لەم وانەیەدا لە ماڵپەڕی تێک ئای باس لە چۆنیەتی دامەزراندنی سێرڤەری نێوخۆیی xampp ئەکەین لەسەر دابەشکراوەی لینۆکس (کاڵی)

 

xampp چییە؟ بریتییە لە سێرڤەرێکی تاقیکاری نێوخۆیی ئۆفلاین کە سوودی لێ وەردەگیرێ لە هەموو ئەو بوارانەی کە کاریان لەسەر سێرڤەر بەڕێ ئەکرێ لەوانە پرۆگرامینگ هاکینگ وێب دیزایین و هتد… ، و هەروەها سوودێکی یەکجار زۆری هەیە بۆ فێرخوازانی وێب دیزایین و بە گشتی ئەو کەسانەی کە کاریان بە سێرڤەرە و پارەی سێرڤەریان نییە بە تایبەتی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکانی بەشی ئایتی و زانستی کۆمپیوتەر.

 

بۆیە ئێمەش وەک ماڵپەڕی تێک ئای بە پێویستمان زانی کە ئەم وانەیەی زنجیرە فێرکاریەکانی دابەشکراوەکانی لینۆکس تایبەت بکەین بەم نەرمەواڵەیە و چۆنیەتی دامەزراندنیتان بۆ بخەینە روو لەسەر سیستمی کاڵی لینۆکس، ئەوەی کە وای کردووە کە فێرکاری لەسەر کاڵی بکرێ ئەوەیە کە سیستمێکی ئاڵۆزە و هاوشێوەی ویندۆس ئاسان نییە بۆ بەکارهێنان.

 

بۆ داگرتنی XAMPP کلیک (لێرە) بکە.

فەرموون بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماوەیەکی زۆرە ئاڵۆدەی تەکنەڵۆژیام ، و لە ساڵی (12_12_2017) بووم بە نوسەر لە ماڵپەڕی تێک ئای ، شارەزاییم لە زمانەکانی مارکەپ پرۆگرامینگ {HTML & CSS & JS & PHP} هەیە .شارەزایم لە هەموو سیستمێک هەیە بە تایبەتی وەگەڕخەڕی ئەندرۆید و سیستمی ویندۆز و گشت دابەشکراوەکانی لینۆکسیش گرنگیەکی زۆر بەم سیستمانە ئەدەم ، و هەوڵ ئەدەم ، نوێترین هەواڵ و زانیاریەکانی پێشکەش بە ئارەزومەندانی تەکنەلۆژیا بکەم.

Comments are closed.