په‌ره‌پێده‌ریكى كورد ئه‌پڵیكه‌یشنێكى ناوازه به ناوى وێبكۆ بۆ ئۆپه‌ریتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید دروست ده‌كات و له ئێستاشدا ئه‌م ئه‌په به خۆڕایى ده‌ست ده‌كه‌وێت .
جه‌زا عبدالله په‌ره‌پێده‌رى ئه‌پڵیكه‌یشنى وێبكۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه تایبه‌ته به‌و مۆبایلانه‌ى ئۆپه‌ڕه‌تین سیسته‌مى ئه‌ندرۆیان له‌سه‌ر جێگیر كراوه .
ده‌رباره‌ی ئه‌و وه‌شانه نوێیه ، جه‌زا ده‌ڵێت : بەم دوایانە وەشانی 2.0 ی وێبکۆ بڵاو کرایەوە، کە گۆڕانکاریەکی زۆری تێدا کراوە، هەم لە ڕوکار وە هەم لە تایبەتمەندی ئەپەکە، بۆ نموونە داگرتنی هەموو جۆرە فایلێک بۆسەر سمارت فۆن و تابلێتەکانتان، وە هەروەها داگرتنی گرتە ڤیدیۆیەکانی فەیس بووک.
ئەپی وێبکۆ ئەپێکی کوردیە لە لایەن پەرەپێدەری کوردەوە بەرهەم هێنراوە، ئێستا وەشانی 2.0 لە پلەی ستۆر دەست ئەکەوێت بە خۆڕایی:
تایبەتمەندیەکان:
بەخشی ڕاستەوخۆی چەن کەناڵێکی کوردی + بیانی+ کەناڵە وەرزشە موشەفەرەکانی Bein. هەڵبژاردەی چەند وێسگەی ڕادێۆیی کوردی + قورئان + بیانی.
فەیسبووکەکەت لە وێبکۆدا بکەرەوە و بە ئارەزوی خۆت ڤیدێۆکانی دابگرە. وێبکۆ لە توانای دایە هەموو جۆرە فایلەیك دابگرێتە سەر سمارتفۆن و تابلیتەکانتان.
لەهەمان کاتدا ئەتوانیت گوێ لە ڕادێۆ بگریت و سەیری ماڵپەرەکان بکەیت. ماڵپەڕەکانی تەکنەلۆجیا ماڵپەڕە هەواڵیەکان ماڵپەڕە ورزشیەکان ماڵپەڕە ئاینیەکان.
ماڵپەڕە ڕامیاریەکان ماڵپەڕەکانی كڕین و فرۆش (تەنها بۆ تابلێت) بەردەوام هیتریش زیاد ئەکرێت لەسەر پێشنیاری بەکارهێنەران وەهەروەها ڕێگەت پێ ئەدات خۆت ئەدرەسی ئە ماڵپەڕەی ئەتەوێت داخڵی بکەیت، واتە وە وێبگەڕ (Browser) یش بەکار ئەهێنرێت. تێبینی
: ا- ئەم ئەپەپێویستی بە ئینتەرنێت بۆ كاركردن . ب-
ئەم ئەپە جیاواز کاردەکات لەسەر تابلێت، کەناڵی زیاتری تێدایە.