هەرچەند ەتا ئێستا بە فەرمی کۆمپانیای ئەپڵ دیزاینی نوێترین بەرهەمی خۆی کە ئایفۆن ٧ دەبێت، بڵاو نەکردۆتەوە.
بەڵام جار جارە هەواڵ و وێنەی دزە پێکراو لەلایەن کۆمانیاکانی هاوبەشی ئەپڵ لە دروست کردنی ئایفۆن بڵاو دەکرێتەوە.
لە نوێترین دزەکردنی هەواڵیش ئەوە دەرکەوتووە کە ئایفۆن ٧ دەرچەی هێدفۆنی نابێت. ئەم هەواڵە لەلایەن کۆمپانیای دروست کردنی دەرچەی هێدفۆنی ئایفۆنەوە دزە پێکراوە.
هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەم جارەیان ئایفۆن ٧ تەنکیەکی لە راددەبەدەری دەبێت و دەرچەی هێدفۆن کێشەی بۆ دروست دەکات.
بۆ چارەسەری ئەمەش وا بڕیارە ئایفۆن ٧ هێدفۆنی وایەرلێسی لەگەڵ بێت و ببێتە جێگرەوەی هێدفۆنە کلاسیکیەکانی پێشوو.

ئەمانە تەنها هەواڵی دزە پێکراون ، ئەگەری زۆر هەیە راست بن، هەندێک جاریش ئەگەرەکان دروست نەبووینە لە پێش بڵاو کردنەوەی هەر مۆدێکی ئایفۆنەوە.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.