سیستمێکی کۆدکردنی گشتی یە بۆ هەموو نوسە(character) و هێما (symbol) جیاجیاکان،لەلایەن ڕێکخراوێکی جیهانیەوە بەناوی “ڕێکخراوەی کۆدی گشتی”(Unicode Consortium) دابینکراون ،کە لەسەر سیستمە جیاجیاکانی کارپێکەری کۆمپیوتەر و پڕۆگرامەکان و زمانەکانی جیهان کاری پێ دەکرێت. لە Unicode دا، بۆ هەر نوسە characterێک (پیت،هێما،ژمارە،…هتد) ژمارەیەکی بێ هاوتا وەک کۆد دەست نیشانکراوە لەلایەن ڕێکخراوەی کۆدی گشتی، کە تایبەتە و دووبارە بوونەوەی نی یە، وە لەڕێگای ئەم کۆدەوە ئامێرەکان دەتوانن ژمارە و پیت و هێماکان بناسنەوە،ئینجا لەسەر هەر سیستمێک بێ.

بۆ نمونە: پیتی”س” کۆدێکی بێ هاوتای نەگۆڕی بۆ دابینکراوە، کە لەسەر هەموو سیستمە جیاوەکازەکانی وەک (ویندۆز،ماکینتۆش،لینێکس،ئەندرۆید،ئای ئۆ ئێس،…هتد)هەرهەمان کۆدە، لەبەر ئەوە لەسەر هەموو سیستمە جیاجیاکاندا پیتی”س” وەک خۆی نیشان دەدرێت. لەبەرئەوەی یونیکۆد بووەتە خالێکی هاوبەشی گرینگ لەنێوان سیستمە جیاوازەکاندا، بۆیە وایکردووە دەقێکی کوردی یان هەردەقێکی یونیکۆدی نوسراو بە سیستمی ویندۆز بێ کێشە لەسەر سیستمی لینێکسیش بخوێندرێتەوە،unnamed بەپێچەوانەشەوە. شایەنی باسە، یونیکۆد نەرمەکاڵا (Software) یاخوود جۆرەپیت (Font) نی یە، بەڵکوو سیستمێکی کۆدکردنی پێوانەییە بۆ نوسە و هێماکانی زمانەکان ، وەکو ئاسکی کۆد (ASCII). وە پەرەی پێدراوە بۆ هاوکاری کردنی ئەو پەرەپێدەرانەی نەرمەواڵا و داوانامە دروست دەکەن ، تاکوو لەڕێگەیەوە بەرهەمەکانیان لەسەر هەموو سیستمە زمانە جیاوازەکانی جیهان بەکاربهێنرێت. ئەمڕۆکە هەموو سیستمێکی کارپێکەری نوێی کۆمپیوتەر پشتیوانی لە یونیکۆد دەکات ، یان ئەوەتا بەشێوەیەک داڕێژراوە ئامادەیی تێدا هەبێت بۆ ئەو مەبەستە، وە بنکەی دراوە(Database) جۆراوجۆرەکانیش هەروا ، جگە لەوانە لەلایەن پێشڕەوەکانی بازاڕە جیهانیەکانیش بەکاردەهێنرێت لەوانە(ِApple,HP,IBM,Microsoft,Oracle,Google,SAP) و چەندای دیکەش. یونیکۆد کەرەستەیەکی پێویستی زمانە سکریپتەکانیشە لەوانە (XML , Java , ECMAScript ,WML ) هی دیکەش. پەیڕەوی کردنی یونیکۆد و نمایشکردنی دەقەکان لەناو وێبگەڕ و نەرمەکاڵا نوێیەکانی ئەمڕۆدا ، ئاکارێکی گرینگ و بنەڕتیە، بەبێ ئەم ئاکارە بواری بەکارهێنانیان تەسک و تایبەتی دەبێ.

:::((یونیکۆد و زمانی کوردی(Ku))ku-arab-01

لە ئیستادا یونیکۆد پشتیوانی لە زۆربەی پیتەکانی هەردوو سکریپتی لاتینی و عەرەبی بۆ زمانی کوردی دەکات. لەبەر ئەو گرینگییانەی باسکران، پێویستە ئەو کەسانەy کە ماڵپەڕ دروست دەکەن و خۆیان بە وێبماستەر ناودەبەن، با ئەو جۆرەپیتە کوردیانە بەکاربهێنن کە بناغەکەیان یونیکۆدە. یەکێک لەو دەستپێشخەری یە دڵسۆزانەی کورد ئەنجامی داوە، بریتیە لە پڕۆژەیەکی کورد ئایتی گروپ (کۆمەڵەی کوردی بۆ تەکنەلۆژیای زانیارییەکان)و زانستپەروەرانی کورد،لە ساڵی 2001 دەستەی کورد ئایتی گروپ تەختەکلیل(Keyboard)ی کوردی دروست کرد لە سیستمی ویندۆزدا،وەهەروەها جۆرەپیتی کوردیان دروست کرد لەسەر بناغەی یونیکۆد.

کە ئەمانە لە ماڵپەڕی(www.kurditgroup.org ) لەبەشی داگرتن دانراون. وەهەروەها دەستەی چاوگ(www.chawg.org) بۆ هەردووپیتی لاتینی وعەرەبی لەسەر دوا یونیکۆدی پیتە کوردییەکان، تەختەکلیلی دروست کردووە. بۆیە داوا لەهەموو کوردێک دەکەم، کە یەکێک لەو دوو تەختەکلیلەی سەرەوە(ئایتی گروپ یان ئەوەی چاوگ) بەکاربهێنێ، ئەوەش بۆ ئەوەی نوسینەکانمان لەناو ئینتەرنێتدا نەبن بە چەند جۆرێکەوە.

:::((گرفتی زمانی کوردی))

زمانی کوردی وەکوو پاشکۆ لەسەر عەرەبی و فارسی باسکراوە لە یونیکۆد دا، لەبەر ئەوە کرمانجی خواروو بۆ نوسینی کوردی پیتە عەرەبیەکانkurdish-font بەکاردەهێنێت،وە کاتێک تەختەکلیلەکان کوردییەکان دروست دەکرا، بە تێکەڵی پیتەکان وەردەگیران. بۆ وێنە، ڵ وەکو لامی عەرەبی مامەڵەی لەگەڵ دەکرا وە تاکوو ئیستاش پیتەکانی بزوێن و ڵ وە ێ بەتەواوی ساز نەدراون. یەکێکی دیکە لە گرفتەکان ، دروست بونی ئەو هەموو جۆرە تەختەکلیلە جیاوازانەیە، هێندەی من بیزانم ، کورد ئایتی گروپ و زانستپەروەرانی کورد و چاوگ و سی 4 کورد و کوردیش وێب و نەفەل وە هی دیکەش تەختەکلیلیان دروست کردووە، جێی شانازییە ئەوە و شایەنی خەڵاتن بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی پیتی ی عەرەبی و ك لەبری ک چەندین شتی دیکە، دەبینین لەناو ئینتەرنێت دا چەندین نوسین دروست بووە، بەنمونە کاتێک کەسێ بۆ مریشک بگەڕێ یا بۆ مریشك بگەڕێ ئەوا ئەنجامی جیاوازی دەست دەکەوێت.!

بۆیە داوام کرد لەسەرەوە کە هەمومان یەک جۆر تەختەکلیل بەکاربهێنین و ئەو کێشەیە بنەبڕ بکەین.

دیارە ئەمە لەناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناو حکومەتی هەرێمیشدا سبەی ڕۆژ بەدروست بوونی حکومەتی ئەلیکترۆنی گرفت دروست دەکا ،چونکە لەنەخشەکانی فەرمانگەی ئایتی هیچ گرینگی بەزمانی کوردی نەدراوە و باسیش نەکراوە. . . . . . . . .

kurdishayab_1

 {سەرچاوە} بە دەستکارییەوە لە پێناسە و ڕاڤەی زاراوەکانی کۆمپیوتەر،چاپی یەکەم،2012،ئاراس نوری ئەحمەد

ئامادەكردنی : سەركەوت حەسەن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی بەشی نێتۆرکم لە "پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر/ سلێمانی" . بەشێوەیەکی گشتگیر تێکەڵم لەگەڵ تەکنەلۆژیا،بەتایبەت لەگەڵ سیستمی وه‌گه‌ڕخه‌رى ویندۆز و ئەندرۆید. گەیاندنی بابەتە پێویست و گرینگەکان، وە هۆشیارکردنەوە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیا بەشێوەیەکی پارێزراو، ئامانجی منە.

Comments are closed.