فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان قۆناغی کۆتایی دۆمەینی ئاستی یەکەمی کوردستان .KRD  رادەگەیێنێت و بەم هەنگاوە گشت لایەنەکان لە سەرتاسەری جیهان دەتوانن پێگەی ئەلکترۆنی خۆیان لە دۆمەینی ئاستی یەکەمی (TLD) کوردستان تۆمار بکەن.
.KRD  لەسەر ئاستی جیهانی ئامادە و بەردەستکراوە کە بتوانێت باشترین هەڵبژاردە بێت بۆ هەر لایەنێک و کێشەی نەبونی دۆمەینی گۆنجاو بۆ تاکی کوردستانی، دام و دەزگاکان، رێکخراوەکان و کۆمپانیاکانی پەیوەندیدار بە کوردستان چارەسەر بکات.
هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری وتی  ” ڵەو سەردەمەی کە لە جیهان بە خێراییەکی سەرسورهێنەر ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت زیاد دەکات،  .KRDدەبێتە هۆی بەردەست بونی دوبارەی چەندین ملیۆن دۆمەین کە پێشتر لە تی ئێل دی یەکانی تر تۆمار کراون”
بە پێی ڕێنماییەکانی ICANN  بو تۆمارکردنی دۆمەین ، ئێستاچەندەها کۆمپانیای جیهانی ئامادەن بۆ تۆمارکردنی دۆمەینەکانی .KRD  لەرسەتاسەری جیهان.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی پێگەی ئەلکترۆنی دۆمەینی فەرمی ئاستی یەکەمی کوردستان بکەن:www.dot.krd

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.