رۆژ لە دوای رۆژ رووداوەكانی هاتوچۆ زیاد دەكەن و ژمارەی قوربانیان لەبەرزبونەوەدایە و زۆرینەی قوربانیەكانیش لە توێژی گەنجانن ئەویش بە هۆی تیژ لێخورین و پابەند نەبونیان بە ڕێنمایەكانی هاتوچۆ.
بە مەبەستی پاراستنی گەنجان , گەورە كۆمپانیای جێنەراڵ مۆتۆرز ی ئەمریكی تایبەت بە دروست كردنی ئۆتۆمبێل خزمەتگوزاری (Teen Drivers) بۆ پاراستنی گەنجان لە ئۆتۆمبێلەكانیدا فەراهەم دەكات .
كۆمپانیای جێنەراڵ مۆتۆرز ئاشرای كرد كە لە ساڵی داهاتوەوە سەرجەم ئۆتۆمبێلەكانیان پرۆگرامی (Teen Drivers)یان بۆ فەراهەم دەكرێت و كە دەسەڵاتی كۆنترۆڵكردن و چاودێریكردنی ئۆتۆمبێل لە ژێر كۆنترۆلی دایك و باوكیان دەبیت لە كاتیكدا كە منداڵەكانیان ئۆتۆمبیڵ لێی دەخوڕن.
پرۆگرامی (تین درایڤ) رێگا بە دایك و باوكان دەدات كە بە ئارەزووی خۆیان خێرایی ئۆتۆمبیلی مندالەكانیان دیاری بكەن و بەمەش رووداوی هاتووچۆ كەم دەبیتەوە و دەبێتە هۆی پاراستنی گیانی رۆلەكانیان .
دایك و باوكی شوفێرەكە دەتوانن لە مالەوە دەسكاری خێرایی ئۆتۆمبیلەكە بكەن و راستەوخۆش بزانن كە منداڵەكانیان بۆ چ شوێنك دەچن یاخود هەر سەرپێچیەكی تر ئەنجام بدەن , راستەو خۆ دەیبینن .
تابەتمەندیەكی تری ئەم پرۆگرامە ئەوەیە كە تاوەكو شوفێرەكە پشتێنی سەلامەتی نەبەستیت ,ئەوا هیچ كام لەخزمەتگوزاریەكانی نێو ئۆتۆمبێلەكە كار ناكەن وەكو فێنك كەرەوە و رادیۆ و سیدی و لایتی بەرز .
كۆمپانیای جێنەراڵ مۆتۆرز ئاشكرای كردوە كە سەرەتای ساڵی 2016 پرۆگرامی تین درایڤ (Teen Drivers)لە نێو ئۆتۆمبێلەكانی جۆری (مالیبۆ) دادەنرێت و دواتریش بۆ تەواوی ئۆتۆمبێلەكانی فەراهەم دەكریت .
شایەنی باسە ڕووداوەكانی هاتو چۆ لە نێو شۆفێرانی (16 تا 19) ساڵ، سێ هێندەی ئەو جۆرە رووداوانەیە كە لە لای ئەو شۆفێرانە روودەدەن كە تەمەنیان لە سەرووی (20) ساڵییەوەیە.