ئایا NVMe چییە؟!
بەناوی خوڵقێنەر
بیرگەی دەربڕینی خێرا (Non-Volatile Memory Express) کە کورت دەکرێتەوە بۆ NVMe بریتییە له نەوەیەکی نوێ لە بیرگە (Storage)ــــی SSD کە دووجار خێراتر لە بیرگەی SSD توانای گەیاندن و گواستنەوەی زانیاری (Data)ــــی هەیە و لەبەر ئەوەی لە جیهانی ئەمڕۆماندا نەرمەواڵە (Applications)کان زیاتر ئاڵۆزتر دەردەکەون وەک لە ڕابردوو پێویستیان بە کۆمپیوتەری ئاست بەرز و ڕەقەکاڵا (Hardware)ـــی بەهێز و پتەو هەیە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بە تایبەت لەلایەن ئارەزوومەندانی یاریە ئەلیکترۆنیەکان (Electronic Games) یاخوود گرافیکی جوڵەدار (Motion Graphics) یاخوود لەلایەن هەموو جۆرە گەشەپێدەرێکی نەرمەکاڵا (Software Developers)ــــەکان خواستێکی یەکجار زۆر لەسەر هەریەک لە پارچەکانی (RAM – CPU – HARD)ـــی ئاست بەرز هەیە چونکە وێستگەی سەرەکی جمووجووڵی زانیاریەکانن لەنێو کۆمپیوتەردا.
ئەم جۆرە بیرگەیە باندویذێکی بەهێزی هەیە کە بە دوو هێندە خێراتر کاردەکا بۆ گواستنەوەی زانیاری ئەمەش لە پێناو گەڕاندنەوەی کاتێکی زۆر بۆ بەکارهێنەر و جێی سەرنجە کە بیرگەی جۆری NVMe جیا لە هەردوو بیرگەی جۆری HDD و SSD پەیوەست دەبێ بە وێستگەکانی PCI Express (PCIe).
ئایا گرینگی NVMe چییە؟!
بیرگەی NVMe بەهۆی بەهێزیەکەی لە گواستنەوەی زانیاری و ڕاپەڕاندنی کارەکان بە کاتێکی کەم سوودێکی یەکجار زۆری هەیە بۆ تەواوی ئەو بوارانەی کە لەسەرەوە باسمان کرد بەتایبەتی بۆ بازرگانی کڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین (e-commerce) و بوارەکانی ژیری دەستکرد (AI) و فێربوونی ئامێر (Machine Learning) و زانیاری گەورە (Big Data) و هەروەها شیکاری پێشکەوتووی نەرمەواڵەکان (Advanced Analytics Apps) سوودێکی یەکجاری زۆری لێ دەبینرێ بۆ لێکدانەو و شیکردنەوەی زانیاریەکان بە کاتێکی کەم و خێرا.
ئایا NVMe لە چەند جۆر ئامێر بەکاردەهێندرێ و بە چ شێوەیەک؟!
شایەنی باسە کە بیرگەی NVMe لە سەر ستانداردی end-to-end کار دەکا کە ئەمەش وادەکا بە فراوانیەک و هێزێکی زۆرەوە بە کاتێکی کەم زانیاریەکان بگوازێتەوە لە نێوان سیستەمی زانیاریەکان (Storage Systems) و ڕاژە (Server)ــــەکاندا کە ئەمیش بە سێ جۆر کاردەکا:
1-NVMe Over Fabrics (NVMe-oF)
– لەم جۆرە گواستنەوەیەدا سوود له بەهێزی بیرگەی NVMe وەردەگیرێ لە نێوخۆیی (Network Fabrics)ــــدا وەک: (Ethernet – Fiber Channel – InfiniBand).
2- NVMe Over Fibre Channel (NVMe/FC)
زۆربەی کۆمپانیاکان بناغەی کۆکردنەوەی زانیاری و کارەکانی خۆیان سپاردووە بە Fiber Channel لەبەر زۆری بەکارهێنانی و خێرا و متمانە پێکراوی لە هەموو جیهاندا و بێگومان پێکەوەبەستنی تەکنەلۆژیایەکی وەک NVMe بە Fiber Channel ــــەوە خێرایی و بناغەی کارکردنی نەرمەواڵە و بنکەی زانیاریەکان چوار هێندە خێراتر دەکا لە بواری ئاڵوگۆڕی زانیارییەکاندا ، و هەر ئەمەش وایکردووە کە NVMe پەیوەندیەکی پتەو لەگەڵ Fiber Channel Protocol (FCP) ــــدا بنیادبنێ.
3- NVMe Over TCP (NVMe/TCP)
ئەم پەیوەندیەش هەی وەک پەیوەندی NVMe/FC ــــە کە ڕێگەیەک دابین دەکا بۆ گەیشتن بە NVMe/oF بەڵام تاکە جیاوازی ئەوەیە کە لەسەر Ethernet ــــدا دابەش دەبێ و بەرپرسە لە کۆکردنەوە و جێبەجێکردنی زانیاری و فرمانەکانی NVMe لەنێوخۆیی TCP Datagram کە چینی چوارەمی سیستەمی OSI Model دەگرێتەوە.
و هەروەها جێی سەرنجە کە لەم ڕێڕەوەدا NVMe/TCP ژمارەیەکی زۆر ڕێڕەو دەکاتەوە بۆ تێپەڕبوونی زانیاری (Data)ــــاکان بۆ گواستنەوەیان بە کاتێکی کەم و خێرا بەبەراود لەگەڵ iSCSI کە بەرئەنجامێکی خێراتر و کاتێکی کەمتر بەفیڕۆ دەدا و ئەوە وای کردووە کە NVMe/TCP خواستێکی زۆری لەسەربێ ئەوەیە کە NVMe/TCP پێویستی بە هیچ ڕەقەکاڵا (Hardware)ێکی تایبەت نییە بەبەراورد بە iSCSI و هەروەها بە زۆری لە خزمەتگوزاریەکانی Cloud ــــدا بەکاردەهێندرێ و خواستێکی زۆری لەسەرە.