هەرچەندە یاسای فەیسبووک ئاوایە کە هەر کەسێک تەمەنی لە ١٣ ساڵ بچوکتر بێت رێگە پێدراو نیە بۆ بوون بە ئەندام تیایدا. بەڵام ئەمجارەیان کۆمپانیاکە ناچار بوو خەڵاتێکی گەورەی منداڵێکی ١٠ ساڵان بکات چونکە هەڵەیەکی ئەمنی دۆزیوەتەوە لە ئینستاگرام.

ئاشکرایە لە ئێستادا تۆيی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەشێکە لە خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیای فەیسبووک ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە لە سەرانسەری جیهان.

لە نوێترین هەوآڵ دا هاتووە کە کۆمپانیای فەیسبووک بڕی دەهەزار دۆلاری وەک خەڵات داوەتە منداڵێک بە ناوی جانی کە توانیویەتی هەڵەیەکی ئەمنی لە ئینستاگرام دا بدۆزێتەوە  و کۆمپانیایەکی لێ ئاگادار بکاتەوە.

ئەم منداڵە توانیویەتی رێگایەک بدۆزێتەوە کە بە ئاسانی بتوانی کۆمێنتی سەر پۆستەکانی خەڵک بسڕیتەوە، بەجۆرێک کە ئەو کەسە هاوڕێشت نەبێ، بەڵکوو توانیویەتی ئەم کارە بکات لەسەر ئەکاونتە فەرمیەکان ، بۆ نمونە توانیوەتی لەم رێگەیەوە کۆمێنتی سەر پۆستەکانی جەستن بیبەر بسڕێتەوە !

لە ئێستا دا ئەم کێشەیە چارەسەر کراوە و منداڵەکەش بووە هاککەری ژمارە ٨٠٠ کە لەلایەن فەیسبووکەوە خەڵات دەکرێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.