زانایانیNSF (national science foundation)  بۆ یەکەمجار توانیان جۆرە شەپۆلێکی نوێ بدۆزنەوە بە ناوی ن (Gravitational Waves)” کە رێژەی بە دواگەرانی لە ئینتەرنێت بریتی بوو لە 10,000 جار لە یەک خوولەک.

مێژووی زانینی هەبوونی ئەم شەپۆلانە دەگەرێتەوە بۆ سەدەیەک بەر لە ئێستا کە زانای گەورە ئەلبێرت ئینیستێین بوونی ئەمtwin-black-holes-gravitational-wave شەپۆلانەی راگەیاند. ئێستاش ناسا بە دانانی پرۆژەیەکی تایبەت بۆ دۆزینەوەی ئەم شەپۆلانە توانیان بۆ یەکەمجار بوونی ئەم شەپۆلانە بسەلمێنن. ئەم پرۆژەیە ناوی (LIGO)ە کە کورتکراوەی (Laser Interferometer Gravitational Wave Observation)ە نەخشەی بالاخانەی LIGO وەک پیتی L وایە کە درێژی هەر لایەکی 4 کیلۆمەترە لە ناویدا ژمارەیەک هاوێنە دانراوە لە چەند دووریەکی تایبەت لە نێوان ئەم هاوێنانەدا تیشکی لەیزەر بەکاردەهێنرێت کاری ئەم هاوێنانە و لەیزەرەکە هەستکردن بە شەپۆلەکانی هێزی راکێشانە کاتێک بە زەوی دەکەون کە بە شیوەیەکی ئێجگار وورد رێکخراون کە بتوانن هەست بە کەمترین گۆرانکاری لە زەوی بکەن وەک ئەوە وایە کە دارێکمان هەبێت درێژیەکەی 10^23 مەتر بێت و ئێمە هەست بە درێژبوونی 5 ملیمەتری بکەین. 

ئایا ئەم شەپۆلانە چۆن پەیدا دەبن؟؟

ئەم شەپۆلانە لە ئەنجامی بەریەک کەوتنی دوو کونی رەشە کە دەبێتە هۆی پێکهاتنی کونە رەشێکی گەورەتر درووستدەبن. کاتێک ئەم دوو کونە رەشە لە یەکتر نزیکدەبن شەپۆلەکانیان بەریەک دەکەوێت و لە بۆشای ئاسماندا بە خێرای رووناکی بلاو دەبن و کاردانەوەیان دەبێت بەسەر بۆشای ئاسمان و هەسارەکانی ناوی هەروەک دلۆپە ئاوێک کە دەرێژینە ناو تەشتێک لە ئاو هەروەها ئەم شەپۆلانە دەنگیشیان لێوە دەردەچێت. ئەم شەپۆلانەی کە LIGO هەستی پێی کردووە زۆر کەمن بە شێوەیەک کە فرێکوێنسیان تەنها دەگاتە 1-1000Hz بریتیە لە بەریەککەوتنی دوو کونە رەش کە 1 میلیارد سالی رووناکی لێمان دوورە.

SP_160211_gravitational_waves_unravel_mysteries

گرینگی ئەم شەپۆلانە چین؟

بە هۆی ئەم شەپۆلانەوە دەروازەیەکی تر بۆ ئێمە کرایەوە بۆ زانینی زانیاری لەسەر بۆشاتی ئاسماندا هەروەها بووە هۆی سەلماندنی تیۆریەکەی ئینیستێین کە پێش سەدەیەک لەمەوبەر داینابوو. بێجگە لەمانە لە داهاتوودا بە هۆی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی لەوانەیە بتوانین سوود لەم شەپۆلە وەربگرین لە جیاتی شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکان بۆ پەیوەندی کردنی بێ تەل بەکاریان بهێنین. هەروەها شتێکی زۆر سەرنجراکێش ئەمەیە ئەم شەپۆلانە دەبنە هۆی هێواش بوون و خێرا بوونی کات وە بە هۆیەوە لەوانەیە بتوانین بەناو کاتدا گەیشت بکەین و بزانین کە بیگ بەنگ چۆن روویداوە یاخوود بۆ ئایندە گەیشت بکەین.

ئاماده‌ كردنى : عه‌لى میرۆ

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.