گومانی تێدانیە كە زۆربەی بەكارهێنەرانی كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت گرفتیان لە خێرا نوسین و هەیە و بە شێوەیەكی خێرا دەستیان رانەهاتوە لە نوسین سەرەرای ئەوەی هەردوو دەستیان بەكار دەهێنن بۆ ئەم كارە , بەلام تائیستا بیرت لەوە كردۆتەوە كە ئەگەر تەختە كلیل یاخود كیبۆردی كۆمپیوتەر بەیەك دەست كاری پێكرابا چۆن دەبوو؟
كۆمپانیای مال ترۆن كە خاوەنی ئەم تەختە كلیلەیە دەڵێت : لەوانەیە زۆر كەس ئارەزووی ئەوە بكەن كە لەیەك كاتدا كار لەسەر كۆمپیوتەر بكەن و بە دەستەكەی تریشیان كاری تر ئەنجام بدەنە , وەكو ئەوەی قاوە بخۆنەوە یاخود نان بخۆن …
كۆمپانیای ناوبراو دەلێت : ئەم كیبۆردە لە 115 بەتن یاخود دوگمە پێك هاتوە , وە ئەگەر كەسێك راهێنانی زۆری لەسەر كردبێت ئەوا دەتوانێت 30 تا 40 ووشە بنوسێت لەیەك خولەكدا.