کۆمپانیای فەیسبوک لە هەوڵی زیادکردنی تەکنیکێکی نوێیە کە یارمەتی نابینایان دەدات بۆ بەشداریکردن لە فەیسبوک ئەم تەکنیکەش لە ریگای ئەوەوە دەبێتە کەوا کەسی نابینا لە کاتی هێنانە خوارەوە ماوسی کۆمپیوتەرەکەی خۆدکارانە پیی دەڵێت ئەم وێنەیە چیە و چی لە خۆ دەگرێت و چی لەسەر نوسراوە .

ئەم تەکنیکەی کۆمپانیاکەش لە ریگای تەکنیکێک دەبیت کەوا بە ئاسانی وێنە و کەل و پەلەکان دەناسێتەوە و لە توانایدایە پیناسەیان بکات .

لەمبارەیەوە بەرێوبەری بەشی بەکارهێنان لە فەیسبوک مات کینگ دەڵێت ئەم تایبەندمەندیە نوێیە فەیسبوک فەراهەم دەکات بۆ نابینایان هەر وەکوو چۆن فەراهەمی کردوە بۆ کەسانی ئاسایی .

ئەم تەکنیکە نوێیەی فەیسبوک سەرەتا وەکوو تاقیکردنەوە لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکانی ئەپڵ کە هەڵگری سیستەمی IOSن تاقیدەکرێتەوە بە زمانی ئینگلیزی لەگەڵ بونی شاشایەکی هەستیاری بەکارخەری لەمس .

لە ئێستادا بەکارهێنەرانی فەیسبوک رۆژانە نزیکەی ملیارێک وێنە ئاڵگۆڕ دەکەن و بڵاو دەکەنەوە ، وە لە ئیستادا فەیسوبک لە هەوڵی فروانکردنی ئەم تەکنیکەیە بۆ ئەوەی بتواندرێت زیاتر بەرفروان بێت و بتوانرێت لەسەر سیستەمە وەگەڕخەڕەکانی تر و زمانەکانی تریش بڵاوی بکاتەوە .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.