ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نەوتی ژێر زەوی ڕوو لە كەمی دەكات و بەو هۆیەشەوە كۆمپانیا گەورەكانی بواری تەكنەلۆژیا لە هەواڵی ئەوەدان كە ئۆتۆمبێلی تەكنەلۆژی دروست بكەن و پێویستیان بە نەوت نەبێت.
كۆمپانیای (لیزەر پاوەر سیستمس) برٍیاریداوە كە لە داهاتوودا تۆیرۆم بە كار بهێنیت كە ماددەیەكی كیمیایی تیشكدەرە و لە ڕیزبەندی 90 ی خشتەی خولیدایە و لە ئەگەری سەركەوتنی ئەم مادەیە بۆ ئۆتۆمبێل , ئەوا ئۆتۆمبیلەكان بۆ ماوەی 100 ساڵ پێویستی بە سووتەمەنی نابێت .
لە بارەی ئەم داهێنانەوە , چارلز ستیڤنز، بەرێوەبەری كۆمپانیای لیزەر پاوەر سیستمس دەڵێت : ئاسان نیە بەم نزیكانە ئەو داهێنانە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە , بەڵام ئەستەمیش نیە لە داهاتوو بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەكن فەراهەمی بكەین و تاكە هۆكاریش بۆ جێبەجینەكردنی ئەم داهێنانە گەورەیی قەبارەی تۆریۆم ە ئەگینا لە رووی فیزیاییەوە هیچ گرفتیك نیە .
دەربارەی ماددەی تۆریۆم , جەیسیكا لۆرانزۆ پسپۆری بواری كیمیای ئەندامی دەڵێت : تۆریۆم یەكێمە لە چرترین ماددەكانی گەردوون و بە شێوەیەك بڕێكی دیاریكراو لە تۆریۆم (20) ملیۆن هێندەی هەمان بڕ لە خەڵوزی بەردین وزە دەدات، یان وزەی نزیكی (17) هەزار بەرمیل نەوت.
هەروەها دەڵێت : ئەو مادەیە تیشكدەرێكی چالاكە و لە رٍێگای گەرمكردنی ئاو بە تۆریۆم دەتوانرێت گەورەترین كۆمپانیاكانی جیهان بە ووزەی هەڵمی بخرێتە كار.
بە رێوەبەری كۆمپانیای لیزەر پاوەر سیستمس دەڵێت : لە داهاتوودا نەوت بەرەو نەمان دەچێت و بەو هۆیەشەوە ووزەی كارەباش روو لە كەم بوونەوە دەكات , بۆیە لەو بروایەدام ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە كارەباش كاردەكەن سەركەوتوو نابن , داوجار هەر دەبێت پشت بە تۆریۆم ببەستن و بۆ ماوەی 100 ساڵ ئۆتۆمبێلەكان پێویستیان بە سوتەمەنی و كارەبا نەبێت .
گرفتێكی تر رووبەروی ئەو داهێنانە تەكنەلۆژیە دەبێتەوە , ئەویش ئەوەیە زانایانی كیمیای مەتسری ئەو مادەیان دەربریوە و ئاماژە بەوە دەكەن كە بەكارهێنانی ئەو مادەیە زیانی دەبیت بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەكە ئەمەش لەبەر ئەوەی تیشكدەداتەوە , بەڵام ستیڤنز دەڵێت : تەنها سیمێكی ئەلۆمینیۆم كە لە نێو ئۆتۆمبیلەكە جێگیر دەكرێت , دەتوانێت شوفێرەكە لە زیانی ئەو تیشكدانەوەیە بپارێزێت .