به‌ڵێ، زۆر به ئاسانی به‌ڵام ئه‌و كاته پێویست به (boot manager)ێك ده‌بێت كه له كاتی داگیرساندنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا پرسیار له به‌كارهێنه‌ر بكات “ئایا كام سیسته‌مه داگیرسێنم؟ ویندۆز یان لینوكس”، با وادانرێت كه ویندۆز له‌سه‌ر /dev/hda3 دامه‌زراوه لینوكسیش له‌سه‌ر /dev/hda1 دامه‌زراوه به‌خۆشحاڵییه‌وه لینوكس هه‌ندێكی باش له (boot manager)ی تێدایه بۆ نموونه (LILO) . بۆ نموونه ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ی لێپرسراوه بۆ شێوه‌پێدانی (LILO) ناو (lilo.conf) ئه‌كه‌وێته بوخچه(folder) ی (/etc)ه‌وه له هه‌موو دابه‌شكه‌ره‌كاندا، بۆ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی باشتر هه‌مان نموونه‌ی سه‌ره‌وه تاقی ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌واته په‌ڕگه‌ی (lilo.conf) ده‌بێ بۆ نموونه ئاوا بێت:
boot = /dev/hda
delay = 10
vga = 0
image = /boot/vmlinux
root = /dev/hda1
label = Linux read-only
other = /dev/hda3
table = /dev/hda
label = WinXP
زۆر گرنگه دوای ده‌ستكاریكردنی په‌ڕگه‌كه ئه‌م فه‌رمانه بانگبكرێت:
lilo
به كردنی ئه‌م كاره (boot manager)ی لیلۆ خۆی داده‌مه‌زرێنێت.
ئاماده‌كردنى :ئاكۆ سه‌عیدى