ڕەنگە تۆش یەکێ بی لەوانەی لەترسی کرانەوەی کامێراکەت لەلایەن هێرشکەرە سیخوڕەکانەوە، هەستابی بە لکاندنی لەزگەیەک، سمخێک، پلاستەرێک..هتد لە کامێرای کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکەت و داتپۆشی بێ، بەڵام ئەوە چارەسەر نیە، جگە لەوەی وێنەیەکی ناشرین دەدات بە کۆمپیوتەرەکەت.
دوای گەڕان و بەدواداچوونی زۆرم بۆ گرفتەکە ،باشترین چارەسەری هەمیشەی بۆ کێشەکە، لەکارخستنی کامێراکەتە لەناو خودی کۆمپیوتەرەکەوە،وە دواتر بە ئیش خستنەوەیەتی لەهەرکاتێک ویستت و ئیشیت پێ هەبوو.
# هەنگاوەکانی چۆنیەتی لەکارخستنی کامێرا:
1- پەنجە بنێ بە دووگمەی Start وە پیتی R سەر کیبۆردەکەت بەیەکەوە، دەبینی ویندۆیەک دەبێتەوە (وێنەی 1). لەوێدا ئەوە بنوسە بێ هەڵەکردن devmgmt.msc پاشان ئۆکەی (دووبارە ئۆکەی بکە ، گەر داوای پاسۆردی کرد ، وشەی نهێنی کۆمپیوتەر داخڵ بکە).
2- دەبینی دەچی بۆناو بەشی Device Manager لەوێدا ئەتۆ بڕۆ بۆ بەشی Imaging devices و کلیک لە سەهمە بچوکەکەی تەنیشتی بکە ئینجا دەبینی ناوی کامێرای کۆمپیوتەرەکەت نوسراوە (وێنەی 2) ئەگەر پێناسی بۆ دابەزێندرابێت.!
3- دواتر کلیکی لای ڕاست لەسەر ناوی کامێڕاکەت بکە و هەڵبژاردەی Disable هەڵبژێرە (وێنەی 3).
4- دواتر لە ویندۆی دڵنیا بوونەوە Yes لێ بدە بۆ لەکارخستن (وێنەی 4).
5- بەم جۆرە کامێراکەت لە ئیشکردن دەوەستێ و بۆ دڵنیای سەهمێکی سەرەوخوار لەتەنیشتی کامێراکەت دروست دەبێ (وێنەی 5). — بەڵام گەر ویستت (ڤیدیۆچات) ئەنجام بدەی بۆنمونە لە فەیس بووکدا یان سکایپ، ئەوکات تۆ تەنها دەنگەکەت بە کەسی بەرامبەر دەگات و وێنەکەت ناڕوات.
# دەتوانی بەو جۆرە کامێراکەت بخەیەوە کار:
1- هەنگاوەکانی 1و2 ی پێشووتر دووبارە بکەوە.
2- ئینجا کلیکی لای ڕاست لەسەر کامێراکەت بکە وهەڵبژاردەی Enable لێ بدە(وێنەی 6)، بەوجۆرە دەبینی دووبارە بە ئیش دەکەوێتەوە.
ئامادەكردنی:سەركەوت حەسەن