كاتێك دەچیتە سەر پێگەی كۆمپانیای ئەپڵ، دەبینیت لەسەر وێنەی هەموو ئامێرەكانی كاتژمێر ” 9:41 ”ـە، جگە لەوەش لەسەر هەموو رێكلامە بازرگانی و تایبەتەكانیشی هەمان كات دادەنێت.
گۆڤاری ” میترۆ”ی بەریتانی باس لەو كاتە دەكات و دەڵێت: لە ” 9ی مانگی 1ی ساڵی 2007 ” لەكاتژمێر 9ـی بەیانی بۆ یەكەمجار ستیڤ جۆبز، سەرۆك و دامەزرێنەری لە كۆنگرەی ماكفۆرد چووە سەر ستەیج و لە سەعات ” 9:41 ”خولەکدا ئایفۆنی بە شێوەی رەسمی بۆ یەكەمجار ئاشكرا كرد.
دواتریش هەمان كات بوو بە نەریت لای ئەپڵ و هەر لەو ساتەدا ” 9:41 ‘ی بەیانی، ئایفۆنی 6 و پڵاس 6 ی راگەیاند.
سكۆت فۆرستاڵ، یەكێك لە تیمی دیزاینەرەكانی ئەپڵ بەو گۆڤارەی وتووە: ئێمە دەمانەوێت پاش 40 خولەك لە قسەكردن و روونكردنەوە، بەرهەمەكەمان ئاشكرا بكەین و بە پێی لێكۆڵینەوەی زانستیش مرۆڤ دەتوانێت لە 40 خولەكدا زانیاری پێویست لە بارەی بابەتێكەوە وەربگرێت.
كۆمپانیای ئەپڵ لە ” 1ی نیسانی 1976 ” لە لایەن ستیڤ جۆبز و تیم كۆك و ستیڤ وازنیاكی، دامەزرێنراوە، دواتر وازنیاكی بەهۆی بڕوا نەبوونی بە سەركەوتنی كۆمپانیاكە، پاش 8 مانگ لە دامەزراندنی، بەشەكەی خۆی بە 800 دۆلار بە جۆبز و كۆك فرۆشتەوە، لە ئێستاشدا پشكەكانی وازنیاك بە 40 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
ئەپڵ لە ساڵی 2014 دا 75 هەزار كرێكاری هەبووە و قازانجی تەواوی لەو ساڵەدا 55 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئاماده‌كردنى : به‌خته‌وه‌رى

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.