دەرچەی(بۆشایی) پاراستن بە دڵنیایەوە نیگەرانترین دەرچەکانن کە بۆ سیستەمێکی وەگەرخەر هەبن , نوێترین دەرچەی پاراستن ئاشکرا کراوە کە رێگا بە هاککەران دەدات لەرێگای وایفایەوە دەستیان بگات بە مۆبایلی کەسێک کە ئامانجیانە وە بەتەواوەتی کۆنترۆلی مۆبایلەکەی بکەن (هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دەگرێتەوە )
لە دنیایەدا نیە هیچ نەرمە واڵەیەک نیە کە کێشەی نەبێت , بەڵام کێشەکان لە روانگەی پاراستنەوە لە یەک ئاست و یەک شوێندا نابن , کێشەکان ئەتوانن لە ئاستێکی سەرەتایی دا بن کە ببنە هۆی داخستنی نەرمە واڵەکان وە رەنگە لەو پەری ئاست بەرزیدا بن کە رێگا بە هاککەران بدەن زانیاری لێوە بدزن , لەم ماوەیەدا یەکێک لە لێکۆلەرەکانی پرۆژەی گۆگل سفر (google zero) گەیشتووە بەو ئەنجامەی کە بۆی دەرکەتووە دەرچەی (بۆشایی) پاراستن هەیە لە سیستەمی wifi هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسدا کە هەردووکیان گیرۆدەی ئەو کێشەیەن
گاڵ بنیامین (Gal Beniamini) لە کۆتایی وێبلاگەکەیدا دەری خستووە کە هاککەرێک لە ناوچەی هێلی وایفایدا توانای ئەوەی ئەبێت کە بە کۆدێکی تایبەت بە خۆی بتوانێت بەو ئامێرانەوە پەیوەست ببێت کە بیەوێت وە کاریگەری ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی تەنها لەرێگای پەیوەست بوون بە وایفایەکەوە وە بەبێ رەزامەندی بەرکارهێنەرەکە تەنانەت پێویست ناکات لینکێک بکاتەوە یاخود کلیکێک ئەنجام بدات هاککەرەکە بتوانێت دەسەلاتی تەواوەتی بەسەریدا هەبێت وە گشت زانیاریەکانی دزە پێبکات بێگومان ئەمە کاتێک روودەدات کە هەردووکیان لەسەر یەک وایفای پەیوەست بووبن وە هاککردنی تێپەرە وشەی وایفایەکان بۆ هاککەران شتێکی قورس نیە .
وە پێویستە بزانین ئەپڵ لە کۆتا وەشانی ١٠.٣.١ـدا درکی بەم کێشەیە کردووە و چارەسەری کردووە بەڵام کێشەکە لە ئەندرۆیدایە چونکە هەموو مۆبایلەکان بە یەکجار وەشانی نوێیان بۆ نایات وە لەیەک کاتیشدا وەشانەکان بۆ هەموو ئامێرەکان نایەت بۆیە مەترسی بۆ سەر ئەندرۆید زیاترە وەک لە ئای ئۆ ئێس وە جارێکە خۆشبەختانە هیچ بەلگەیەکی ئەوتۆ نیە کە هاککەرێک ئەم کارەی ئەنجام دابێت بەڵام دوور نیە لە داهاتوودا ئەم کێشەیە روو لە زیاد بوون بکات بۆیە پێویستە لایەن بەرپرسەکانی هەردوو ئەم سیستەمە وەگەرخەر و دروستکەری ئەو مۆبایلانەی کە کار بەهەمەکانیان ئەم سیستەمەی تیدایە بە جدی کار بکەن تاوەکو لە ماوەیەکی نزیکدا چارەسەری بکەن
ژێدەر : ubergizmo