ئه‌مه چیرۆكى به‌ناوبانگترین هاكه‌رزى كۆمپیوته‌ره له جیهان، “كیڤن میتنیك”، هه‌ركه ده‌ستى كه‌وته سه‌ر كیبۆرد خۆى له‌بیرده‌كات و گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین دیوارى پاراستن ده‌به‌زێنێت زۆر به‌ئاسانى،
هه‌ر شونێك بییه‌وێت ده‌چێته ناو كۆگاى نهێنییه‌كانیه‌وه، كه‌توانى بۆ ماوه‌ى هه‌ژده ساڵ سنورى ده‌یه‌ها كۆمپانیا و شوێنى گرنگ ببه‌زێنێت و هاكیان بكات.
له‌سه‌ره‌تاوه كۆمپانیاى ته‌له‌فۆنى ناوخۆیى وه‌كۆتایى هێنا به‌سنوربه‌زاندنى پنتاگۆن، بۆیه وایكرد ببێته به‌ناوبانگترین هاكه‌رى تۆڕى كۆمپیوته‌ر له جیهان و مێژوودا.
له‌ته‌مه‌نى بچوكیدا هه‌ر ته‌نیایى و بێنازى كیڤنى گرته‌وه به‌تایبه‌ت پاش جیابوونه‌وه‌ى دایك و باوكى، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه زیاتر ژیانى به‌ته‌نیایى و هه‌ژارى به‌رێته‌سه‌ر.
پاش ئه‌وه‌ى ته‌مه‌نى گه‌یشته 17 ساڵى ژیانى كیڤن ده‌ستى به‌گۆڕانكارى كرد‌و ژیانى هه‌ندێك گۆڕانكارى تێكه‌وت تا بوو به‌هه‌لۆیه‌كى بریندار، هه‌ربۆیه نازناوى “كۆندۆر”ى له‌خۆى نا، كه ئه‌م نازناوه‌ش چاولێگه‌رى فیلمى “سێ ڕۆژه‌كانى كۆندۆر”ه،كه چیرۆكى فیلمه‌كه باس له كوڕێكى توێژه‌ر ده‌كات كه داواكراوه له‌لایه‌ن دەزگا سیخوریەكانی ئه‌مریكییه‌وه به‌ڵام ئه‌م كوڕه پسپۆرى خۆى وه‌كو ئه‌فسه‌رێكى چه‌كى به‌حرى پێشتر به‌كارده‌هێنێت.
بۆ كۆنترۆڵ كردنى تۆڕى ته‌له‌فۆن به‌مه‌به‌ستى ته‌شویش خستنه‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى له دواى ده‌گه‌ڕێن بۆ گرتنى ئه‌م هه‌ڵۆیه به‌رده‌وام له ئاسمانێكى گه‌وره‌دا ده‌فڕێت. چه‌نده‌ها ساڵ بۆ گه‌ڕان به‌دواى نێچیرێكى چه‌ورو گه‌وره‌دا. به‌ڵام هه‌روه‌كو ده‌ڵێن “ماطار طیر وارطفع. الا كما طار وقع!” كیڤن كه‌وته ده‌سته‌وه به‌مه‌ش ده‌ستگیركرا. كیڤن ئێستا كۆت و زنجیر كراوه و له‌زینداندایه و به‌پیاوێكى زۆر ترسناك له قه‌ڵه‌م دراوه، به‌ڵكو ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه گیراوه له شارێكى دیموكراسیه‌تخوازه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى تائێستا دادگایى بكرێت !!!! چۆن..؟
ئه‌مه‌ش چیرۆكى ئه‌م هه‌ڵۆیه‌یه له ساڵى هه‌شتاكان ته‌له‌فۆنى دیجیتاڵ په‌ره‌ى سه‌ند، هه‌روه‌ها كۆمپیوته‌ری كه‌سیش “PC” له‌گه‌ڵ مۆدیۆم بڵاوبۆوه، بۆ كۆنترۆڵ كردنى له‌دووره‌وه به‌دابه‌شكه‌رى ته‌له‌فۆنه‌وه.
هه‌رچه‌نده كیڤن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له قوتابخانه‌دا به‌ڵكو پله‌ى له ژێر مامناوه‌ندیشه‌وه بوو، به‌ڵام زۆر زیره‌ك بوو له سنوربه‌زاندنى بگۆڕى ته‌له‌فۆنى ناوخۆیى، توانى ته‌له‌فۆن به‌كاربهێنێت به‌به‌لاش واته چه‌نده‌ها ته‌له‌فۆنى ده‌كردبه‌بێ ئه‌وه‌ى پاره‌ى له‌سه‌ر حساب بكرێت . ته‌نها به‌مه ڕانه‌وه‌ستا به‌ڵكو په‌ره‌ى سه‌ندو توانى كۆنترۆڵى ته‌واوى سیسته‌مى ته‌له‌فۆنه‌كان بكات، گوێ بیستى ته‌له‌فۆنى خه‌ڵكى ده‌كرد. تا بۆ ماوه‌یه‌كى كورت توانى چه‌نده‌ها زانیارى ده‌رباره‌ى چه‌نده‌ها كه‌س كۆكاته‌وه و ئینجا ده‌وڵه‌مه‌نترین ژیانى هه‌ڵده‌بژارد. ئه‌مه وایكرد كه خۆى پێ سه‌ركه‌وتوو بێت و خۆى لابه‌هێزبێت.
له به‌رزۆرى گرنگیدانى به‌م بواره چه‌ندین هاوڕێى تر‌ى بۆ خۆى دۆزیه‌وه له‌هه‌مان بوار و هه‌مان كاریان ده‌كرد به‌مه‌ش كۆمه‌له‌یه‌كیان دروست كرد كه په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه ده‌كرد بۆ باسكردنى ڕێگایترو شتى نوێ بۆ ئه‌م كاره.
ئه‌نجامدانى كارى هاكینگ وه‌كو گه‌مه‌یه‌ك وابوو بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه. شوێنى پێشوازى كردنى چه‌نده‌ها هوتێل و سۆپه‌رماركێتیان ده‌گرته‌وه‌و له‌جیاتى ئه‌وان وه‌ڵامى خه‌ڵكیان ده‌دایه‌وه. هه‌روه‌ها توانیان شوێنى كارمه‌ندانى تۆڕى ته‌له‌فۆن بگرنه‌وه و له‌جیاتى ئه‌وان وه‌ڵامى خه‌ڵكیان ده‌دایه‌وه .كاتێك خه‌ڵك ته‌له‌فۆنى بۆ بگۆڕ ده‌كردو داواى ژماره‌یه‌كى ته‌له‌فۆنى ده‌كرد ئه‌وان وه‌ڵامێكى گاڵته‌ئامێزیان ده‌دایه‌وه بۆ نموونه به‌م شێوه‌یه هه‌شت،شه‌ش،دوو،چوارونیو! چۆن ڕه‌قه‌مى نیو هه‌یه؟!!.
به‌م شێوه‌یه گاڵته‌یان به‌خه‌ڵك ده‌كرد. هه‌روه‌ها ته‌له‌فۆنیان بۆ خه‌ڵك ده‌كردو ئه‌مه‌یان ده‌گۆت: “پێویسته له‌سه‌رت ئه‌وه‌نده پاره بده‌یت له‌به‌روارى ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌م مانگه له‌برى ئه‌وه‌ى كه‌قسه‌ت كردووه ئه‌گینا ناچارده‌بین خه‌ته‌كه‌ت بپچڕێنین” .گه‌رچى جارى وا هه‌بوو له‌وانه‌بوو ئه‌وكه‌سه دوێنێ پاره‌ى ته‌له‌فۆنى دابێت. تا ئه‌و كات ئه‌و كاره‌ى كه‌ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ده‌یان كرد ته‌نها تایبه‌ت بوو به‌بێزار كردن و گاڵته كردن به خه‌ڵكى، تا واى لێهات یه‌كێك له‌ئه‌ندامانى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه سنورى كۆمپانیایه‌كى به‌زاندو هه‌موو فایله گرنگه‌كانى تێك شكاند له‌سانفرانسیسكۆ، پۆلیسیش نه‌یتوانى ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ى ئه‌نجامدابووبدۆزێته‌وه بۆ زیاتر له یه‌ك ساڵ. له‌رۆژێكى پشوودا له ساڵى 1981 كیڤن و دوو ئه‌ندام له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى توانیان بچنه‌ناو سه‌نته‌رى سه‌ره‌كى كۆمپانیاى ته‌له‌فون له لۆس ئه‌نجلس، تونیان بچنه ئه‌و ژووره‌وه كه كۆمپیته‌ره‌كه‌ى تێدایه‌و كه هه‌موو كاره‌كان هه‌ڵده‌سوڕێنێت وه‌ریانگرت و لیست و تۆماره‌كانیان هه‌موو وه‌رگرت وه‌هه‌روه‌ها ووشه‌ى نهێنیه‌كه‌شیان دۆزیه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ى پۆلیس له كاره‌كه‌ى كۆڵیه‌وه نه‌یتوانى ده‌ست نیشانى ئه‌نجامده‌رانى بكات به‌ڵام دواى ساڵێك یه‌ك له‌وانه‌ى كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكه بوو كچێك بوو چوو خه‌به‌رى پۆلیسى كرد‌و به‌مه‌ش ده‌ستگیركران .
سێ مانگ كیڤن دادگایى كرا‌و به‌كارى دزین و تێكدانى به‌یانات به‌هۆى ئینته‌رنێته‌وه هه‌روه‌ها ساڵێكیش له‌ژێرچاودێردا بێت له‌شارى لۆس ئه‌نجلس. له‌لایه‌كى تره‌وه سه‌نته‌رى خزمه‌ت گوزارى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ستى یارمه‌تیان بۆ برد بۆئه‌وه‌ى خۆى زیاتر به‌ره‌وپێش ببات له‌كارى پرۆگرامدانان و شتى به‌كه‌ڵك به‌ڵام كیڤن فێرى شتى گرنگتربوو هه‌ر بۆیه فێڵى نوێترى دۆزیه‌وه.
به‌مه‌ش دیسان ده‌ستگیركرا له‌ساڵى 1983 له‌لایه‌ن پۆلیسى زانكۆى باكورى كالیفۆرنیا. به‌تۆمه‌تى به‌كارهێنانى كۆمپیته‌رى زانكۆ بۆكارى هاكه‌رزو هه‌وڵدان بۆ سنوربه‌زاندنى كۆمپیوته‌ره‌كانى پنتاگۆن. به‌مه‌ش شه‌ش مانگى تر دادگایى كرا بۆ چاكردنه‌وه‌ى سلوكى كیڤن!. باشه توانیان سلوكى كیڤن چاك بكه‌ن ؟!.
پاش چه‌ند ساڵێك دیسان ده‌ستگیركرا به‌تۆمه‌تى ده‌ستكاریكردنى كۆمپیوته‌رى ژمێریارى یه‌ك له‌كۆمپانیاكان به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یره كه‌ساڵێك مایه‌وه بآ دادگایى كردن له‌ویش سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو كه فایله‌كه‌شى شاردراوه به‌بآ ئه‌وه‌ى هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن.
ئا ئه‌وه‌تا ساڵى 1987 گۆڕانكارى له ژیانى كیڤن ڕویدا ، كاتى ئه‌وه‌ى كه‌چه‌ند وانه‌یه‌كى ده‌رباره‌ى كۆمپیوته‌ر خوێند، هاوڕێیه‌كى كچى په‌یدا كرد پاشان بڕیاریاندا كه‌له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كى كورت ده‌ركه‌وتبوو كه دیسان پرۆگرامێكى دزى له كۆمپانیایه‌كى پرۆگرامدانان له كالیفۆرنیا. پۆلیس توانى ده‌ستگیرى بكات دواى چاودێریكردنى ئه‌و هێڵه ته‌له‌فۆنه‌ى كه به‌كارى هێنابوو بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌مكاره، بۆیه ئه‌وكات تووشى لێدان و سوكایه‌تى پێكردن هات له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، وه بۆ ماوه‌ى 36 مانگ له ژێرچاودێریكردن دانرا، به‌ڵام ئه‌مه كیڤنى زیاتر برسیتركرد، وه‌زیاتر خۆى به به‌هێزتر زانی و خۆى به‌گه‌وره زانى.
له ساڵی 1988 بیرێك به‌سه‌ری دا زاڵ بوو، كه ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی كۆپییه‌ك بوو له سیسته‌می كاری مینی كۆمپیوته‌ری كۆمپانیای Digital ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی هاك كردنی تۆری “Easy net”ی تایبه‌ت به كۆمپانیاكه، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ده‌چوو بۆ مه‌ڵبه‌ندی كاری”دبیجو”ی هاوڕێی، كه كاری ده‌ركرد له به‌شی پاڵپشتی سیسته‌مه‌كان له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی كۆمپیوته‌ر، بۆ ماوه‌ی دوور‌و درێژه‌كاریان ده‌كرد بۆ هاك كردنی مینی كۆمپیوته‌ری كۆمپانیای “Digital” به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م كۆمپانیایه به‌م كاره‌یان زانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌تییه‌ی كه كێشاشیان نه‌یانتوانی ده‌ست نیشانی ئه‌و لایه‌نه بكه‌ن كه هه‌وڵده‌دات بۆ هاك كردنی، بۆیه هیچ رێگه‌یه‌كی تریان له به‌رده‌م نه‌ما ئه‌وه‌نه‌بێت كه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به پۆلیسی ناوخۆیی و “FBI” كه ئه‌وانیش به هاوبه‌شی له‌هه‌وڵدان دابوون بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه هه‌وڵی هاك كردنی كۆمپانیای “Digital” ده‌دات، به‌ڵام ماندوبوونه‌كه‌یان به‌بێ سوودبوو، چونكه كیڤین كاره‌كانی به شێوه‌یه‌كی زۆر زیره‌كانه رێكخستبوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دوو ئامێری كۆمپیوته‌ری به‌كارهێنا بوو یه‌كێكیان خه‌ریكی هاك كردنی توڕی Digital و به‌ده‌ستهێنانی سیسته‌می كار بوو، ئه‌ویتریشیان چاودێری بو به سه‌ر داوم ده‌زگای ته‌له‌فۆن وه‌چاودێری كردنی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئاشكراكردنی كاربه‌ده‌ستانی Digital كاتێكی زۆریان به‌سه‌رده‌برد له چاودێری كردنی كۆمپیوته‌ره‌كانی كۆمپانیاكه‌یان، ئه‌مه‌ش كه به هه‌زاران دۆلار تێچووی بوو، له كۆتاییدا ئه‌و رۆژه كه كیڤین ده‌ستگیركرا، ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی ئه‌وانه‌وه نه‌بوو به‌ڵكو به‌هۆی”دبیجو”ی هاورێ یه‌وه كه ئاشكرای كرد، هاورێی كیڤن له كاره‌كه‌دا، چونكه له راستیدا كیڤین كێشه‌ی بۆ “دبیجو”ی هاورێ دروستكرد له شوێنی كاری‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یدا.
كیڤن ناردرا بۆ دادگای لۆس ئه‌نجلۆس، به تۆمه‌تی دزینی پرۆگرامێك كه نرخه‌كه‌ی ده‌گه‌یشته ملیۆنان دۆلار، وه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه زیانێكی زۆر له كۆمپانیای Digital زیاتر له 200000 دۆلاری زه‌ره‌ر هێنا كه ئه‌م پاره‌یه خه‌رجكرا بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه هاكیان ده‌كات.
ئیتر كیڤن تۆمه‌تبار كرا له‌سه‌ر كێشه‌ی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر بۆ چه‌ند ساڵێك به هۆی به‌ده‌ستهێنانی وشه‌ی نهێنی چه‌ندین كۆمپیوته‌ری كۆمپانیاكان به‌شێوه‌یه‌كی ناڕه‌سمی.
ئه‌مجاره‌شیان پێنجه‌مین جار بوو كه كیڤن تۆمه‌تبار ده‌كرا له تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به كۆمپیوته‌ر، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌م جاره سه‌رنجی رای گشتی بۆ خۆی راكێشا كه ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئه‌و سزایه‌ی كه به‌سه‌ریاندا سه‌پاند سزادرا به زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی ساڵێك و شه‌ش مانگیش له ژێر چاره‌سه‌ركردندابێت بۆ چاكبوونه‌وه‌ی له
“خووگرتنی هاك كردنی سیسته‌می كۆمپیوته‌ر له رێگه‌ی تۆڕه‌كانه‌وه.
ئیتر كیڤن ساڵێك له زینداندا مایه‌وه به‌ڵام به‌شی دووه‌می له سزاكه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد به‌ڵكو ماوه‌یه‌كی كورت له دوای ئازادكردنی سه‌فه‌ری كرد بۆ لاس ڤیگاس له وێدا وه‌ك پیرۆگرامسازێكی ئاسایی كاری ده‌كرد له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به لیستی پۆسته‌ی ئه‌لیكترۆنی له سه‌ره‌تای ساڵی 1992 كیڤن گه‌ڕایه‌وه بۆ سان فرانسیسكۆ دوای مردنی براكه‌ی، بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ باوكی له‌كاری بیناسازیدا كاری كرد، هه‌تا وه‌كو له‌لای هاورێیه‌كی باوكی كاری بۆ خۆی دۆزیه‌وه له ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه، كاتێكی زۆر تێنه‌په‌ڕی، تا وه‌كو دیسان كیڤن كه‌وته‌وه دادگا به‌هۆی هاككردنی زانیارییه نهێنییه‌كانی شوێنی كاری خۆی، كه ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه بوو.
له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1992 دادوه‌ر سزای بۆ ده‌ركرد به گرتنی، له‌وكاته‌ی كه پۆلیس چوو بۆ گرتنی كیڤن هه‌ڵات بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شوێن پێیه‌ك به‌جێ بهێڵـت له دوای خۆی.
له دیسه‌مبه‌ری 1992 به‌شی ئامێره‌كان “الالیات” له كالیفۆرنیا په‌یوه‌ندیان پێوه‌كرا له رێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه، داواكار داوای كۆپیه‌كی بڕوانامه‌ی رێگه‌پێدانی لێخوڕینی یارمه‌تی ده‌رانی پۆلیسی ده‌كرد، وه‌به‌كارهێنه‌ر خۆی وا نیشاندا بوو، كه رێگه‌پێدراوی یاسایی یه بۆ سه‌یركردنی ئه‌و جۆره بڕوانامه‌یه، وه داواشی كرد بوو كه له رێگه‌ی فاكسه‌وه بۆ ئه‌درێسی داواكار بنێرن لێپرسراوانی ئاسایش ئه‌م داوایه‌یان لا سه‌یربوو، بۆیه له ژماره‌ی داواكاریان كۆڵیه‌وه و ده‌ركه‌وت كه ئه‌م نمره‌یه تایبه‌ته به خزمه‌گوزاری وێنه‌گرتن و فاكس، بۆیه بڕیاریان دا به‌ناردنی داواكراو، به‌ڵام به‌ر له ناردنی هه‌ستان به ناردنی ئاسایش و ناوچه‌كه‌و ناسینی ئه‌و كه‌سه‌ی كه داوای ئه‌و زانیارییه ده‌كات بۆیه له به‌ر ده‌رگای شوێنی داواكار راوه‌ستان تاوه‌كو له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی بتوانن ده‌ستگیری بكه‌ن به‌ڵام هه‌ستیان به هاتنه ده‌ری نه‌كرد. به‌ڵام كیڤن كه هه‌ستی به‌وان كرد ده‌ستی كرد به راكردن كۆمه‌ڵه په‌ڕه‌یه‌كیشی به ده‌سته‌وه بوو، له‌گه‌ڵ راكردنه‌كه‌ی هه‌مووی له ده‌ست كه‌وته خوار، هه‌رچه‌نده ئاسایش بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ به‌و دوایدا رایكرد، به‌ڵام ده‌ستگیرنه‌كرا، له دواتر ئاسایش هه‌ڵسا به پشكنینی وره‌قه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌م وه‌ره‌قانه جێی په‌نجه‌ی كیڤن هه‌ڵده‌گرێت بۆیه بۆیان ده‌ركه‌وت كه كیڤن هه‌ر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی خۆی.
له پشووی سه‌ری ساڵی 1994 دا بوو كه پشووه‌كه‌ی به‌ره‌و كۆتایی ده‌چوو یه‌ك له هاوڕێكانی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردو پێی راگه‌یاند كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ماڵه‌وه‌ت هاك كراوه.
“شیسومورا” یه‌كێك له پسپۆڕه به‌ناوبانگه‌كانی ئاسایشی تۆڕه‌كانه له‌و سیسته‌مه‌وه كارده‌كات وه‌ك راوێژكار له FBI، و هێزی ئاسمانی، و ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی، له‌به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می كۆمپیوته‌ر و له به‌هێزكردنی پارێزگاری سیسته‌می تۆڕه‌كان له هاك كردنی، هه‌رچه‌نده شیسومورا له سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ماڵه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆجیای زۆر پێشكه‌وتووی به‌كارهێنابوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كیڤن توانیبووی هاكی بكات.
هه‌ر بۆیه ئه‌م رووداوه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر ناخی شیسومورا كرد، وای لێ‌كرد هه‌موو هێزو توانای خۆی به‌كاربهێنێت به هاریكاری FBI بتوانێت ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیربكات، هاكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان كردووه، پاش ماوه‌یه‌ك له لێكۆڵینه‌وه وبه‌دواداچوونه‌وه، بیروبۆچوونیان وابوو، ئه‌م كاره له‌لایه‌ن كیڤن مێتنك ئه‌نجام درابێت كه له ساڵی 1992 وه له خۆشاردنه‌وه‌یه، له دواتر بۆیان ئاشكرابوو، كه كیڤن خه‌ریكی كاره‌كانیه‌تی له‌سه‌ر مۆبایل له شاری “والی” باكووری كالیفۆرنیا له 13ی فبرایری1995 شیسومورا چوو بۆ شاری راڵی. بۆ رۆژی دواتر به یارمه‌تی پسپۆران له بواری كۆمپانیای مۆبایله‌وه لێكۆڵنه‌وه فیدرالیه‌كان توانی جێگای كیڤن دیاری
بكات.
له ئێواره‌ی 15ی فبراریر لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان “المحق العدلی” له ده‌رگای ماڵی “كیڤن” یان دا، كیڤن دوای پێنج خوله‌ك ده‌رگای كرده‌وه، وا خۆی نیشاندا كه له گفتوگۆكردن بووه له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی كه‌چی كاتێك سه‌یری ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان كرد بینیان ته‌له‌فۆنه‌كه كارناكات، كیڤن گیراو زیندانی كرا به‌بێ دادگایی كردنی له دواتردا له 27ی یۆنیۆی ساڵی 1997 سزای 22 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی حوكمیشی ته‌واو كرد به‌ڵام ئازاد نه‌كرا هه‌تاوه‌كو ئێستاش هه‌ر ئازادنه‌كراوه چونكه لێكۆڵه‌ره‌وان پێیانوایه كه‌سێكی ترسناكه و هه‌ڕه‌شه‌ده‌كات له جیهان، ئه‌مه ئه‌نجامی سه‌ركێشیه‌كانی كیڤن
بوو،
كه ئه‌و هه‌موو زیره‌كییه‌ی هه‌ی بوو بۆكاری هاك كردن به‌كاری هێنا نه‌ك بۆ كارێكی سوودبه‌خش كه سوود به خۆی و به كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیش بكه‌یه‌نێت به‌ڵكو زیانی له چه‌ندین كۆمپانیا‌و گه‌وره‌ترین زیانیشی بۆ خودی خۆی بوو، داهاتووی خۆی و بۆ خودی خۆشی سوودمه‌ندنه‌بوو خوێنه‌ری ئازیز ئه‌مه‌ئه‌نجامی كیڤن و كه‌سانی وه‌ك كیڤنه هیوادارم هه‌موومان وانه‌یه‌كی لێوه فێربووبین كه سوودمه‌ند بین بۆ خودی خۆمان و بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌شمان.
*هاوپێچ : وێنەی كیڤن كە لەسەر تی شێرتەكەی نوسراوە ” من هاككەر نیم ، بەڵكو پرۆفیشناڵم لە سیكیوریتی”…
ئیتر ئەمە هاككەرە ، نەك فەیسبووك ریپۆرت بكەیت و بڵێیت منیش هاككەرم ، یان بە ئیس كیو ئێل ئینجێكشن هیرش بكەیتە سەر سایت و بە ئێن جی رات كۆمپیوتەری خەڵكی داماو هاك بكەیت !
p4kurd