لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكە خزمەتگوزاری قوفڵ دانی وێنەی پڕۆفایل لە كار كەوتوە ، بەڵام ئەمڕۆ چوار شەممە گەورە كۆمپانیای فەیسبووك بەفەرمی وەستاندنی ئەم خزمەتگوزاریەی ئاشكرا كرد.
خزمەتگوزاری تەنیا خۆم (only me) یەكێكە لە خزمەتگوزاریەكانی فەیسبووك كە هەموو بەكارهێنەرێك دەتوانێت بۆهەموو پۆست و نوسین و وێنە و ڤیدیۆ تایبەتیەكانی بەكاری بهێنیت ، بەڵام لە ئێستادا تەنیا بۆ بەشی وێنەی پرۆفایل لە كارخراوە .
پێشووتر زۆرێك لە بەكارهێنەرانی فەیسبووك ، بە تایبەتی تر ئەوانەی ئافرەتن و كاتێك وێنەی پڕۆفیلی ئەژمارەكەیان دا دەنا ، ئەوا تایبەتمەندی تەنیا خۆم (only me)یان هەڵدەبژارد ، ئەمەش بۆ ئەوەی هیچ كەسێك نەتوانێت كلیك لەسەر وێنەكە بكات یاخود وێنەكەیان بە گەورەیی پیشان بدرێت، یاخود لایك بكرێت و كۆمێنتی بۆ بنوسرێت .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە پێشووتر لەڕێگای چەندین ئەپڵكەیشتن و پێوەری زیاد كراوەوە ، دەتونرا قوفڵی سەر وێنەی پڕۆفایل بشكێندرێت و ئەو كەسەی مەبەستیەتی بە ئاسانی وێنەی پڕۆفایلەكەی بە گەورەیی ببینرێت ، بەڵام ئەمجارەیان بێ هیچ پێداویستیەك راستەوخۆ وێنەكە پیشان دەدرێت.
شایەنی باسە لە ئێستادا سەرجەم ئەو وێنانی كەلەسەر پڕۆفایل دانراون و قوفڵ دراون ، ئەوا تەنها بە یەك كلیك وێنەكە بە گەورەیی پیشان دەدرێت ، بەڵام ناتوانرێت لایك بكرێت ، یان كۆمێنتی لەسەر بنوسرێت .
فەیسبووك ئاماژەی بەوە كردوە كە وا بیریان لەوە كردۆتەوە كە لە داهاتوودا خزمەتگوزاری تەنیا خۆم(only me) بە تەواوی بۆ بەشی وێنەی پرۆفایل لابدەن ، ئەمەش بۆ ئەوەی هەر كەسێك وێنەی پرۆفایلی دانا ، ئەوا بە ئاسانی لای بەكارهێنەرانی تر پیشان بدرێت .