کیشەی زۆرێكمان ئەوەیە کە ڕۆژانە بە دەیان ئەکاونت هاک دەکرێن یاخود هەندێک جار زۆر بە شێوەیەکی ئاسان ئەکاونتەکانمان هاک دەکرێن ،چ لە ڕێگەی مۆبایلەکانمانەوە بێت چ لە ڕێگەی ناردنی لینک و فایلی ترۆجان .
لە بابەتی ئەمجارەی تێك ئایدا باسی حەوت رێگا ئەكەین بۆ پاراستنی كۆمپیوتەر و ئیمەیلەكەت لە هاك كردن.
1- له ماسنجه‌ره‌كاندا چات له‌گه‌ڵ كه‌سی نه‌ناسراو مه‌كه، ئه‌گه‌ر كردیشت به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ فایلێكی لێ وه‌رمه‌گره و هیچ لینكێكی مه‌كه‌ره‌وه تا دڵنیا نه‌بیت لێی .
2- پاسۆرد و ئیمه‌یڵی خۆت له سایتی سه‌ره‌كی نه‌بێت له هیچ سایتێكی تر داغڵ مه‌كه، بۆ نموونه پاسۆرد و ئیمه‌یڵی فه‌یسبوك ته‌نها له ( www.facebook.com ) و هی یاهوو ته‌نها له ( www.yahoo.com ) و به‌و شێوه‌یه .
3- پاسۆرده‌كانت با تێكه‌ڵ بێت له پیتی بچووك و گه‌وره و ژماره و هێماكان به تێكه‌ڵ، با پاسۆرده‌كانت هیچ په‌یوه‌ندیان نه‌بێت به زانیاری كه‌سی خۆته‌وه بۆ ڕێگری كردن له ( Password Prediction Programs ) .
4-ئه‌گه‌ر چه‌ند ئیمه‌یڵێك یان چه‌ند ئه‌كاونتێكی جیاوازت هه‌یه با پاسۆرده‌كانیان جیاواز بن و یه‌ك پاسۆرد دامه‌نێ بۆ هه‌مووی .
5- پاسۆرده‌كانت بكه به تێكست و له ده‌ره‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا هه‌ڵیگره و با له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا نه‌بێت، وه ئه‌گه‌ر توانیت پاسۆرد له‌سه‌ر براوسه‌ره‌كان سه‌یڤ مه‌كه .
6- به‌كارهێنانی براوسه‌ره به‌هێزه‌كان وه‌كو ( Mozilla Firefox, Google Chrome, Opera, Safari ) .
7- دابه‌زاندنی ئه‌نتی ڤایرۆسی به‌هێز له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت وه‌كو
( Kaspersky Antivirus or Internet Security, bitdefender, norton, … ) .