ئایا System Bus چییە؟!
سیستەمی گەینێنەر یاخوود System Bus بریتیین لە هەر یەک لەو دەروازانەی کە لەنێو Motherboard ـــــدا هەن کە پێکەوە سیستەمێکی گفتوگۆ پێکدێنن بۆ نەرمەکاڵاکان و توانای گواستنەوەی زانیاری ( Data ) یان هەیە لە نێوخۆیی کۆمپیوتەر بۆ دەرەوە یان بە پێچەوانەوە ، شایەنی باسە ئەم سیستمە پێک دێ لە سێ وێستگە کە یەکەمیان وێستگەی زانیاری Data Bus ـــــە کە پێکەوە وێستگەیەکی گەورەی زانیاری بنیاد ئەنێن و زانیاریەکان لە وێستگەی دووەم کە وێستگەی زانیاری (Address Bus)ــــە کۆ ئەکرێنەوە و ڕێک ئەخرێن لەسەر بنچینەی ئەوەی کە پێویستە بۆ کوێ بنێردرێن و یاخوود لەکوێ پشان بدرێن ، و سێیەم وێستگە بریتییە لە وێستگەی کۆنتڕۆڵ (Control Bus) کە بەرپرسە لە دیاریکردنی ڕێڕە و چۆنیەتی مامەڵەکردنی زانیاریەکان ، و ئەم تەکنیکە بۆ کەمکردنەوەی تێچونەکان لە ئەگەری گۆڕینی پارچەکان و کەمکردنەوەی کاری لەحیم (پێکەوە لکاندن بە مس – Braze) و هتد… گەشەیپێدراوە و بە دیاریکراوی له کۆمپیوتەرەکانی نێوان ساڵانی 1970 تاکو 1980 زیاتر بەکاردەهات چونکە ئێستا کۆمپانیاکان جیاواز لە ڕکابەرەکانیان کاردەکەن و هەر یەکەو بە شێوازێک دیزایینی ڕەقەکاڵاکانیان دەکەن و جۆرەها وێستگەی تایبەت بەخۆیان بەکاردێنن کە لەگەڵ پێداویستییە مۆدێرنەکاندا دەگونجێن.