دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ڕێکەوتی 26-11-2019 ماڵپەڕی فەڕمی کاڵی لینۆکس نوێترین وەشانی سیستمەکەی ڕاگەیاند کە زۆربەی بەکارهێنەران و خوازیارانی سیستمی کاڵی چاوەڕوانی بوون ، لەم نوێکاریەدا سیستمی کاڵی چەندان تووڵی بۆ زیاد کراوە و هەروەها بە ٣ شێواز بەردەست کراوە.

 

گرینگترین تایبەتمەندیە نوێیەکانی سیستمی کاڵی بریتیین لە :

  • هەڵگری ڕووکاری ویندۆس و ئەپەکانی : لەم نوێکاریەی سیستمی کاڵی بە تەواوەتی گۆڕانکاری کردووە لە سیستمەکەیدا کە یەکێک لەم گۆڕانکاریانە بریتییە لە بەردەستکردنی ٢ ڕووکاری تر کە یەکێکیان هاوشێوەی سیستمی ویندۆسە و پشتگیری زۆربەی نەرمەواڵەکانی ویندۆس ئەکا.

ئەمەش نموونەیەکە لە هەردوو ڕووکارە نوێکەی کاڵی

kali-undercover-1

جگە لەم دوو ڕووکارەش ڕووکاری پێشووی کالی لیینۆکس هەر وەک خۆی ماوەتەوە بەلام بە تایبەتمەندی و ئایکۆنی جیاوازەوە، پێدەچێ لەمەودوا کالی بیەوێ منافسەی وەگەڕخەرە زەبەلاحەکەی ویندۆس بکا بە بەردەستکردنی زۆربەی تایبەتمەندیەکانی سیستمەکە و جگە لە لایەنی سکوێریتی کە ڕێزبەندی یەکەمەکانی جیهانی گرتووە.

  • ناساندنی کۆماندی “kali-uncover” کە هەردوو ڕووکارەکەی سەرەوە پیشان ئەدا.
  •  Public Packaging – getting your tools into Kali
  • Kali NetHunter KeX – ڕوونما و ڕووکاری گشتی کاڵی لینۆکس بۆ ئەندرۆید.

kali-kex-theme

  • PowerShell ی بۆ زیاد کراوە!

 

بۆ بەرزکردنەوەی وێرژنی سیستمی کاڵی بەبێ کێشە یەک لە دوای یەک ئەم کۆماندانەی خوارەوە ڕەن بکەن.

 

root@kali:~# cat <<EOF>/etc/apt/sources.list
deb http://http.kali.org/kali kali-rolling main non-free contrib
EOF
root@kali:~# apt update && apt -y full-upgrade
root@kali:~# [ -f /var/run/reboot-required ] && reboot -f

دوای تەواوبوونی بەرزکرنەوەی وەشانەکە و ڕەن کردنی یەک لە دوای یەکی ئەم کۆماندانە ، بۆ دامەزراندنی ڕووکارە نوێیەکانی کاڵی لینۆکس ئەم کۆماندەی خوارەوە ڕەن بکەن بۆ ئینستۆڵکردنی پاكێجەکە.

root@kali:~# apt -y install kali-desktop-xfce

تەواو ئێستا بە سەرکەوتوویی وەشانی کاڵی لینۆکس 2019.4 بەکار دێنیت بۆ دڵنیابوون ئەتوانی ئەم کۆماندانەی خوارەوە لە تێرمیناڵا ڕەن بکەیت:

root@kali:~# grep VERSION /etc/os-release
VERSION=”2019.4″
VERSION_ID=”2019.4″
VERSION_CODENAME=”kali-rolling”
root@kali:~#
root@kali:~# uname -v
#1 SMP Debian 5.3.9-3kali1 (2019-11-20)
root@kali:~#
root@kali:~# uname -r
5.3.0-kali2-amd64
root@kali:~#

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.