بەزمانێکی سادە دەکرێ بڵێین: کێشه‌یه‌کە که‌ توشی ئۆپەرەیتن ویندۆوزی مایكرۆسۆفت  ده‌بێت ، به‌هۆی بوونی کێشه‌یه‌ک لە سیستەم، به‌جۆرێ ده‌بێته‌ هۆی کوژاندنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ر و له‌ده‌ست چونی داتا!

# هۆکاری چی یه‌.؟

به‌شیوه‌یه‌کی گشتی هۆکاری بونی کێشه‌یه‌که‌ له‌ پارچه‌کانی کۆمپیوته‌ر بە تایبەتی رەقە كاڵا(هاردوەیر)  یان پێناسی (ته‌عریفاتی) پارچه‌کان یاخوود هه‌ندێ جار به‌هۆی به‌رنامه‌وه‌ ده‌بێ که‌ له‌گه‌ڵ سیستەمی ویندۆزه‌که‌ ناگونجێ و شیاو دروست نه‌کراوه‌” ه9ەندێگ جاریش بە هۆی نزمی رامی كۆمپیوتەرەكەتەوە ئەو كارە ڕوودەدات .

وە هه‌رکات ئه‌م حاڵه‌تانه‌ ڕووبدا، تاکه‌ شت که‌ له‌ده‌ستی ویندۆز بێ، ئەوەیە کە ڕاسته‌وخۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌ Restart بکات بێ گوێدانە پاراستنی زانیارییەکان لەوکاتەدا،که‌ هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی له‌ده‌ست چونی داتا و زانیاری..

# ئێستا چاره‌سه‌ر هه‌یه‌ یان نا.؟

ده‌توانی کوژاندنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ر ڕاگری(وێنه‌ی2) ، به‌م جۆره‌: کلیکی لای ڕاست بکه‌ له‌سه‌ر computer ئینجا Properties دواتر Advanced system settings ئینجا بڕۆ بۆ تابی Advanced له‌وێ settings کلیک بکه‌ و ئه‌و سه‌حه‌ی له‌ ته‌نیشت نوسینی Automatically restart لایده‌.

#جۆن خۆت لاده‌ده‌ی له‌ کێشه‌که‌: —

ئەگه‌ر له‌ناکاو توشی کێشه‌که‌ بووی وە پێشتر وا نه‌بوو ، ده‌توانی System restore به‌کاربهێنی( گه‌ر دروست بوبێ !) بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌ت. –گه‌ڕان و سڕینه‌وه‌ی ڤایرۆس و مالوه‌ر و ترۆجان به‌ به‌رنامه‌ی پشکنین و چاره‌سه‌ر کردنی تایبەت بەو جۆرە تێکدەرانە. –به‌ Safe mode داخلی کۆمپیوته‌ر ببه‌، گه‌ر کێشه‌یه‌کی نه‌بوو وه‌ نه‌ کوژایه‌وه‌ ئه‌وکات ده‌رده‌که‌وێ که‌ ئیشی ته‌عریفاته‌، هه‌ر بۆیه‌ به‌کارهێنانی ته‌عریفات و پێناسی باش بۆ پارچه‌کانی کۆمپیوته‌ر پێویسته‌. –گه‌ر هیچ رێگه‌یه‌ نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ر کردن و کێشه‌که‌ت چاره‌سه‌ر نه‌بوو، ناچاری که‌ دووباره‌ windows دابه‌زێنیه‌وه‌ بۆ سه‌ر کۆمپیوته‌ر.

12670855_1021807871226047_6449831396689734302_n 12715487_1021807884559379_2686318572982234321_n

12662725_1021807874559380_4987466378177696084_n

ئامادەكردنی : سەركەوت  حەسەن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.