ئه‌پڵ
+٢٠١٠ : سامسۆنگ دروست كردنی شاشه‌ی سوپه‌ر ئه‌مۆلیدی راگه‌یاند.
ئه‌پڵ: ئه‌وه ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه‌و شتی وا راست نیه، به‌ڵام له ٢٠١٨ خۆی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه‌مۆبایله تازه‌كانی ئه‌و جۆره شاشه‌یه.
+ ٢٠١١ :سامسۆنگ گالاكسی نۆتی به‌شاشه‌ی گه‌وره دروستكرد.
ئه‌پڵ: مۆبایلێكی گه‌وره‌یه‌و پێویست به‌و شاشه ناكات، به‌ڵام ئه‌پڵ ساڵی ٢٠١٨ ئایفۆنی له‌و قه‌باره‌ش گه‌وره‌تر دروستكرد.
+٢٠١٠ – ٢٠١٢ : مۆبایلی دوو سیم كارت خرایه بازاڕه‌وه
ئه‌پڵ: ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه هی مۆبایله هه‌رزانه‌كانه، ئه‌پڵ له ٢٠١٨ شانازی ئه‌وه ده‌كات كه‌مۆبایله نوێیه‌كه‌ی دوو سیمكارته.
٢٠١٧ : كۆمپانیای ئاسوس له‌مۆبایلی Zenfone Ar رایگه‌یاند كه‌چه‌ند هه‌سته‌وه‌رێكی پێشكه‌وتوو له‌م مۆبایله‌دا هه‌یه
ئه‌پڵ:هیچ نیه بێجگه له‌داهێنانێكی گه‌مژانه، ئه‌پڵ له‌مۆبایله تازه‌كه‌یدا ریكلامی بۆ هه‌مان هه‌سته‌وه‌ر كرد.
IP68 :مۆبایلی دژه ئاو دروستكرا.
ئه‌پڵ: ئه‌ی بۆ په‌یوه‌ندی به‌خاوه‌نه‌كه‌یشیه‌وه ناكات بڵێت: بڵق، بڵق…ئه‌پڵ له ٢٠١٨ وه‌ك داهێنان له‌مۆبایله تازه‌كه‌یدا رایگه‌یاند.
ئه‌پڵ به‌ره‌و كوێ: له‌وه‌ته‌ی ستیڤ جۆب نه‌ماوه ئه‌پڵ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌پێی ناسراوبوو نه‌یتوانیوه داهێنان بكات و ته‌نها به‌رهه‌مه‌كانی پێشووی په‌ره پێداوه‌و له‌كۆتا كۆنگره‌شیدا هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نه‌بوو كه‌پێشووتر له‌مۆبایله‌كانی تردا نه‌بوبێت.
نوسینی : سەردەشت عەزیز