كاتێك ئێمە باك ئەپێكمان هەڵ گرتووە لە نێو كۆمپیوتەرەكەمان بە هاوكاری بەرنامەی ئایتونس، زۆر جار كۆمەڵێك كێشە دێتە ڕێمان لە كاتی ڕێستۆر كردنی مۆبایلەكانمانەوە و بەو هۆیەوە وا هەست دەكەین كە سەرجەم بەرنامەكانمان لەدەست چووە، بەڵام بێ ئوومێد مەبن، چوونكە دەتوانن بە ئاسانیی باك ئەپەكانتان ڕێستۆر بكەن بە هاوكاری ئەم بەرنامەیەوە.

ئەتوانن سوود لەم بابەتە ببینن بۆ زانینی چۆنیەتی باك ئەپ كردن لە ڕێگەی ایتونسەوە

هه‌ڵگرتنی backup بۆ ئایفۆن و ئایپاد هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو

بەرنامەیەكمان بۆ هێناون بە ناوی CopyTrans Shelbee.

كاری ئەم بەرنامەیە ڕێستۆر كردن و باك ئەپ كردنی هەموو مۆبایلێكی ئای ئۆ ئێس ە.

سەرەتا بەستەری سایتی فەرمی بكەرەوە

CopyTrans Shelbee

 

پاش دابەزاندنی بەرنامەكە پێویستە لە نێو بەرنامەكەشدا بەرنامەی CopyTrans Shelbee دابەزێنن.

2017-10-05_12h20_22

پاش دابەزاندنی كلیك لە ستارت دەكەین و ڕووكاری بەرنامەكەمان بۆ دەكرێتەوە.

چەند تێبینییەك: پێویستە ئاگادار بیت لەوەی تەعریفی USB ت بێ كێشەیە.

نابێـ لەكاتی كار كردن لەسەری ئایتوونس كار بكات.

2017-10-05_12h34_07

ئێمە لێرەیا ڕێستۆر كردنەكە ڕوون دەكەینەوە

لە سەرەوە بە لیستێك سەرجەم باك ئەپەكانی كە كردووتن دێنە پێشت تۆش ئەوەی مەبەستتە هەڵیبژێرەوە گەر پاسۆردت لەسەر داناوە لە خوارەوەی بینووسە وەكوو من. دواتر ستارت بكە.

2017-10-05_12h37_20

پاش ئەوە ئەگەر بێت و فایند مای ئایفۆنەكەتت نەكوژاندبێتەوە داوات لێ دەكات بیكوژێنیتەوە بەم شێوەیە

2017-10-05_12h39_24

پاش كوژاندنەوەی كلیك لە دەن بكە و چاوەڕوان بە تا كۆتایی دێت تكایە دەست لە هیچ مەدە تا كۆتایی دێت و ڕیستۆرەكەت دادەبەزێتە سەر مۆبایلەكە.

ئامادەكردنی: ڕەنجە حسێن – تێك ئای

هەر پرسیارێكتان هەبوو دەتوانن لە بۆكسی كۆمێنتی فەیس بووك بیكەن و ئێمەش وەڵامتان بۆ دەنووسین.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ڕەنجە حسێن: خوێندكاری بەشیی "نێتۆڕك"م ساڵانێكە لە نێو تەكنەلۆژیادا كار دەكەم، بە تایبەتی ئایفۆن و وێب داڕشتن، هەروەها بە گشتی لە سەرجەم بوارەكانی كۆمپیواردا زانیاریم هەیە و هەوڵمداوە ئەوەی دەیزانم پیشكەش بە خوێنەرانی بكەم و بەردەوام دەبم لە خزمەتكردن.

Comments are closed.