ئایا ناوکی کۆمپیوتەر #Kernel چییە؟!

بریتییە لە سۆفتوێرێکی نێو کۆمپیوتەر کە بەتەواوەتی دەست بەسەر هەموو شتێکدا ئەگرێ لە نێوخۆیی کۆمپیوتەردا و کۆنترۆڵی تەواوی کردارە کارەباییەکان ئاکا ، وە ئەگەر پێناسەی kernel بکەین ئەتوانین بڵێین کە “پارچە کۆدێکی #OS ــــە کە هەمیشە لە بیرگەی کۆمپیوتەرەکان جێگیر ئەبێ و ئاسانکاری ئەکا بۆ کارلێکردنی نێوان ڕەقەکاڵاکان #Hardware و نەرمەکاڵاکان #Software دا” و لە زۆربەی هەرە زۆری کۆمپیوتەرەکان لەدوای پڕۆسەی #bootloader ــــەوە Kernel یەکەم نەرمەواڵەیە کە دەست بە کار ئەبێ لەکاتی داگیرساندنی کۆمپیوتەرەکان و چەندان پارچەی پەیوەندی دار بە دایگیرساندنەوە کۆنتڕۆڵ ئەکا وەک #Memory و #Peripherals و هەروەها داواکاریەکانی I/O وەردەگێرێتەوە بۆ سەر شێوازی Data-Processing بۆ ناوەندی Processing-Unit ( #CPU ) و جێگای سەرنجە کە کۆدە گرینگەکانی Kernel بەبەردەوامی دابەش ئەبن بەسەر چەند ناوچەیەکی جیاواز لە بیرگە Memory کۆمپیوتەرەکان و لەوێدا دەست بەکار ئەبن کە پارێزراوە لە دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن نەرمەواڵەکانەوە.

هەروەها جێگای باسە کە تەواوی ئەو کردارانەی Kernel ئەنجامیان ئەدا لەنێوان (ڕەقەکاڵاکان و نەرمەکاڵاکان) لە ناوچە جیا جیاکانی بیرگەدا بەجیا دایان ئەنێ ئەمەش لەپێناو پاراستنی زیانیاریەکان لە تێکەڵبوون و خێراتر کردنی ئاستی وڵامدانەوەی CPU بۆ زانیاریە نێردراوەکان.

چەند جۆر لە Kernel مان هەیە؟!

بەگوێرەی OS ــــە جیاوازەکان چەندان جۆر Kernel ـــــی تایبەتمان هەیە بە هەر یەک لە سیستمەکان کە بەناوبانگترینیان ئەمانەیخوارەوەن:

1- Linux Kernel:

ئەم کێرناڵە تایبەتە بە وەگەڕخەڕی لینۆکس کە لەلایەن Linus Torvalds دامەزرێنەری گشتی بنچینەی لینۆکس لە ساڵی 1991 دامەزراوە و تا ئێستا چەندان وەگەڕخەڕی جیا جیای بەناوبانگی لەسەر بنیاتنراوە لەوانە (#Ubuntu & #Kali & #Fedora & #Arch & #Parrot & #Black #Arch) هتد…

2- XNU Kernel:

ئەم کێرناڵەش تایبەتە بە وەگەڕخەڕی MacOS# کە لەلایەن کۆمپانیای Apple# ــــەوە گەشەیپێدراوە لە مانگی 9 ی ساڵی 1996 و لە خێزانی Unixــــە و نەرمەواڵەیەکی سەرچاوە کراوەیە Open-Source ـــــە کە بەشێکە لە DarwinOS# کە بنچینەی نەرمەواڵەکانی #AppleTV و #iOS و #iPadOS و #WatchOS و #TvOS ــــە.

3- Windows Kernel:

ئەم کێرناڵەشیان تایبەتە بە وەگەڕخەڕی ویندۆوس و لە ئاڵۆزترین Kernel ــــەکانە لە ڕووی کارکردنەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە وەگەڕخەڕی ویندۆوس خاوەن ڕووکارێکی تەواو جیاواز و بنچینەیەکی خانەخوێی خۆیەتی.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.