ناوی ته‌واوی ((هێمن كه‌ریم ئه‌حمه‌د مه‌حمود زه‌ينةلعابدين به‌رزنجى)) يه ، لة 1 ى 5 ى 1982 له شارۆچكه‌ی ((به‌رزنجه)) لة دايك بووه، به‌ڵام له دونیای نووسین و ته‌كنه‌لۆژیادا به ((هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجی)) ناسراوه.
له ساڵی ((2000)) خولیای گرنگیدان به ته‌كنه‌لۆژیای بۆ درووست بووه، ئه‌و كاته له كوردستان ته‌كنه‌لۆژیا بره‌وی نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و كاته هه‌ستی به‌وه كردووه كه ته‌كنه‌لۆژیا هۆكاری پێشكه‌وتنی وڵاته‌كانی جیهانه كاتێك سه‌رنجی داوه‌ته وڵاتانی دراوسێ بینیویه‌تی زۆر گرنگی به ته‌كنه‌لۆژیا ده‌ده‌ن ته‌واویش سوودیان لێ وه‌رگرتووه و پێشكه‌وتوون به‌و هۆیه‌وه ئه‌ویش بڕیاریدا ڕووبكاته ته‌كنه‌لۆژیا، ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا پاڵپشتی بووه بریتی بووه له زمانی عه‌ره‌بی و فارسی كه به هۆی بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه فێری بووه بۆیه هه‌وڵیداوه گۆڤاره عه‌ره‌بی و فارسیه‌كانی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆژیا چنگ بخات و وه‌ری بگێڕێت بۆ كوردی و تواناكانى خۆشی پێ په‌ره پێ بدات.
ئه‌وه بوو هه‌ر له ساڵی ((2000)) یه‌كه‌م بابه‌تی له ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاوكرده‌وه، ساڵی ((2003))ش یه‌كه‌م كتێبی بوارى ئاى تى چاپ كرد ئیدی لێره‌وه كار و چاڵاكی ئه‌و ده‌ستی پێكرد و سێ ساڵ له ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ گۆشه‌ی ئای تی هه‌بوو و له گۆڤاری سی فۆڕ كورد دا، زنجیره‌ی به‌رنامه‌سازی جاڤای ده‌نووسی، له گۆڤاری زانستی سه‌رده‌م بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ بابه‌تی ئای تی ده‌نووسی، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری زاموانیتی بوارى ئاى تى بووه و جێگری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری كورد ئای تی بووه، له گۆڤاری كورد كۆمپیوته‌ردا گۆشه‌ی ڕایه‌ڵه‌ی هه‌بووه، به‌و جۆره به‌رده‌وامه تا ئێستا، كه له‌م كاته‌دا ژماره‌ی كتێبه چاپكراوه‌كانی پتره له ((100)) كتێب، دیاره ئه‌مه وه‌ك بواری ئای تی ئه‌گه‌ر نا سه‌رجه‌م كتێبه چاپكراوه‌كانی له بوارى ((ئاى تى، ئه‌ده‌ب ، مێژوو ، وه‌رگێڕان،، زمان)) زياتر له ((200)) كتێبه.
به هه‌مان شێوه‌ی سه‌رچاوه عه‌ره‌بی و فارسی و توركیه‌كان گه‌یشته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئێمه‌ش هیچمان له‌وان كه‌متر نییه و پێویسته ڤیدیۆ و فێركاری زۆر وه‌ك سه‌رچاوه بخه‌ینه به‌رده‌ست هه‌ر بۆ ئه‌م ئامانجه‌ش ((30)) دی ڤی دی فێركاری بڵاوكرده‌وه.
هه‌روه‌ها هێمن یه‌كه‌م كه‌سی كورد بوو كه‌وا یه‌كه‌م گۆڤاری ئه‌لیكتڕۆنی تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆژیا زانیاری تیادا بڵاوكرده‌وه ،ئه‌م گۆڤاره له دوو توێی سیدی دا و بابه‌ته‌كانی به شێوه‌ی پی دی ئێف و به زمانی كوردی بوو گۆڤاره‌كه به ناوى KITM بوو واته Kurdish Information Technology Magazine.
كتێبی ((ڕێبه‌ری سایته كوردییه‌كان)) كه ڕه‌نگه زۆرینه‌مان بینیبێتمان یه‌كێك بووه له‌و كتێبانه‌ی كه زۆرترین فرۆشی هه‌بووه كه ((پێنج)) جار چاپ كراوه، تیراژی زیاتر له ((15))هه‌زار دانه بووه هه‌روه‌ها سی دی ((پێنج سه‌د نموونه‌ی جاڤا)) یه‌كێك بووه له‌و سی دیانه‌ی كه زۆرترین فرۆشی هه‌بووه له بازاڕدا كه له به‌رهه‌مه‌كانی هێمن بووه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا ئاستی زمانه‌وانی كوردی له چ ئاستێكدایه نووسه‌ر له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ئاستی زمانه‌وانی كوردی پێشكه‌وتنێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینیووه تا ئه‌و ئاسته‌ی كه هیچ زاره‌وه‌یه‌كی ته‌كنه‌لۆژی نه‌ماوه وشه‌ی كوردی له به‌رامبه‌ری نه‌بێت به‌ڵام گرفتێكمان هه‌یه كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م ووشه كوردیانه یه‌ك نه‌خراون.
هه‌روه‌ها هێمن به‌رزنجی یه‌كه‌م كه‌س بووه كه فه‌رهه‌نگی بواری ته‌كنه‌لۆژی چاپ كردووه و بڵاو كردۆته‌وه و كه له ساڵی ٢٠٠٥ تا ئیمڕۆ كار له زاره‌وه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیادا ده‌كات تا ئێستا سێ فه‌رهه‌نگی نووسیوه به ناوه‌كانی ((فه‌رهه‌نگی زاراوه‌كانی ئینته‌رنێت و چات ، فه‌رهه‌نگی ئای تی ، فه‌رهه‌نگی كۆمپیوته‌ر)) كه هه‌ر سێكیان چه‌ند جارێك چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه، فه‌رهه‌نگێكی تریشی هه‌یه به ناوی ((فه‌رهه‌نگی كورتكراوه‌كانی ئاى تى و گه‌یاندن)) كه هێشتا ڕووناكی نه‌دیتووه و چاپ نه‌كراوه و ئێستاش خه‌ریكی فه‌رهه‌نگێكی تره كه فه‌رهه‌نگێكی گه‌وره‌ی دوو به‌رتیلیه تێكڕای هه‌موو وشه‌كانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا له خۆ ده‌گرێت.
له ناودارانی ته‌كنه‌لۆژیاشدا زۆر سه‌رسامه به ستیڤ جۆبز و بیل گه‌یتس له ناو كوردیشدا به دكتۆر به‌های جاسم نه‌ژاد و دكتۆر په‌رۆش عه‌بدوڵا و دكتۆر ئاری عه‌لی و ئومێد كوردستانى.