هەرچەندە لەماوەی رابردوودا یەکێک لەو بابەتانەی کە بە بەردەوامی مشتومڕی لەسەر بووە لە سەرانسەری ناوەندەکانی تەکنەلۆژی و تەندروستی جیهانی دەربارەی ئەوەی کە ئایا مۆبایل و ئامێرە هۆشمەندەکان تا چ راددەیەک کاریگەی راستەوخۆیان هەیە لەسەر درووست بوونی نەخۆشی شێرپەنجە، بەڵام تا ئەم دواییانەش هیچ کامێک لە بەرەکان نەگەیشتوونەتە ئەنجامێکی سەداسەد وەڵامێکی قایل کەریان دەست نەکەوتوە.

بەڵام لە نوێترین راپۆرتی تەندروستی دا کە لەلایەن ناوەندی دژە نەخۆشیەکانی سەر بە حکومەتی ئەمریکا دا بڵاو کراوەتەوە کە دوای ئەوەی چەندان تاقیکردنەوە و چەندان توێژینەوەیان ئەنجام داوە لەسەر زۆریک لە تاقیکردنەوەکان و هەوڵەکان . دەرکەوتووە کە بەڵێ مۆبایل و ئامێرە هۆشمەندەکانی هاوشێوە کاریگەری خراپیان هەیە لەسەر مرۆڤ و یەکێکە لە هۆکارەکانی تووش بوون بە شێرپەنجە.

ئەمە لە کاتێکدایە ناوەندەکە توانیویانە بە پشت بەستن بە چەند توێژینەوەیەک کە رایانگەیانددوە رێژەی شێرپەنجە لە سەرانسەری جیهان دا لە ماوەی نیو سەددەی رابردوو زۆر زیادی کردووە لە بەرامبەر سەرەتای سەددەی رابردوو.ئەمەش بەڵگەیەکی بەهێزە کە مۆبایلەکان لە گەڵ سەرهەڵدانیان هۆکارێک بوونە بۆ شێرپەنجە.
بۆیە زانایان بەردەوام ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەن کە هەوڵ بدەن رێژەی بەکارهێنانی مۆبایل کەم بکەنەوە و خۆیان بەدوور بگرن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.