
16558807_902956996511500_1003158403_n
دواتر بەشی دووەم هەیە لە خوارەوە کە ئەمانە لەخۆ دەگرێت:
مۆڤیس:لەم بەشەدا دەتوانی ئەو فیلمانە رابگری کە گونجاو نیە بۆ تەمەنی مناڵەکەت
تی ڤی شۆو:لەم بەشەدا ئەو زنجیرە فیلمانە رادەگریت کە گونجاو نیە بۆ تەمەنی منداڵەکەت
بووک:لەم بەشەدا ئەو کتێبانە رادەگری کە گونجاو نین
ئاپس:ئەو بەرنامانە رادەگریت کە گونجاو نین وێبسایتس ئەو وێبسایتە بەدرەوشتیانە رادەگری کە زیانی هەیە بۆ منداڵەکەت
16650239_902956989844834_1339568837_n

لە کۆتایدا هیوادارم سودێکم پێ گەیاندبن ببورن بۆ ئاڵۆزی بابەتەکە تێبینی چەند فرمانێکی تری تێدایە کە باسم نەکردووە

ئامادەکردن : رامان عەبدوڵا

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.