ڕۆژانە ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە زیادبووندایە بە ڕێژەیەکی بەرچاو و بێگومان هەر لە یەکەم هەنگاونان بۆ ناو ئیتەرنێتەوە تۆش بە یەکێک لە ڕاوکەر یاخوود نێچیر دائەنرێی لەناو ئەم جیهانە نادیار و فراوانەدا ، و بێگومان کەم نین ئەوانەی ڕۆژانە ئەبنە نێچیر و لە لایەن مافیا و چەتە ترسنۆکەکانی ئینتەرنێتەوە ڕاو ئەکرێن ، بەڵام ئایا تا ئێستا لەخۆت پرسیوە کە بۆچی کەسانێک هەن لە ئینتەرنێتا هەرگیز نەکراونەتە نێچیر لە کاتێکدا کە کەسانێک هەن کە ناوبانگیان هەیە و کەسانی زیاتر دیارن لەناو تەکنەلۆژیادا ئایا تا ئێستا لەخۆت پرسیوە کە ئەم جۆرە کەسانە بۆچی درەنگ هاک ئەکرێن؟

 

بێگوومان هیچ کەس لەم چوارچێوە فراوانەی تەکنەلۆژیادا پارێزراو نییە بە ڕێژەی لە %100 بەلام کەسانێک هەن کە ئاستی زانیاری و هۆشیاریان لە تاکەکانی تر بەرزترە و توانای بەرگری کردنیان هەیە لەچاو کەسە ئاساییەکانەوە و هاککەرەکان بە ئاسانی ناتوانن زانیارییەکانیان چەنگ بخەن بەڵام پێویستە ئەوەش بەرچاو بکرێ کە هیچ کەسێک لەم چوارچیوە فراوانە و نادیارەی تەکنەلۆژیادا پارێزراو نییە و هەموو کەسێ ڕووبەرووی فێڵباز و نێچیرگرەکان ئەبنەوە بەلام کەمن ئەوانەی کە لەم شەڕەدا براوە ئەبن.

 

بۆیە ئێمەش وەک ماڵپەڕی تێک ئای بە پێویستمان زانی کە لەم بابەتەدا بە کوورتی باسی چەند ڕێگایەکی خۆپاراستن بکەین کە پێویستە گشت بەکارهێنەرێکی ئینتەرنێت بەتایبەت تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پەیڕەوی بکەن کە بریتیین لەمانە:

 

 

١- بەکارهێنانی تێپەڕە وشەی بەهێز نموونە (ehsan) کە ئەتوانرێ بەم شێوەیەی لای خوارەوە دابڕێژرێ |

(e#$h0&^s$a@%n&%^t%$e#$ch@#)

لەوانەیە ئێستا بلێی کە ئەم جۆرە پاسووردانە سوودیان چییە لەکاتێکدا کە هیچ کەس تێپەڕە وشەکەت نابینێ؟!

لەڕاستیدا ئەو تێپەڕە وشانەی کە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاری دێنن هاوشێوەن کە زۆرێکیان تەنیا ژمارە و ناوی خۆیانی تێدا بەکار دەهێنن بۆیە ئەم جۆرە تێپەڕە وشانە زوو ئەدۆزرێنەوە لەلایەن هاککەرەکانەوە ئەمەش لەڕێگەی بەکارهێنانی وۆردلیستەوە!

وۆردلیست چییە؟  وۆردلیست بریتییە لە فایلێک کە پاشگرەکەی بەم هێمایانە کۆتایی دێت (.txt و .lst) کە کۆمەلێک تێپەڕە وشە لەخۆ ئەگرێ کە بەهۆی تووڵ یاخوود بەرنامەوە ئەم فایلە درووست ئەکرێ و لەلایەن هاککەرەکانەوە بەکار ئەهێنرێ بۆ دۆزینەوەی تێپەڕە وشەی ماڵپەڕ یاخوود هەژمار یاخوود وایفای بەکارهێنەران و ئەشکرێ لە هێرشی Brute Forceـــدا بەکار بهێنرێ بۆیە ئەگەر تێپەڕە وشەکەت بەهێز بێ هاککەر ناتوانێ بیشکێنێ لە ڕێگەی وۆردلیستەوە چونکە خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ توڵێکی وا بەهێز نییە کە وۆردلیستێکی وا درووست بکا کە ئەم جۆرە تێپەڕە وشە تێکەڵانەی تیا بێ لە ڕاستیدا هەیە بەڵام هەرگیز ئەم تێپەڕە وشەیەی کە تۆ بە هێما و ژمارە و پیتەکانەوە درووستی ئەکەی ناکەوێنە نێو وۆردلیستەوە بە مەرجێک بەو شێوەیەبێ کە من دروستن کردووە و بگرە درێژتر و بەهیزتربێ باشترە! ئەمەش واتا بە هیچ شێوەیەک هاککەر ناتوانێ دەستی بە تێپەڕە وشەکەت بگا مەگەر بیشکێنێ ،جگە لە maltego کە هاککەر ئەتوانێ گشت زانیاریەکی پێ وەدەست بخا ئەویش تەنیا کۆمپانیا گەورەکان ئەتوانن بیکڕن و نرخەکەی لە 899.00 یۆرۆوە دەست پێ ئەکا تا ئەگاتە نزیکەی 15.000.00 یۆرۆ.

٢- بە هیچ شێوەیەک پەیوەستی وایفای هیچ کەسێک و هیچ شوێنێک مەبە هۆکارەکەی ئەگەرێتەوە بۆ هێرشێکی spoofing کە پێی ئەوترێ man-in-the-middle ئەمەیان بە شێوەی sppofingــــە کاتێک کە پەیوەستی وایفای کەسێک ئەبیت یاخوود شوێنێکی گشتی وەک کافێ و هۆتێل و هتد… کە جۆرەها کەس پەیوەستن بەم راوتەرەوە تۆش کە پەیوەستی وایفای کەسێکی تر یاخوود شوێنێک ئەبی ڕاستەوخۆ ئامێرەکەت ئەکەوێتە گفتووگۆ لەگەل ڕاوتەری کەسەکە یاخوود شوێنەکە و ڕاوتەرەکە ئایپی و ماک ئەدرێسی ئامێرەکەت ئەگرێت بەم شێوەیە هەر هاککەرێک یان شارەزایەکی تەکنەلۆژیا لە بواری هاکینگدا لەسەر ڕاوتەرەکە هەبێ ئەتوانێ دەست بەسەر مۆبایلەکەتدا بگرێ لە هەر چرکەیەکدا بێ ئەگەری هەیە بکەویتە بەر ئەم هێرشە و هاککەر ئەتوانێ دەست بەسەر هەموو شتەکانتا بگرێ بە دڵی خۆی واتە تۆ لەسەر مۆبایلەکەت فەیسبووک ئەکەیتەوە ڕاستەوخۆ ئەو تێپەڕە وشە و پۆستی ئەلیکترۆنییە (Email)ـــەی کە داحڵت کردووە بۆ هاککەرەکە ئەچێ ئەویش ئەتوانێ بچێتە ناو هەژمارەکەت جا تێپەڕەوشەکەت هەر چەند قورسیش بێ لەبەر ئەوەی هاککەر دەستی گرتووە بەسەر مۆبایل یان کومپیوتەرەکەت ئەتوانێ هەموو زانیاری و وێنە و تەنانەت ژمارەکانی ناو مۆبایلەکەشت ببا و دەست بەسەر گشت کرداری هاردوێرەکاندا بگرێ!

٣- کۆتا ئاگاداری کە تایبەتە بە خاوەن ماڵپەڕ و تۆڕەکانی پەیوەندی: ئاگاداربە لە نووسینی کۆدەکانی mysql لەسەر ماڵپەڕەکەت چوونکە هەستیارترین زمانە لەسەر ماڵپەڕ و بنچینە و کڕۆکی پاراستنی زانیاریەکانە  لە ماڵپەڕدا کە بە نووسینی کۆدی ناڕێک یاخوود هەڵە ماڵپەڕ یاخوود تۆڕەکەت ئەکەوێتە بەر هێرشی sql injection کە بریتییە لە توولێک کە بەکار ئەهێنرێ بۆ دۆزینەوەی کەلێن و لێکۆلینەوە لە داتابەیس و تەیبلەکانی ناوی و هاککەر ئەتوانێ لە ڕێگەی کەلێنەکانەوە بڕۆنە نێو داتابەیسی ماڵپەڕەکەتەوە و گشت تێپەڕە وشە و ئیمەیل و زانیارییە تایبەتەکان ببینێ و دەریان بێنێ!

لەکۆتاییدا ئەمەوێ پێتان بلێم کە (هیچ سیستمێک پاریزراو نییە) و هەرچەند ئاگادار و هۆشیارانە هەنگاو بنێین هەر کەمە و گشت بەکارهێنەرێکی مۆبایلە هۆشمەندەکان پێویستە فرەبیر بن و نەکەونە تەڵەی هیچ ڕاوچی و فێڵبازێکەوە کە پەشیمانی چارەسەری نەکا!

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.