بێگومان زۆربەمان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردێنین و زۆربەشمان خزمەتگوزاری (Two-Step Authentication) دوو هەنگاوی چوونە ژوورەوەمان بەرچاو کەوتووە کە یەکێکە لە سەرەکی ترین ڕێگاکانی خۆپاراستن لە هاک و هێرشە ئەلیکترۆنیەکان و جێگای سەرنجە کە گشت تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیهانییە ڕێپێدراوەکان و تەنانەت ئەوانەی کە تازە دامەزراون و ڕێپێدراو نین ئەم خزمەتگوزاریەیان بەردەست کردووە بۆ بەکاربەرانیان ، ئەمەش لە پێناو زیاتر برەو پێدانی لایەنی سکوێریتی تۆڕەکانیان و مانەوەی بەکارهێنەرانیان بە پارێزراوی!

 

هەرچەند کە ئەم خزمەتگوزارییە بە یەکێک لە بەناوبانگترین خزمەتگوزاریەکان دا ئەنرێ لە بواری خۆپاراستن لە سۆشیاڵ میدیادا بەڵام ئەوەی لێرەدا جێگای باسە ئەوەیە کە ئەم خزمەتگوزاریەش تا ئەو ڕادەیە بەهێز نییە کە ڕێگری لە هاککەر بکا لە دوای ئاشکرابوونی تێپەڕە وشەکەت بتوانێ بچێتە ناو هەژمارەکەتەوە ، ئەمەش ئەگەرێتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کە لایەنی سکویریتییان زۆر لاوازە و ناتوانن بەرگری لە بەکارهێنەرانی خۆیان بکەن ،  هەر ئەمەش وای کردووە کە زۆرێک لە بەکارهێنەران متمانەی ئەوتۆیان بە کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندی و گواستنەوەی وڵاتەکەی خۆیان نەبێت بەوەی کە ئەم کۆدەی بۆ ژمارە مۆبایلەکانیان هەناردە ئەکرێ بتوانرێ لەلایەن شارەزایانی تەکنەلۆژیاوە بەدەست بهێنرێ بە ڕێگەی جیاواز.

 

هەر بۆیەش گەورە کۆمپانیای گۆگل هەڵساوە بە دروستکردنی نەرمەواڵەیەک بۆ ئەو بەکارهێنەرانی کە متمانەیان بە کۆمپانیاکانی وڵاتی خۆیان نییە بتوانن وەک جێگرەوەی ژمارە مۆبایل نەرمەواڵەی Google Authenticator بەکار بێنن بۆ وەدەست خستنی کۆدی دوو هەنگاوی چوونە ژوورەوە بۆ هەژمارەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان!

 

ئەم نەرمەواڵەیە سوودی چییە؟ چۆن کار ئەکا؟

نەرمەواڵەی Google Authenticator یەکێکە لەو نەرمەوالە نایابانەی کۆمپانیای گۆگل کە لە 1-3-2012 بە فەڕمی بۆ وەگەڕخەری ئەندرۆید بەردەست کرا و زیاتر لە 10 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە تەنیا لەسەر مۆبایلە زیرەکەکانی ئەندرۆید.

2-factor-authentication-choose-phone-os-5c2e90ddc9e77c0001bde535

کاری ئەم نەرمەواڵەیە پاراستن و پێدانی کۆدی دوو هەنگاوی چوونە ژوورەوە (two-step authentication)ـــیە کە تایبەتە بە بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ، گەر تۆش یەکێک بیت لەوانەی کە متمانەت بە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی خۆت نەبێ بۆ پاراستنی ئەم کۆدە ئەتوانی سوود لەم نەرمەواڵەیەی گۆگل وەرگریت بۆ بەدەست هێنانی ئەم کۆدە بۆ هەژمارەکانت لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان.

 

چۆن کار ئەکا؟

سەرەتا نەرمەوالەکە دابەزێنە کە بۆ هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە لە کۆگا سەرەکیەکانەوە.

  • بۆ دابەزاندنی نەرمەواڵەکە بۆ سیستمی ئەندرۆید کلیک لە Google Authenticator بکە.
  • بۆ دابەزاندنی نەرمەواڵەکە بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس کلیک لە Google Authenticator بکە.

پاشان بۆ ئەکتیڤ کردنی نەرمەواڵەکە و پەیوەست کردنی بە Gmail ەکەتەوە بینەری ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوەبن.

تێبینی: ئەمە تەنیا بۆ هەژماری گۆگلە بەلام بۆ هەژمارەکانی تریش ئەتوانی بەم شێوەیە بیکەی هەموویان هەمان شتیان تیایە!

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.