پاش ئەوەی کۆمپانیای فەیسبووک زانیاری   بەکارهێنەران بە دەزگایەکی ئەمریکی دەفرۆشێت  داوای یاسایی لەسەر ئەو کۆمپانيای فەیس بووک تۆمارکراوە  بەمەش کۆمپانیای فەیسبووک تووشی لێبرسینەوە بۆتەوە.

جێی باسکردنە کۆمپانیای فەیسبووک  ٥٠ ملیۆن داتاو زانیارەکانی فرۆشتوە  ، ئاماژە بەوە کراوە  بردنی ئەو زانیارییانەش بەمەبەستی بەکارهێنانیان بووە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی دۆناڵد ترەمپ.

هەفتەی داهاتوو دامەزرێنەری فەیسبووک دەچێتە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە فرۆشتنی داتا و زانیاری بەکارهێنەران ، وا بریارە مارک زوکەربێرگ ۱۱ـی ئەم مانگە بچێتە بەردەم لیژنەی بازرگانی و وزەی کۆنگرێسی ئەمریکا ، دان بەو هەڵەیەدا بنێ کە داتا و زانیاری بەکارهێنەرانی فرۆشتووە.

هەروەها سەبارەت بە فرۆشتنی داتا و زانیاری بەکارهێنەران بە کۆمپانیای کامبریج ئەنالیتیکا کە ئەو کۆمپانیایە کۆمپانیای سیاسیە کەیسێکی ئابروچوونی دروستکردوە ، بەپێی ئەو داتا و زانیارانەی بڵاوبوونەوە ٪۹۷ ئەوانەی داتا و زانیارەکان فرۆشراون سەر بە ویلایەتی ئەمریکان .

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ پرۆگرامینگ دەدەم ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.