هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای گووگڵ ئەوەی ڕاگەیاند کە ناوی فێرژنی Android Q گۆڕیوە بۆ Android 10 وە ئەوەشی بڵاوکردەوە کە کۆتایی هات بەناونانی ڤێرژنەکانی ئەندرۆید بە ناوی شیرینیەکان، وە هەروەها گووگل ئەوەشی ڕایگەیاندووە هۆکاری سەرەکی بۆ لابردنی ناوی شیرینیەکان بۆ جیاوازی کلتوری ووڵاتەکان دەگەڕێتەوە کە لە زۆربەی ووڵاتان تێگەیشتن لە ناوی شیرینیەکان زۆر ئەستەم بوو.

دوای بڵاوبوونەوەی راگەیاندنەکەی گووگڵ ڕاستەوەخۆ کۆمپانیای HMD کە مافی بەکارهێنانی مارکەی نۆکیای هەیە وێنەیەکی پۆست کرد ئەوە ڕوونکردۆتەوە کە کەی نوێکرنەوەی ڤێرژنی Android 10 بە مۆبایلەکانی نۆکیا دەگات.

بۆ زانینی کات و بەرواری گەیشتنی Android 10 بۆ مۆبایلەکانی Nokia دەتوانی سەیری وێنەکەی خوارەوە بکەیت.

ئەوەی ماوە تا ئێستا هیچ کۆمپانیایەکی سەر بە ئەندرۆید ئەوەیان بڵاونەکردۆتەوە کە کەی فێرژنی نوێی Android 10 بە مۆبایلەکانیان دەگات وە چی جۆرە مۆبایلێکیش پێی دەگات، بەڵام چەند کۆمپانیایەک بەنیازن لە چەند ڕۆژی داهاتوو بە فەرمی ئەوە بڵاو بکەونەوە.

Nokia-Android-10-roadmap

لەلایەکی ترەوە کۆمپانیای گووگڵ خەریکی ئامادەکردنی فێرژنی کۆتایی Android 10یە بۆ مۆبایلەکانی Google Pixel کە پێشبینی دەکرێ لە چەند ڕۆژی داهاتوو نوێترین ڤێرژنی Androidیان پێ بگات کە Android 10یە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.