بەپێی ئەو پروپاگەندەیەی MIC Gadget باسی لێوە ئەکات لە جێگای یەک ئایفۆن و دوو مۆدێل لە ئایفۆن ٧ , دوو مۆدێل لە ئایفۆن ٨ بەرهەن دەهێنێت وە ئەم پروپاگەندەیە دژی هەموو ئەوانەی ترە کە پێشتر بلاوبووبۆیەوە کە ئەوانەی تر باسیان لەوە ئەکرد ئەمسال بە سێ بەرهەمی ئەپل شاد ئەبین ئەوانیش ئایفۆن ٨ و دوو مۆدێل لە ئایفۆن ٧ ئێس و براگەورەکەی , بەلام بەپێی ئەم پروپاگەندەیە بێت ئەپڵ ئەیەویت لەمسالدا شتێکی جیاوازتر بکات لە جاران و بەرنامەی بڵاوکردنەوەی بەرهەم نوێیەکانی بگۆرێت وە ئەمساڵ دوو مۆدێل لە ئایفۆن ٨ بڵاو بکاتەوە بە ناوەکانی ئایفۆن ٨ و ئایفۆن ٨ پلەس .
هەرچەندە تا ئێستە هیچ هەوالێکی فەرمی نیە لە بەرهەمی داهاتووی ئەپڵ بەڵام ئەوەی جێگای سەرسورمانەوە ئەم هەوالەبوو کە ئاخۆ ئەپل شتێکی بەو جۆرە بکات گشت بەکارهێنەرانی سەردەسورمێنیت چونکە وابریارە ئایفۆن ٨ بێ ئەندازە جیاوازبیت لە بەرهەمەکانی رابردووی ئەپڵ.
ژێدەر : iClarified

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.