هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئایفۆن تایبه‌تمه‌ندیی په‌نجه‌مۆریان هه‌یه كه پێی ده‌وترێت (Touch ID) كه ده‌توانرێت له بری وشه‌ی تێپه‌ڕ بۆ كردنه‌وه‌ی مۆبایل به‌كاربهێنرێت.
رۆژنامه‌ی The Sunی چاپی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه: هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌نجه‌مۆره وه‌ك لایه‌نێكی ئه‌منیی پارێزراو بۆ به‌كارهێنه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام كه‌لێنێكی ئه‌منیی تێدایه كه بواری ئه‌وه‌شی تێدایه كه ده‌رگا له‌به‌رده‌م شكاندن و دزه‌كردن بۆناو مۆبایل بكاته‌وه.
پێشتریش كۆمپانیای ئه‌پڵ-ی به‌رهه‌مهێنی ئایفۆن داوایه‌كی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا ره‌تكردبووه‌وه كه داوایكردبوو پاسپۆردی مۆبایلی كه‌سێكی بۆ ئاشكرا بكات كه تۆمه‌تباره به تێوه‌گلان له هێرشێكی ئه‌نجامدراو له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه دوای ئه‌وه‌ی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریكا توانی به‌بێ هاوكاریی كۆمپانیای ئه‌پڵ په‌نجه‌مۆری ئایفۆنه‌كه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره بكاته‌وه، كه‌واته ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه چیتر ئه‌وه‌نده تۆكمه نییه و له رووی ته‌كنیكییه‌وه ده‌توانرێت بشكێنرێت.
هاوكات ده‌یڤد شاپیر، مامۆستای به‌شی یاسا له زانكۆی North Western له ولایه‌تی شیكاگۆ ئامۆژگاریی به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆنیان كردووه كه ئه‌گه‌ر نایانه‌وێت مۆبایله‌كانیان بدزرێت، له بری په‌نجه‌مۆر، وشه‌ی تێپه‌ڕ دابنێن باشتره.
س:وێستگه