٢٩ ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٧ ئه‌و ڕۆژه‌ بوو كه‌ گه‌وره‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ تیایدا هه‌ڵسا به‌ نمایش كردنی یه‌كه‌م مۆبایلی ئه‌پڵ به‌ ناوی ئایفۆن 2g كه‌ دوا به‌ دوای ئه‌م مۆبایله‌ زنجیره‌یه‌ك ئایفۆنی تریش نمایش كرا له‌ بازاڕه‌كان تا دواهه‌مینیان كه‌ له‌ ٧ ی مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ به‌ ناوی ئایفۆن (7) كه‌وته‌ بازاڕه‌وه‌.

لێره‌دا جیاوازی نێوان یه‌كه‌م ئایفۆن و دواهه‌مین ئایفۆن ده‌خه‌ینه‌ ڕوو به‌ شێوه‌ی شیكاری و وێنه‌ :

كاتێك كه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ مۆبایلی ئایفۆن 2g ی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی ٢٠٠٧ نمایش كرد تیایدا ئه‌له‌منیۆم و پارچه‌ پلاستیكی بچووكی به‌كارهێنابوو یه‌كه‌م جار بۆ ئه‌م جۆره‌ مادانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌ڤه‌ری مۆبایلێك وا سه‌ركه‌وتوو بێت ، كیبۆردی فیزیایی لابرابوو و كیبۆردی ئه‌لیكتڕۆنی خرابووه‌ سه‌ر مۆبایله‌كه‌ و له‌ ڕێگای په‌نجه‌كانته‌وه‌ كارت پێ ده‌كرد touch screen ی مۆبایله‌كه‌ش ٣.٥ ئینج بوو به‌ڵام له‌ ئایفۆن (7) دا كراوه‌ به‌ ٥.٥ ئینج .
d7b9811f2c467a05e5415d8b5f049d6e
یه‌كه‌م ئایفۆن كه‌ نمایش كرا شوێنی سه‌یڤ كردنی میمۆریه‌كه‌ی (storage) ٨گێگا بایت بوو كۆتا ئایفۆنیش شوێنی سه‌یڤ كردنی میمۆریه‌كه‌ی (storage) ٣٢گێگا بایت بوو .
نرخی سه‌ره‌تای ئایفۆن 2g له‌ نێوان ٣٩٩$ بۆ ٥٩٩$ بوو به‌ڵام نرخی سه‌ره‌تایی ئایفۆن (7) ٦٤٩$ بوو.
كامێرای ئایفۆن 2g به‌ بێ فلاشی كامێرا بوو هه‌روه‌ها ٢ مێگا پێكسڵ بوو به‌ڵام ئایفۆن (7) جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ فلاشی كامێرای هه‌یه‌ دوو كامێراشی له‌ دواوه‌ی مۆبایله‌كه‌ به‌ستراوه‌ و كامێراكه‌شی ١٣ مێگا پێكسڵه‌ .
77a7b618f58ac75f330ef2569f645239
له‌گه‌ڵ هاتنی مۆبایلی ئایفۆن 2g ڤێرژنی IOS 3 بڵاوبۆوه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ نمایش كردنی ئایفۆن (7) ڤێرژنی IOS 10 بڵاوبۆوه‌ .
جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ئایفۆن (7) شوێنی هیدفۆنی جاك لابردرا و دیزاینی جیاوازتر به‌كارهات و شوێنی بارگاوی كردنه‌وه‌ و پاتری مۆبایله‌كه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات و زیاتر په‌ره‌ به‌ شوێنی په‌نجه‌مۆر درا و قه‌باره‌ی مۆبایله‌كه‌ به‌راورد به‌ یه‌كه‌م مۆبایلی ئایفۆن زۆر جیاواز بوو جگه‌ له‌وه‌ی به‌ هۆی هه‌بوونی كاتژمێری ئه‌پڵ له‌ سه‌رده‌می ئایفۆن (7) و چه‌ند كارێكی تریش له‌نێوان ئه‌م دوو ئامێره‌ ئه‌نجامده‌درا .
dc2c15ed4dab0f2b05ee2ff54ee2fa87
6a727a51f25e46a440dfadfd1e9b0a87
6c8642a4ee71f44a6d169b107ef2f9bb

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.