وێنه‌ی جوڵاو(gif)  یه‌كێكه‌ له‌ جۆره‌كانی وێنه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جوڵاو به‌كار هێنه‌رانی ئه‌توانن بیبین و  بلاوی بكه‌نه‌وه‌ هه‌روه‌ها زۆربه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ ئێستا دا پشتگیری ئه‌م جۆره‌ وێنه‌یه‌ ده‌كه‌ن ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌مرۆ فێركاریه‌كمان بۆ ئاماده‌كردوون كه‌ تێیدا 3 رێگا بۆ داگرتنی فایلی GIF (وێنەی جوڵاو) پ ئاشنا ده‌كه‌ین.
لەم بابەتەدا بــاس لە سێ رێگـا ئـەکەم
بۆ داگرتنی ئەم فایلە.

رێگای یەکەم

لە هەندێک لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان زۆر بە ئاسانی ئەتوانی
دایبگری ئەویش بە دانانی پەنجەت لەسەر وێنـــــەکە خۆی
ڕاستەوخۆ ئەنووسرێ save image بە کلیک کردن لەسەری
وێنە جوڵاوەکە دادەبەزێ.

ڕێگای دووەم

لە ڕێگای بەکارهێنانی سایت کە باشترین سایت بۆ ئەم
مەبەستە ئەم سایتەیە www.giphy.com کە لەم
سایتەدا ئەتوانی گەران بکەیت بەدوای هەر وێنەی جوڵاوێک
کە تۆ مەبەستە و دایبگری چۆنیەتی داگرتنی وێنەکان
سەرەتا ئەو فایلەی کە ئەتەوێت دایبگری گەرانی بۆ
بکە دواتر کلیکی لەسەر بکە ئینجا پەنچەت لەسەر
وێنەکە دابنێ دواتر کلیک لە save image بکە.

ڕێگای سێیەم

لە ڕێگای بەکارهێنانی پرۆگرام کە دەتوانی لە
لە گۆگڵ پلەی یان ئەپپ ستۆر گەرانی بۆ بکەیت بە
ناوی Gif Download کە چەندەها پرۆگرام
هەن بۆ ئەم مەبەستە کە دوای داگرتنی پرۆگرامەکە
دەتوانی راستەوخۆ وێنەکان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان
دابگریت.

ئاماده‌كردنی : لێزان فاخیر

1471532559-147153240866107

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.