تێبینی: لەم وتارە سڕینەوە بەرانبەر Delete بەکارهاتووە، واتە سڕینەوەیەکی ئاسایی. وە لەناوبردنیش بەرنبەر Shred بەکارهاتووە، واتە سڕینەوەیەکی هەتا هەتایی.

بۆ هەر فایلێکی ناو کۆمپیوتەرەکەت،  کە هەڵگیراوە لەسەر دیسک، سیستەم هەندێک زانیاری هەڵدەگرێت: ناوی فایل، جۆری فایل، بەرواری درووستکردن و بەرواری دوایین دەستکاری و بەرواری دوایین خوێندنەوە. ئەو جۆرە زانیارییانە پێیان دەگوترێ مێتاداتا(Metadata) بەڵام یەکێک لە گرنگترین ئەو زانیارییانەی کە سیستەم پێویستی پێیەتی دەربارەی هەر فایلێک ئەوەیە کە ئەو فایلە بە دیاریکراوی لە کوێی دیسک هەڵگیراوە. کاتێک کە فایلێک دەسڕیتەوە، بۆ نموونە بەهۆی داگرتنی دوگمەی “Delete” لەسەر کیبۆڕدەکەت، ئەوە فایلەکە نییە کە دەسڕێتەوە، بەڵکو مێتاداتای فایلەکەیە. واتا داتا ڕاستەقینەکە، 1و 0ـەکان, هێشتاش هەر لەسەر دیسک ماون. کەواتە هەروەکپێشتریش باسمان کردووە، بەهۆی بەکارهێنانی نەرمەکاڵای تایبەت دەکرێ ئەو فایلانە بگەڕێندرێنەوە.

یەکێک لە ڕێگاکانی لەناوبردنی فایل، بەکارهێنانی جۆرە بەرنامەیەکە کە پێیان دەگوترێ File Shredder. ئەو جۆرە بەرنامانە پێش ئەوەی فایلەکە بسڕنەوە، داتای بێکەڵک و بێ مانا لەسەر فایلەکە دەنووسن و دواتریش مێتاداتای فایلەکە تێکدەدەن. ئینجا دەیسڕنەوە. بەو شێوەیە ئەو جۆرە فایلانە ناتواندرێ بگەڕێندرێنەوە.

ناساندنی Permadelete

پێرمادیلیت-یش پڕۆژەیەکی سەرچاوەکراوەی درەختی گەشەپێدەرانە. کاری بەرناماکە سڕینەوەی فایلە بە شێوەیەکی هەمیشەیی. بەرنامەکە بەرابنەر بە زۆرتر لە ٧ بەرنامەی ڕیکەڤەری تاقیکراوەتەوە و هیچیان نەیانتوانیوە ئەو فایلانە بگەڕێننەوە کە پێرمادیلیت لەناویان دەبات. وە لە داهاتوودا هەوڵ دەدەم وتارێکی دیکە لەسەر چۆنییەتی کارکردن و دروستکردنی بەرنامەکە بە تێروتەسەلی بنووسم.

چۆنییەتی بەکارهێنان

پێرمادیلیت وا درووستکراوە کە زۆر ئاسان بێت بۆ بەکارهێنان، لێرەدا سێ ڕێگا باس دەکەم بۆ لەناوبردنی فایل بەهۆی پێرمادیلیت:

یەکەم: بەهۆی Send To

کلیکی لای ڕاست لەسەر هەر فایلێک یان فۆڵدەرێک بکە کە دەتەوێت و Send To و دواتریش Permadelete هەڵبژێرە

سڕینەوەی فایل بەهۆی

دووەم: بەهۆی Drag & Drop بۆ سەر ویندۆی پێرمادیلیت

سڕینەوە بەهۆی Drag and Drop

سێیەم: بەهۆی Drag & Drop بۆ سەر ئایکۆنی بەرنامە

شۆرتکەتێکی بەرنامەکە لەسەر دێسکتۆپ یاخود هەر شوێنێکی دیکە درووستبکە و ئەو فایلەی دەتەوێ بخە ناوی. دەتوانی وەک Recycle Bin بەکاری بهێنی.

سڕینەوەی فایل بەهۆی Drag and Drop

دابەزاندن:


ژێده‌ر : درەختی گەشەپێدەران

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.