دەق و شێوازی دەرکەوتن

HTML زمانێکی بنیادنانە، بە ئەو مانایەی کە بەکاردەبرێت بۆ داڕشتنی بنچینەی پەڕەیەکی وێب و دواتر بە بەکاربردنی زمانێکی دیکەی وەک CSS دەتوانرێت ڕوومەتی پەڕەی داڕێژراو بە HTML زۆرتر پەرە پێبدرێت. سەرەڕای ئەوە لە HTML دا هەندێک تاگی بنەڕەتی هەن کە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ بەکار ببرێن، نموونەکانی خوارەوە  هەندێک تاگ دەخاتە ڕوو.

ئەمە دەقی پەرەگرافێکە بۆ تاقیکردنەوە نووسیومانە

لە نموونەی سەرەوەدا تاگی  بەکار براوە بۆ قەڵەوکردنی دەقی نێو پەرەگراف. ئەنجامی دەبێتە: ئەمە دەقی پەرەگرافێکە بۆ تاقیکردنەوە نووسیومانە.

جگە لە تاگی قەڵەوکردن کۆمەڵێک تاگی دیکە هەن بۆ وەدەستهێنانی ئەنجامی هاوشێوە، تاگەکان لە لیستەی خوارەوە ڕیزکراون.

Table/ خشتە

خشتە پێکهاتەیەکی دیکەی تایبەت بە پەڕەیەکی هتمل ـە، خشتە دەکرێت لە هەر شوێنک لە نێو پەڕەیەکی وێب بەکار ببرێت. دەتوانرێت لە نێو خشتەیەک دەق، وێنە، ڤیدیۆ و هەر جۆرە ناوەڕۆکێکی دیکە دابنرێت کە دەتوانرێت بە شێوەیەکی ئاسایی لە نێو پەڕەیەکی وێب دادەنرێت.

تاگی Table وەک هەموو تاگەکانی دیکەی HTML بە تاگی کردنەوە و داخستن دەست پێدەکات و دادەخرێت.  کۆدی خوارەوە نموونەی پێکهاتەی خشتەیەکی سادە بە دوور لە هەموو جۆرە کۆدێکی تایبەت کردن.

خانەی ١

خانەی ٢

خانەی ٣

خانەی ٤

نموونەی سەرەوە بە تاگی table دەست پێدەکات، پاشان بە tr کە کورترکراوەی Table Row ـە، هەر ڕیزێکی خشتەیەک دەکرێت یەک یان زۆرتر td کە کورتکراوەی Table Data ـەیە لە خۆ بگرێت. ناوەڕۆکی خشتە هەموو کات لە نێو بەشی
دەنووسرێت کە تایبەتە بە ناوەڕۆک لە خۆ گرتن.  ئەنجامی بەشە کۆدی سەرەوە وەک خوارەوە دەردەکەوێت،

خانەی ١خانەی ٢
خانەی ٣خانەی ٤

List لیست

لیست یەکەیەکی دیکەیە کە بەشێکە لە پێکهاتەکانی پەڕەیەکی وێب، وەک لە ناوی ڕوونە List بەکار دەبرێت بۆ لیست/ڕیز کردنی دەق. پێکهاتەی لیست بە
دەست پێدەکات و هەروەها بە
دادەخرێت. لە نموونە کۆدی خوارەوە لیستێکی ئاسایی پێکهێنراوە کە چەند زانیاریی تێدا ڕیزکراوە.

ئەمە دێڕە بە بەکابردنی پێکهاتەی لیست کردن لە هتمل پیشان دەدرێت

ئەمە دێڕی دووەمە

ئەمە دێڕی سێیەمە

ئەنجامی نموونە کۆدی سەرەوە وەک خوارەوە دەبێت،

• ئەمە دێڕە بە بەکابردنی پێکهاتەی لیست کردن لە هتمل پیشان دەدرێت
• ئەمە دێڕی دووەمە
• ئەمە دێڕی سێیەمە

لیستی سەرەوە بە
دەست پێدەکات کە Unsorted List دەگەیەنێت. بە واتایەکی دیکە ڕیزبەندی سەرەوە لەسەر هیچ بنەمایەکی ڕوون پێکنەهێنراوە و لە تەنیشت هەر ڕیزبەندییەک خاڵێکی بازنەیی دەردەکەوێت. جگە لە
دەتوانرێت تاگی دیکەی وەک
بەکار ببرێت کە کورتکراوەی Ordered List ـە، ڕێزبەندی لەسەر بنەمای ژمارە جێبەجێ دەکرێت و ئەنجامی وەک خوارەوە دەبێت،

1. ئەمە دێڕە بە بەکابردنی پێکهاتەی لیست کردن لە هتمل پیشان دەدرێت
2. ئەمە دێڕی دووەمە
3. ئەمە دێڕی سێیەمە

بۆ ڕیزکردن لەسەر بنەماکانی دیکە دەتوانرێت یەکێک لە تاگەکانی خوارەوە بەکارببرێت بۆ تایبەت تر کردنی ڕێزکردن.

تاگپێناسە

Unsorted List ڕیزکردن بەبێ بنەما.

Ordered List ڕێزکردن و ژمارە دان بە هەر خاڵێکی ڕیزکراو.

List Item ناوەڕۆکی ڕیزبەندی لە خۆ دەگرێت.

ئامادەكردنی : وێبچن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.