لێکۆلەرەوانی کۆمپانیایەکی پاراستن (سکوێرتی) کێشەیەک (باگ)ــێکیان لە پرۆگرامی فەرمی ئوتومبێلەکانی هیۆندایدا ئاشکرا کردووە کە وا ئەکات هاککەران زۆر بە ئاسانی سەیارەکانی تری هینۆدا بدزن .

کۆمپانیایەکی پاراستن بە ناوی Rapid7 ئەم لیکۆلینەوەی ئەنجام داوە و گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی هاککەران لەرێگای پرۆگرامی MyHyundai ــەوە, کاری پرۆگرامەکە بریتتە لەوەی رێگە بە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانی هیۆندای ئەرات تاوەکو لەرێگای مۆبایلە هۆشمەندەکان یان کاتژمێرە هۆشمەندەکان کار بە ئۆتۆمۆبیلەکەی بکات (بزوێنەرەکەی بخاتە ئیش) یاخود ئۆتۆمبێلەکەی دابخات و بیکاتەوە (دەرگاکانی) وه زۆر تایبەتمەندی تر …….
Rapid7
ئەلێت لە وەشانە نوێیەکەیدا کێشەیەک هەیە کە ریگا بە هاککەران ئەدات لەرێگای ئەم پرۆگرامەوە ئۆتۆمۆبیلەکانی تری هیۆندا بکاتەوە و بتوانێت بیدزێت وە وتەبێژی هیۆندا لە وەلامدا ئەلێت تا ئێستە هیچ هەوالێکمان بەدەست نەگەیشتووە کە لەرێگای ئەو پرۆگرامەوە کارێکی وا روویدابێت بەلام بە هەر حاڵ جەخت لەسەر ئەو کارە ئەکەینەوە و بەدواداچوونی بۆ ئەکەین .
بێگومان هیۆندا یەکەمین کۆمپانیای نیە کە رووبەری ئەو کێشەیە بووبێتەوە .
ژێدەر : Reuters

لینکی پرۆگرامەکە
https://m.hyundaiusa.com/bluelink/

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.