ئایا reCAPTCHA چییە؟!

یەکێک لە نایابترین و بەرچاوترین خزمەتگوزاریەکانی گۆگل لە بواری پاراستنی وێبسایت لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکان بریتییە لە کاپچا (reCAPTCHA) کە بەکاردێ بۆ جیاکردنەوەی مرۆڤ و بۆتەکان کە زۆرجار لەلایەن هاککەرەکانەوە بە مەبەستی SPAM یان Brute Force  بەکاردەهێندرێ و هەروەها زۆرجار دێڤڵۆپەرەکان بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی ئەلیکترۆنی DDoS ـــیش لە پەڕەی سەرەکی وێبسایت بەکاری دەهێندرێن ، و شایەنی باسە کە چاڵێنجەکانی CAPTCHA ئاسانە بۆ هەر مرۆڤێک کە هاوکێشەکانی CAPTCHA شیکار بکا بەڵام بۆ بۆتەکان قورسە و ناتوانن لێی تێ بگەن ئەمەش ئاستەنگیەک ئەخاتە بەردەم هاککەرەکان تا نەتوانن بە ئاسانی بە ئامرازی ئامادەکراو تێستی وێبسایتەکان بکەن.

 

ئایا بە بەکارهێانی reCAPTCHA وێبسایتەکەم پارێزراو ئەبێ؟!

بێگومان نەخێر چونکە هیچ شتێک بە ناوی پاراستنەوە بوونی نییە و هەر سیستەمێک و هەر خزمەتگوزاریەک کەلێنێکی هەیە و ئەتوانرێ باز بدرێ بەسەریدا و بێگومان CAPTCHA ــــش دوور نییە لەو بابەتانە و ئەتوانرێ بە شوازێکی خۆکار لەلایەن هاککەرەکانەوە تێپەڕ ( Bypass )بکرێ ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە سیستەمی CAPTCHA نەک تەنیا بۆ بینایەکان بەڵکو بۆ نابینایەکانیش ئاسانکاری کردووە بەهۆی سیستەمێکی دەنگیەوە کە ڕێگە بە نابینایەکان ئەدا بەهۆی کلیکێکەوە لە CAPTCHA ڕزگاریان ببێ و پێویست نەکا چاڵێنجەکانی CAPTCHA شیکار بکەن ، هەر ئەمەش وای لە هاککەرەکان کردووە کە ئەم تەکنیکەی CAPTCHA بۆ نابینایەکان بە هەڵێک وەربگرن بۆ ڕزگاربوون لە چاڵێنجەکانی کاپچا.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.