ساڵی 2016/2017 زۆر ترین كێبڕكێ  لەنێوان دابەش کراوەکانی لینکس دروست کردوە  و ئاسان نییە باشتریان دیاری بکەین،، بەڵام ئێمە هه‌وڵده‌ده‌ین كه‌  باشترین 5 دابەشکراوی لینکس بۆ ساڵی 2017 تان پێ بناسێنین ،  کە بەردەوام له‌په‌ره‌پێدان دان و  بەخێرایی وەبەکارهێنەرانیان زیاتر رادەکێشن بۆ خۆیان . ئەمە مانای ئەوە نییە کە دانەشکراوەکانی تری لینکس سەرکەوتونین ،بەڵام ئەمانە لیستی باشترینن.

تێبینی: لەوانەی هەندی وابزانن کە ئەم لیستە دابەشکراوانەی لینکس تایبەت بە تاقیکردنەوی هاکینگ هاک کردنن .بەدڵنیایەوە نەخێر ،ئەم دابەشکراوانە تایبەتین  ،هەروەک ویندۆز.

5 . elementary OS

ئەگەر بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەرێت بۆ ویندۆز و ماک ئەوا ئەمە باشترین دابەشکراوە بۆت ، وەخێرایەکی زۆر و روکارێکی جوانى هه‌یه‌ ،وەپێویستت بە پرۆگرامی ویندۆز نیه‌  کە بەکاریان دێنیت لەبەر ئەوەی ئەم دابەشکراوە گشت پرۆگرامەکان لەخۆی دەگرێت هەر لە پرۆگرامەکان و پێداویستیەکان و پێداویستیەکانی کارپێکەری فیدیۆ دەستکاری کردنی وێنەو و وێبگه‌ره‌كان وەبەچەندەها زمان بەردەستە.

 بۆ داگرتنی ئەم دابەش کراوە لەماڵپەری سەرەکیەوە

4. Arch Linux

لەراستیدا ئەگەر تۆ بە دوای خیراترین دابەشکراودا دەگەرێت ،ئەمە باشترینە ،بەردەوان لەپێشکەوتندایە و گەشەی پێدەدریت.وەدەبێت خۆت گشت تایبەتمەندیەکانی ئەم دابەشکراوە دابەزینیت و کاریان پێبکەت.

 بۆ داگرتنی ئەم دابەش کراوە لەماڵپەری سەرەکیەوە

3.  Fedora

دابەشکراوی فیدۆرا 25 ، ئەم دابەشکراوە لە پرچێژترن دابەشکراوە بۆساڵی 2017،دابەشکراوێکی زۆر بەهیزە کە لەسەر ئەو ئامێرانە کاردەکان کە رامیان سەرووى 4گێگایە .وە ئامۆژگاریم بۆ ئەوکەسانە کە ئامێرەکانیان بەهیزنین .داینەبەزینن” وەلەداوای دابەزاندنی پێویستت بە هیچ پرۆگرامێکی ویندۆز نییە چۆنکە گشت جێگره‌وه‌كانى تێدایە بۆ پرۆگرامەکانی ویندۆز.

 بۆ داگرتنی ئەم دابەش کراوە لەماڵپەری سەرەکیەوە

2. Ubuntu

وەلەپلەی 2دایە یەکێک لە گرنگترین دانەشکراوەکانی لینکس لە جیهاندا بەڵی ئەوە Ubuntuه‌ ،  بروا ناكه‌ین هیچ کەسیک هەبیت لەژئانیدا کە لەبواری گەشەپێدان و پرۆگرامینگ کاربکان ناوى ئه‌م دابەشکراوەه‌ نه‌بیستێبت .

لەبەر ئەوەی Ubuntu باشترین و خێراترین و بەناوبانگترین دابەشکراوی لینکسە لە ئئێستادا و لە بەر ئەوەی بەکارهێنانی ئاسانەو و هەموو کەسێک توانای کارکردنی لەسەی هەیە،وە دابەشکراوێکی تەواو جێگیرە بۆ گشت کارێک بە کاردێت وەیەکێکە لەخێراترن دابەشکراوەکانی لینکس.

بۆ داگرتنی ئەم دابەش کراوە لەماڵپەری سەرەکیەوە

1. linux mint

لەپلەی یەکەمدا دابەشکراوی mint ئەم دابەشکراوە تاببەتترین جۆرە کە کە زۆر ترین رازیبونی هەیە لە لایەن بەکارهێنەرانیەوە .وە رێژەیەکی زۆر داگرتنی هەبووە وەهەتاوەکوو ئێستە یهچ کەسێک هیچ کێشەى به‌رچاوى  نەدۆزیوەتەوە .ئەم دابەشکراوە گرنگی بە تایبه‌تمه‌ندى  ئامێرەکە نادات ئەگەر كه‌مترین تایبه‌تمه‌ندترین  ئامێرت هەبێت لەسەری بێ کێشەکار دەکات.
ئەم دابەشکراوە بەردەوام لە گەشە کردندایە و پێشدەکەوێت وەبۆئەو کەسانەیە کە شارەزان و و بەکارهێنەرن لەبەر ئەوەئ روکارێکی ئاسانى هه‌یه‌ و پێویستت بە هیچ روونکردنەوەیەک نابێت لەسەری.

بۆ داگرتنی ئەم دابەش کراوە لەماڵپەری سەرەکیەوە

تێبینی: ناوی هه‌ندێك جۆرى  دابەشکراو نەهێندراوە ، بۆیه‌ ئەمە مانای ئەرەنیە کە باشنین و سەرکەوتونین، به‌لكو ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه‌  لیستی باشترینەکانن بۆ ساڵی 2017 کە پێشکەوتنێکیانی زۆریان هەبووە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ناوم موسلیم ئه حمد چەند ساڵە تێکەڵ بە جیهانی IT وە شارەزاییەکی باشم هەیە لە دیزاین و خۆپاراستن ئایتی بە گشتی.وە دەمەوێت ئەو ئەزانیاریانەی کە هەمە خزمەتی کۆمەڵگاکەم بکەم تا کۆمەڵگەکەمان هۆشیار تربێت

Comments are closed.